له قه‌سیده‌ى چیایه‌كانى مندا
عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
سه‌ره‌تا
قه‌سیده‌ى چیایه‌كانى من له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به یادگه‌وه هه‌یه، ده‌شێ وه‌ك جۆرێك له گێڕانه‌وه‌ى تایبه‌تى شیعریی و به‌شێك له ژیاننامه‌ى هه‌ندرێن له قه‌ڵه‌م بدرێت. چیایه‌كانى من په‌سنى ئه‌و رووداوانه ده‌كات، كه ده‌كه‌ونه نێو هه‌ندرێنه‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێست و سه‌رهاتانه ده‌خاته‌وه به‌ر چاو و شى ده‌كاته‌وه، كه راسته‌وخۆ (منى شاعیر)ى تێیدا ژیاوه و بینوویه‌تى و رۆڵى تێدا گێڕاوه…
پێشه‌كى
هه‌میشه شتێ له یادگه ده‌كه‌وێ، هه‌میشه رووییهكى یادگه دیار نییه، هه‌میشه زه‌مه‌نى یادگه گه‌وره‌تره له زه‌مه‌نى گێڕانه‌وه، واقیع له یادگه و گێڕانه‌وه گه‌وره‌تره! یادگه به پۆشتهیى ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام شیعر به رووتى… شیعر پرۆژه‌یه‌كى ته‌واونه‌كراوه، كامڵ نه‌بوونى شیعر و بۆشاییه‌كانى یادگه لێكنزیك ده‌بنه‌وه!
له چیایه‌كانى مندا گێڕه‌ڕه‌وه چیایهكانه، گێڕه‌ڕه‌وه شوێنه، ئه‌وه‌ى ده‌ینوسێته‌وه هه‌ندرێنه، هه‌ندرێن شاعیره… له چیایه‌كانى مندا بكه‌ر شاراوه‌یه، زه‌مه‌ن ئاسۆییه، به‌ڵام شوێن (وه‌ك شیعر) به ستوونى جه‌ختى لێده‌كرێته‌وه، چیایه‌كانى من زمانى رووت به مهكانى رووت پڕ ده‌كاته‌وه، هه‌ندرێن به هه‌ندرێن، زمانى رووت شیعره، به‌ڵام مهكانى رووت چیایه‌كانى هه‌ندرێنه، ژیان له چیایهكاندا شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانى شیعرى وه‌رگرتووه، شیعر لاى هه‌ندرێن شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانى گێڕانه‌وه‌یی ده‌نوێنێ.
یه‌كێك له سیماكانى چیایه‌كانى من وه‌ك گێڕانه‌وه و چیایه‌كانى من وه‌ك شیعر، رووتكردنهوهى زمانه له پۆشین، رووتكردنهوهى گێڕانه‌وه‌یه له ئاسۆییبوون، به‌رجه‌سته‌كردنى نه‌بینراوه له دنیاى بینراو! یه‌كێك له جیاوازییه‌كانى شیعر و گێڕانه‌وه له باربردنى هۆكار و ئامانجه… به‌ڵام یه‌كێك له رووه‌كانى لێكنزیكبوونه‌وه‌ى شیعر و گێڕانه‌وه خیانه‌تى یادگه‌یه له مرۆڤ و خیانه‌تى شیعره له زمان!
له چیایه‌كانى مندا (منى شاعیر) نه وه‌ك (باسكال) ده‌ڵێت منێكى به‌دبه‌خته! نه وه‌ك (رۆسۆ) ده‌ڵێت: به هیچ كه‌س ناچێت… له چیایه‌كانى مندا هه‌ندرێنى شاعیر ده‌سته‌واژه به ناوبانگه‌كه‌ى (سارته‌ر) راڤه ده‌كاته‌وه، من ئه‌وه‌م كه من نیم، به‌ڵكو “هه‌ندرێنم”. كه‌واته ده‌مه‌وێ بڵێم چیایه‌كانى من هه‌رگیز خاوه‌ندارێتى قبوڵ نییه، هه‌ندرێنى شیعر نایه‌وێت له رێگاى چیایه‌كانى من كهڵهگایى بسه‌پێنێ، ده‌یه‌وێت شیعرییه‌ت به‌رجه‌سته بكات.
(لاكان) له ره‌تكردنه‌وه‌ى كۆجیتۆى (دیكارت)ی‌دا ده‌ڵێت “من له‌و شوێنه نیم كه بیر ده‌كه‌مه‌وه، من بیر ده‌كه‌مه‌وه له شوێنێ كه نیم”… له چیایه‌كانى من، له برى منى هه‌ندرێن وه‌ك شاعیر، هه‌ندرێن وه‌ك كۆمه‌ڵێ چیا ده‌دوێ، هه‌ندرێن خه‌ون به شوێنێكه‌وه ده‌بینێ، كه له‌وێ هه‌ندرێن نییه، هه‌ندرێن له هه‌ندرێن نییه!
هه‌ندرێنى تاراوگه هه‌ندرێنى نیشتمان
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له باره‌ى قه‌سیده‌ى (له ته‌وته‌مى مامزهكانى قه‌ندیله‌وه)ى (هه‌ندرێن) قسه‌م له ئه‌ده‌بى تاراوگه كردووه، به‌و مانایه‌ى كه ئه‌ده‌بى تاراوگه دوو باسی گرنگى له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه، یه‌كه‌میان به‌رجه‌سته‌كردنى نه‌ته‌وه‌یه (وه‌ك دۆز) له رێگاى ئه‌و بهرجهستهكردنهش سۆزى گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان یه‌كێكه له بنه‌ڕه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌و ئه‌ده‌به. دووه‌م هه‌ستكردن به نامۆبوون، ئه‌و هه‌سته‌ش به مانا وجودییهكهى تواناى له ده‌ستدانى به‌رجه‌سته‌كردنى خود ده‌گه‌یه‌نێت! ده‌شێ ئه‌و هه‌سته له كه‌سى تاراوگهنشیندا كاتى بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رجه‌سته‌كردنى نه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كى گشتى خۆى له پارێزگاریكردنى زمان و نه‌ریته ئه‌ده‌بى و كه‌له‌پوره نه‌ته‌وه‌یى و رۆشنبیرییه‌كاندا هه‌ڵگرێته‌وه، ئه‌وه هه‌ستى نامۆیى كه‌سى تاراوگه‌نشین راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به دوور كه‌وتنه‌وه‌ى له وڵات و په‌راوێزكردنى له تاراوگه‌وه هه‌یه، به‌و مانایه‌ش تێكچوونى په‌یوه‌ندى به شوێن (ئاواره‌بوون) و په‌یوه‌ندیكردن به زمانى دووه‌م (زمانى تاراوگه) ده‌بێته هۆى كشانه‌وه له دنیا‌و چوونه‌وه‌ى كه‌سى تاراوگه‌نشین بۆ ناوه‌وه‌ى خۆى، هه‌موو ئه‌وانه‌ش شێوه‌یه‌كى نێرگزیانهى كه‌سى ئاواره‌مان نیشان ده‌دات.
له‌و ناونیشانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا هه‌ندرێنى تاراوگه شاعیره و هه‌ندرێنى نیشتمان چیایه‌كانى نیشتمانه… له چیایه‌كانى مندا هه‌ندرێنى شاعیر خۆى له فه‌زاى ئایدیۆلۆژیا رووت ده‌كاته‌وه، هه‌ندرێنى نیشتمان فه‌زاى ئاشنابوون بیر ده‌خاته‌وه، هه‌ندرێنى شاعیر له سه‌ر مه‌یلى خودگه‌رایى (تاراوگه‌نشین) راده‌بێته‌وه! هه‌ندرێنى نیشتمان خۆى له خه‌ونى ئازادى (نیشتمان) هه‌ڵده‌گرێته‌وه…
شێوازى ده‌ربڕینى چیایه‌كانى من له ته‌عبیركردنى ده‌لاله‌تخوازانه‌وه نزیكه، به‌و مانایه‌ى خۆى له رێگاى وه‌سفكردنى (ژیانه‌وه) نیشان ده‌دات، به‌و مانایه‌ى وێنه‌ى خۆى له رێگاى یادگه‌وه ده‌كێشێ، به‌و مانایه‌ى پشت به ریتمى ناوه‌كى ده‌به‌ستێ… هه‌ندێجار بۆ رهنگاوڕهنگكردنى مانا، گرامه‌ر تێكده‌شكێنێت، وه‌ك چۆن هه‌وڵده‌دات جوانگوتن و چیگوتن بپارێزێت… (چیایه‌ك له خه‌فه‌ت، شوێنێك له حوزنى رۆح. ئه‌وه‌تا لێره به‌فر به‌سه‌ر چیاى یاده‌وه‌ریى شه‌وق ده‌داته‌وه و خامۆش ده‌بێ. به‌فر هه‌روا داده‌كا و ده‌چێته‌وه، ئاى كه ئێستا به‌فرى زستانى ١٩٨٢ى قه‌ندیلم به یاد دێته‌وه. چیایه‌كانى من، ل٨) به‌و مانایه لادانى زمانى له چیایه‌كانى من به ره‌نگكردنى گێڕانه‌وه‌وه به‌نده، شیعرییه‌ت له جوانگوتندایه!
لێره قسه‌كردنى من له شێوازى ته‌عبیركردنى ده‌لاله‌تخوازانه ناكه‌وێته نێو قسه‌كردنى زمانه‌وانى فڕه‌نسى (بوفۆن-Buffon ١٧٠٧-١٧٨٨)ه‌وه، كه پێیوایه خودى مرۆڤ بۆ خۆى شێوازه، نه ون ده‌بێ، نه ده‌گوازرێته‌وه، نه ده‌گۆڕێ. به‌ڵكو به گشتى ئه‌و شێوازگه‌رییه تهعبیرییهى من باسى ده‌كه‌م، به‌شێكى زۆرى ئاوڕدانه‌وه‌یه له زمانه‌وانى سویسرى (شارل بالى ١٨٦٥- ١٩٤٧) قسه‌كردنى ئه‌و ته‌نها به به‌هاى جوانى جیا ناكرێته‌وه، به‌ڵكو قسه‌كردنه له میكانیزم و دیارده‌كانى زمان، یان جێكه‌وته‌ى ته‌عبیرى له زماندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بالى شێوازگه‌رى ته‌عبیرى له دوالیزمى شێوازگه‌رى ده‌ره‌كى و ناوه‌كى، بیركردنه‌وه و ده‌ربڕین، لۆجیكى زمان و ویژدانى زمان، به‌ها و گه‌یاندن، قسه‌كردن و نوسین… كورت بكاته‌وه، ئه‌وه من قسه له ده‌لاله‌تى زمان و راڤه‌كردن ده‌كه‌م، ده‌كه‌ومه نێو گوزارشتكردن و ته‌ئویلكردنه‌وه، پرسیارى ده‌ق و پرسیارى وه‌رگره‌وه…
به كورتى وه‌ك گوتم هه‌ندرێن له سه‌ر وێنه‌ى شیعرى و واقیعى ژیان كار ده‌كات، ریتمى نوسین له چیایه‌كانى من خاوه…. ده‌مه‌وێ بڵێم چه‌مكى ته‌عبیركردنى ده‌لاله‌تخوازانه زێتر خۆى له تیشكۆى ناوكۆیى یادگه و وشه‌ى شیعرییدا ده‌بینێته‌وه، ده‌رككردنى هه‌ندرێن له قه‌سیده‌ى چیایه‌كانى مندا ده‌كه‌وێته نێو واقیعى (چیاكان) و خه‌ونى جێهێشتنى (تاراوگه)ه‌وه:
(چیایه‌كان جه‌نگى منن، چیایه‌ك هه‌میشه خه‌ون به خه‌ونه‌كانییه‌وه ده‌بینێ. چیایه‌ك خه‌ون ده‌بینێ یان غه‌ریبیم ده‌كا؟ له تكانهوهى یاددا، له تلانهوهى دڵدا به دواى شوێنكاته‌وه ده‌كولێته‌وه. له‌وێ له‌سه‌ر لووتكه و بنارى چیایهكانهوه شوێنپێكان وه‌ك دڵى با باڵده‌گرن، خۆم ده‌بینم وه‌ك جاڵجاڵۆكه به بنمیچى ئه‌شكه‌وته‌كه‌ى سه‌ر سینگى “چیاى شیرین”ه‌وه به‌ره‌و چاوه‌كانى زه‌وى شۆڕبوومهتهوه. ل٧، چیایه‌كانى من)
هه‌ڵبه‌ته قسه‌كردن له زمان بێكۆتاییه! له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا قسه‌كردن له خودى دانه‌رێك یان نوسه‌رێك، قسه‌كردنه له پانتاییه‌كى دیاریكراوى زمان! ده‌توانم بڵێم هه‌ندرێن له كۆى كاره شیعرییه‌كانیدا وه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ بێهوده‌یى، منداڵانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زمان ده‌كات، واته ئه‌وه‌ى هه‌ندرێن له زمان ده‌یگێڕێته‌وه تووندوتیژى منداڵانه یان شیعرییانه‌یه به‌رانبه‌ر زمان و به دژى زمان. به‌ڵام ده‌شێ پرسیار ئه‌وه بێ ئایا ئه‌و توندوتیژییه له ئه‌زموون و قوڵبوونه‌وه هه‌ڵقوڵاوه، له تێگه‌یشتنه‌وه‌یه، یان فه‌شه‌لى تێگه‌یشتنه‌وه، به مانایه‌كى دیكه ئه‌و دهلالهتخوازییه له ده‌رككردنه‌وه، هه‌وڵده‌دات نكۆڵی‌كردن و ره‌تكردنه‌وه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، یان له فه‌شه‌لى ده‌رككردنه‌وه؟
زمان له چیایه‌كانى مندا ئه‌وه نییه، له جه‌سته ده‌رده‌چێ و ده‌چێته نێو جه‌سته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و قه‌واره‌یه، كه هه‌ندرێنى شاعیر ده‌چێته ناوییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له رێگاى په‌نا و پێچه‌كانى ناوكۆیى و لادانه‌كانى مانا و خزینهكانى وشه‌وه، وه‌ك تاكێك له تاكه جیاوازه‌كانى زمان ده‌ربكه‌وێت، بۆیه ده‌نوسێت: شوێنپێكان وه‌ك دڵى با باڵده‌گرن.
گێڕانه‌وه‌ى شیعریى
قسه له‌وه ناكه‌م گێڕانه‌وه‌ى شیعرى كۆنترین شێوه‌یه له شێوه‌كانى نوسینى هونه‌رى شیعر، قسه له‌وه ناكه‌م گوتارى گێڕانه‌وه ناكه‌وێته نێو گوتارى شیعرییه‌وه، قسه له شێوه رێكوپێكهكان و ناڕێكهكان ده‌كه‌م، كه له رێگاى بهدوایهكداهاتنهوه ناوكۆییهكى تایبه‌ت دروست ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و ره‌هه‌ندانه وه‌ك چۆن له گێڕانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، له شیعریشدا ده‌رده‌كه‌ون، خودى ئه‌و تێگه‌یشتنه كار له هه‌موو كاره ئهدبییهكان و كۆى گێڕانه‌وه‌كانیش ده‌كات، هه‌ڵبه‌ته له‌و گریمانه‌وه كه هه‌موو ده‌قێكى شیعرى گێڕانه‌وه‌یه، وه‌سف گێڕانه‌وه‌یه، دیالۆگ گێڕانه‌وه‌یه، به‌یه‌كداچوونى ده‌نگه‌كان گێڕانه‌وه‌یه… به دیوه‌كه‌ى دیكه كۆى ئه‌و ره‌گه‌زانه گێڕانه‌وه‌ى شیعریى تۆكمه ده‌كات، به‌و مانایه‌ش له زۆربه‌ى رێبازه شیعرییه‌كاندا ناوكۆیى گێڕانه‌وه‌ئامێز وه‌ك سێنته‌رى ده‌قى شیعرى ته‌ماشا ده‌كرێت.
له قسه‌كردن له باره‌ى ژانره ئه‌ده‌بییه‌كاندا ژیرار ژینێت (G.Genette) ئاماژه به لێكنزیكبوونه‌وه‌ى شیعر و گێڕانه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، شیعرى لیریكى خودى شاعیره، له شیعرى داستان (یان رۆمان)دا شاعیر قسه به ناوى تایبه‌تى خۆیه‌وه ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ى گێڕه‌ڕه‌وه بێت، وه‌ك چۆن وا ده‌كات كه‌سایه‌تییه‌كانیش قسان بكه‌ن… شیعرى لیریكى ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه كه ته‌نها نوسه‌ر قسه‌ى تێدا ده‌كات، به‌ڵام داستان ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه كه نوسه‌ر رێگا به كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌دا وه‌ك یه‌ك قسان بكه‌ن. ره‌خنه‌گرى عه‌ره‌بى (محه‌مه‌د مفتاح) هه‌موو ده‌قێكى شیعرى بۆ خۆى حیكایه‌تێكه. هه‌موو ده‌قێكى شیعرى په‌یامێكه ژیانى خود ده‌گێڕێته‌وه… هه‌ر ئه‌و قسانه وا له (خۆسیه یرۆ) ده‌كات، بڵێ: رۆمانى (گه‌ڕان به دواى زه‌مه‌نى له ده‌ستچوو)ى (پرۆست) شیعرێكى لیریكییه، رۆمانى (عۆلیس)ى (جیمس جۆیس) نزیكه له لیریكیى و شیعر… وه‌ك چۆن زۆر له ره‌خنه‌گران (بۆ نموونه: محه‌مه‌د لوتفى یوسفى) ده‌ڵێت قه‌سیده‌ى (مفرد بصیغه الجمع)ى ئه‌دۆنیس بیۆگرافیایه (سیره ژاتیه) كاراكتهرى سه‌ره‌كى ئه‌و بیۆگرافیایهش (عه‌لى ئه‌حمه‌د سه‌عید)ه، ره‌گه‌زه‌كانى ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر یاریكردنى منداڵانه‌ى ئه‌و كاراكته‌ره چه‌سپاوه، ئه‌وه‌ش له گێڕانه‌وه‌ى رۆژانه‌ى عه‌لى له گونده‌كه‌یاندا ده‌بینرێت، ئه‌گه‌ر كۆى ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه رووداوه بچوكه‌كه‌ى بیۆگرافیایهكه بێت، ئه‌وه رووداوه گه‌وره‌كه له پرۆژه‌ى كه‌شفكردنى دنیا و گۆڕانكارییهكانیدا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌مان شت له قه‌سیده‌ى (أحمد الزعتر)ى مه‌حمود ده‌روێش، قه‌سیده‌ى (منزل یعبپ بالمرات)ى سه‌لیم به‌ره‌كات… ده‌بینرێت.
به كورتى ئه‌و جیاوازییه كه‌مه‌ى له نێوان شیعر و گێڕانه‌وه ده‌بینرێت، له به بابه‌تبووندایه! ره‌نگه شاعیر تاكه كاراكتهرى شیعر بێت، به‌ڵام رۆمان كۆمه‌ڵێك كاراكته‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ك چۆن له هه‌ندێ رێبازدا وێناكردنى خود زێتر به‌لاى شیعره‌وه ده‌شكێته‌وه…
ژیان له قه‌سیده‌ى چیایه‌كانى من، به كامیراى گێڕانه‌وه‌ى شیعرى كێشراوه و خۆى له بونیادنانى زمانێكى باڵادا هه‌ڵده‌گرێته‌وه. شاعیر گێڕانه‌وه‌ى شیعرى وه‌ك فه‌زایه‌كى جیاواز ره‌نگ ده‌كات و كۆمه‌ڵێك ناوكۆیى بیۆگرافى به شێوه‌یه‌كى شیعرى ئاوێزان ده‌كات. له چیایه‌كانى من، منى تاراوگه و چیایه‌كانى نشتیمان ئاوێته‌ى یه‌كتر ده‌بن، هه‌ر له‌و ناوكۆییه‌وه شاعیر ئاسۆیه‌كى تازه به ده‌قى شیعرى ده‌به‌خشێت، هه‌ر به‌و مانایه په‌سنى ئه‌و رووداوانه ده‌كات، كه ده‌كه‌ونه نێو چیایه‌كانى هه‌ندرێنه‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێست و سهرهاتانهش شى ده‌كاته‌وه، كه راسته‌وخۆ (منى شاعیر)ى تێیدا ژیاوه. كه‌واته چیایه‌كانى من، وه‌ك جۆرێك له گێڕانه‌وه‌ى تایبه‌تى شیعرى ئه‌و به‌سه‌رهاتانه ده‌خاته‌وه یاد، كه هه‌ندرێن له زه‌مه‌نێك له زه‌مه‌نه‌كان له هه‌ندرێن ژیاوه.
ده‌رئه‌نجام:
١- شێوازى ده‌ربڕین:
شێوازى ده‌ربڕین له كۆمه‌ڵه شیعرى چیایه‌كانى من، ته‌عبیركردنى دهلالهتخوازانهیه، شاعیر له رێگاى وه‌سفكردنى (ژیانه‌وه) خۆى حیكایه‌ت ده‌كات، وێنه‌ى خۆى له رێگاى یادگه‌وه ده‌كێشێ.
٢- گێڕانه‌وه‌ى شیعرى:
له قه‌سیده‌ى چیایه‌كانى مندا به شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى شیعر و گێڕانه‌وه به یه‌كه‌وه ده‌لكێ، شاعیر كۆمه‌ڵێك ناوكۆیى بیۆگرافى به شیعر ده‌كات و هه‌ندرێنى تاراوگه و چیایه‌كانى هه‌ندرێن ئاوێته‌ى یه‌كتر ده‌بن و گێڕانه‌وه‌یه‌كى شیعرى ده‌سازێنن، واته هه‌ندرێنى شاعیر ده‌كه‌وێته نێو واقیعى چیاكان و خه‌ونى جێهێشتنى تاراوگه.
٣- زمانى شاعیر:
شاعیر له كۆى كاره شیعرییه‌كانیدا وه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ بێهوده‌یى، منداڵانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زمان ده‌كات (له رێگاى مه‌عریفه‌ى شیعرییه‌وه)، واته ئه‌وه‌ى هه‌ندرێن له زمان ده‌یگێڕێته‌وه تووندوتیژى منداڵانه یان شیعرییانه‌یه به‌رانبه‌ر زمان و به‌دژى زمان. هه‌ندرێن ده‌چێته نێو زمانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له رێگاى ناوكۆیى و لادانه‌كانى زمان و خزینى ماناوه له‌لایه‌ك گێڕانه‌وه وه‌ك سێنته‌رى ده‌قى شیعرى نیشان بدات، له‌لایه‌كى دیكه‌وه شیعرییه‌ت به‌رجه‌سته بكات.
هه‌ولێر ١/٧/٢٠١٧
سه‌رچاوه‌كان:
– چیایه‌كانى من، كۆ شیعر، هه‌ندرێن، چ1، 2012 سوێد.١
– ٢عهبدولموتهلیب عه‌بدوڵڵا- شه‌ڕى زمان، له پێناو ته‌ئویلكردنى ده‌قدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاپ و بڵاوكردنه‌وه، سلێمانى، 2010، ل 71.
٣ – صلاح فضل، علم الآسلوب مبادئه واجراءاته، دار الشروق، القاهرة، ط1، 1998، ض 95-96.
٤ – مجلة اداب البصرة، العدد 56، سنة 2011، في الفكر الانساني الحديث، شارل بالي واسلوبيته التعبيرية، د.مجيد مطشر عامر، ص110.
٥ – جيرار جنيت: مدخل الى النص الجامع، ت: عبدالعزيز شبيل، مراجعة: حمادي صمود، المجلس الاعلى للثقافة، القاهرة، 1999، ص8- 9. ص15.
٥ – محمد مفتاح: الخطاب الشعري، استراتيجية التناص، دار التنوير للطباعة والنشر، بيروت، لبنان/ المركو الثقافي العربي، الدار البيضاء، المغرب، دتط، ص 140.
٧ – محمد مفتاح: دينامية النص وانجاز، المركز الثقافي العربي، بيروت، لبنان/ الدار البيضاء، المغرب، ط2، 1990، ص 97-98.