بمریت، که‌س خۆشی ناوێیت

فەرهاد کەریم

بمریت که‌س گۆڕت بۆ هه‌ڵناکه‌نێ
له‌ناو دیزاینی مرۆڤی خراپ، گۆڕ بۆ ژیانه‌
له‌سه‌رخۆ هه‌نگاوبنێ با ژیانت لێنه‌که‌وێ
بمریت، که‌س خۆشی ناوێیت
له‌ مێژه‌ مرۆڤ گریانی بیرچۆته‌وه‌
سه‌ری پڕ له‌ ته‌رمه،‌ ته‌رمی ژیان
گۆڕستانی ژیانه‌ سه‌رمان
سه‌رمان گۆرستانی ژیانه‌
مردن گرانه‌، ژیان هه‌رزان
له‌ناو جەنگ، دوای جه‌نگ، ژیان ده‌رگای داخست
مردن ده‌رگای کردەوە
مردن بەردەوامە
هێنده‌ ناخم پڕە، حه‌فت ژیانم پێویسته‌ بۆ تۆزێک گریان
زه‌وی بچووکه‌ و جێی ژیانی لێ نابێته‌وه‌
ژیان گه‌وره‌یه‌ و له‌م زه‌ویه‌ بچووکه‌ جێی نابێته‌وه
زه‌وی شوێنی مردنە
زەوی شوێنی کوشتنه‌
زه‌وی ژیانی تێدا گیرنایێت
گریانەکان دڵۆپه‌ به‌ردن له‌ زه‌وی
هه‌ساره‌یه‌کی ترمان پێویسته‌ بۆ ژیان
زه‌وی بچووکه‌ جێی ژیانی لێ نابێته‌وه‌
ژیان گه‌وره‌یه‌ له‌م زه‌ویه‌ بچووکه‌ جێی نابێته‌وه
زه‌وی بچووکه‌ و خه‌می گه‌وره‌
خه‌می گه‌وره‌ په‌نجه‌ره‌ی ئاسمانی ده‌وێ بۆ ته‌ماشاکردنی ژیان
که‌س زه‌وی نادوێنێ
منم قسه‌ بۆ زه‌وی ده‌که‌م
تاکه‌ هاوڕێ و دوا هاوڕێمه‌ له‌ گله‌یی و گازنده‌ تووڕه‌ نابێ
هێنده‌ی خۆم، خۆشمده‌وێی زه‌وی
ببوره‌ وه‌ک پێویست رێزم نه‌گرتووی
‌مرۆڤ فێره‌ رێز نا‌بێ له‌ ناو کوشتن و مردن و…

Comments (0)
Add Comment