بڵند باجەلان
زه‌ینه‌ب خان وه‌كو شاعیرێك له ڕه‌گه‌زی مێ، خاوه‌نی هێزه بۆ خۆڕاگری و ئه‌و هێزه‌ش وه‌كو نیشانه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی به‌رانبه‌ر ده‌كاته‌وه، فێرمان ده‌كا له به‌رانبه‌ر نه‌هامه‌تیی ژیان و دوژمن خۆمان ڕابگرین و به ئاسانی چۆك دانه‌ده‌ین، چونكه ئه‌وانه‌ی بێھێزن، ناتوانن بمێننه‌وه و هه‌ر زوو شكست دێنن له جه‌نگی ژیان. ژیان جه‌نگه، ئه‌و جه‌نگه پێویستی به هێزه، بۆیه مرۆی بێھێز وه‌كو مرۆیه‌كی دۆڕاو و به كۆتا گه‌یشتوو ده‌رده‌كه‌وێ كه ناتوانێ به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی تووشی ده‌بن، بوه‌ستێته‌وه. زه‌ینه‌ب خان فێری ناسینی خودمان ده‌كا.
یه‌ك: ویستی خود بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی هێزی ژیان
له ده‌قی (ژنانی مه‌رد)دا، شاعیر زۆر جه‌خت له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌و هێزه ده‌كاته‌وه كه ویستێك هه‌میشه ده‌یه‌وێ له ژنی دوور بخاته‌وه، بۆیه هێزی ژنبوونی خۆی ده‌به‌ستێته‌وه به هێزی بوونی ئازادی و نیشتمان، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ گوڵی عومرت بم
خه‌می نیشتیمان بخه سه‌ر شانت.
له‌م پارچه شیعره‌دا، شاعیر هێزی ئازادی و هێزی ژیان تێكه‌ڵاو ده‌كا، به‌و مانایه‌ی ئه‌وكه‌سه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بۆی بژیت و له‌گه‌ڵی بژیت، خۆشه‌ویستی و خه‌می خاكی خستۆته ئه‌ستۆی خۆی، كه‌واته كه‌سی خائین و ترسنۆك، شایسته‌ی ئه‌وه نییه ژیانی له‌گه‌ڵ به‌ش بكه‌یت و وه‌كو به‌شێك له ژیانی خۆت ته‌ماشای بكه‌ی، بۆیه بڕیاره ڕاسته‌كه ئه‌وه‌یه كه له خۆتی دوور بخه‌یته‌وه، چونكه خه‌می نیشتمان هه‌میشه خه‌مێكی سه‌ره‌كییه و ئینسان به‌بێ وجودی نیشتمان، وجودی ده‌كه‌وێته ژێر گومان و پرسیاره‌وه، سه‌ره‌نجام كۆتایی به‌و ئازادییه ده‌هێنێ كه له خۆگری بوونی ژنێكه.
مرۆڤ دوور له ئازادی، ناتوانێت بژی، چونكه هه‌ر كاتێك مرۆڤ ئازادی خۆی له‌ده‌ست دا، ئه‌وا ده‌بێته كۆیله‌ی كه‌سانێك كه خۆشیان كۆیله‌ن، كه‌واته ده‌فه‌وتێ له‌نێو ئازاره گه‌وره‌كانی كۆیله‌بوون، ئه‌و كاته‌شی مرۆڤ ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌و ڕۆحه كۆیله‌یه، چیتر ناتوانێ گومان له بوونی خۆی نه‌كا، چونكه ڕاسته‌وخۆ گومانه‌كان له‌باره‌ی بوونی ئه‌و كه‌سه‌وه داگیری ده‌كه‌ن و ژیانی له چراخانه‌وه ده‌كه‌ن به گۆزه‌یه‌ك پڕ له شه‌رابی دۆڕان، دۆڕانێك له چوارچێوه‌ی هه‌مان ئه‌و ئازارانه ده‌سووڕێته‌وه، له ده‌ره‌نجامی بوون به كۆیله و مردنی وجوده‌وه هاتن، بۆیه كۆتاییه‌كی نادیار چاوه‌ڕێی ئه‌و ئازاره و بوونی خود و ئه‌و ڕۆحه كۆیله‌یه‌ش ده‌كا، له چوارچێوه‌ی گریاندا مابوویه‌وه.
مرۆڤ هەمیشە لە بەردەم ئەگەری ونكردنی خۆی و جوانییەكانی دایە. كاتێ ژیان لە ڕوانگەی مرۆڤەوە دەبێتە هەموو شت، ئەوا ژیانێك كە هەموو شتێكی مرۆڤە، دەبێتە ژیانێكی بێ‌مانا و بێهێز، بەڵام بەخشەری هێز بە مرۆڤ و سەرچاوەی مانای ژیانی مرۆڤیش، گەیشتنە بەو حەقیقەتانەی, هێزێكی باڵا لە سەرووی مرۆڤەوە دەیانبەخشێت، ئەو حەقیقەتانەش لە كۆتاییدا دەبنە حەقیقەتی خودی ئینسان، بە پێچەوانەی ماددەگەراكان كە پێیان وایە گەردوون كۆتایی و سنووری نییە، هیچ سەرەتایەكی خەلقی خودا بوونی نەبووە و كۆتایی بوونی نابێت، ئەوەتا دەركەوتووە زەوی سنووری هەیە و لە خاڵێكدا بە كۆتا دەگات، هاوشێوەی ژیانی مرۆڤ لەسەر زەویدا كە سنووری هەیە و لە ساتێك‌دا بە كۆتا دێت.
دواتر ده‌ڵێت:
ئه‌و كوردستانه‌ی له هه‌ر چوار پارچه
به چه‌قۆی دوژمن له‌ت له‌ت كراوه
خه‌ون و ئازادی و مافی ژیانمان
بێ ده‌ستی خۆمان له گۆڕ نراوه.
كوردستان گرفتی گه‌وره‌ی پارچه‌بوونیه‌تی. له كۆنه‌وه كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئالووده‌ی كۆ كردنه‌وه‌ی پارچه په‌رش و بڵاوه‌كانی خۆیه‌تی، به‌ڵكو بتوانێ ئه‌و ئاوازه‌ی له ده‌ستی چوو جارێكی تر بۆی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و خه‌ونه‌ی ڕۆژانێك واقیع بوو، جارێكی تر بۆی بگه‌ڕێته‌وه. بینینه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه كه دوژمن كردی به چوار پارچه، وای له شاعیر كردووه كه پێمان بڵێ خه‌ون و ئازادی و مافی ژیانمان، كۆتایی هاتووه و ئێمه‌ش ویستی ئه‌وه‌مان نه‌بووه ئه‌و خه‌ونه به كۆتا بهێنین، بۆیه پێویسته به‌هێز بین و چیتر لێ نه‌گه‌ڕێین خه‌ونمان ئاوا یاری پێ بكرێ، به‌ڵكو چه‌قۆی دوژمن پێویسته له خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه و پارچه له‌ت و په‌ته‌كانی خۆشمان له ڕێگای ته‌بایی و برایه‌تییه‌وه جارێكی تر بكه‌ینه‌وه به یه‌ك پارچه‌ی مه‌زن و نیشتمانی پارچه‌كراومان بكه‌ینه یه‌ك نیشتمانی گه‌وره.
خه‌ونی مرۆڤ گه‌یشتنه به ئازادی، خاكیش نیشتمانی هه‌موو ئازادییه‌كانه و بگره خاڵی یه‌كه‌می گه‌یشتنه به‌و ئازادییه، بۆیه ناتوانین ئازاد بین تاوه‌كو ڕۆحمان له‌گه‌ڵ ڕۆحی نیشتمان ئاوێزان نه‌كه‌ین و شادی نه‌كه‌ینه‌وه به ناسنامه فه‌وتاوه‌كه‌ی كه دوژمن كردی به چوار له‌ت. پارچه‌كانی نیشتمان، له كۆتا جاردا ئازاره‌كان په‌ره پێ ده‌ده‌ن و ئه‌و هێزه‌ش لای شاعیر دروست ده‌كه‌ن كه بانگه‌وازی هه‌مووان بكا بۆ ئازادی و نیشتمان، چونكه ده‌زانێ نیشتمان پێویستی به ئازادییه و هه‌ر ئه‌و ئازادییه‌ش له كۆتاییدا ده‌بێته خه‌ونی ئه‌به‌دی تاك و ناسنامه‌ی هه‌موو ئه‌و ئازارانه‌ی به هۆی دووریمان له خاكه‌وه تووشیان بووین، وه‌لێ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازادییه یه‌كڕیزی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، ئه‌وا به ڕزگاربوونمان له ژێرده‌سته‌یی دوژمن، ده‌بینه ژێرده‌سته و كۆیله‌ی خۆمان كه ئه‌مه‌ش سه‌ختترین جۆری كۆیله‌بوونه.
بیركردنەوە لە مرۆڤ و قسەكردن لەسەری، دوو كردەی قووڵن ئەگەر بە قووڵی لە مرۆڤ گەیشتبین، چونكە ئەو كەسەی لەبارەی مرۆڤەوە قسە دەكا و بیریش لە مرۆڤ دەكاتەوە، مرۆڤە. بیركردنەوەی مرۆڤ لە مرۆڤ و بڕیاردان لەسەر ئەوەی مرۆڤ چییە و دەبێت چی بێت؟ گوزارشتە لە بوونی مرۆڤ وەكو شتێكی هەبوو كە بۆی هەیە لە هەر ساتێك لە ساتەكاندا گۆڕانی بەسەر دابێت بەهۆی بەردەوام گۆڕانی بیركردنەوەوە. لە هەر سەردەمێكدا، كار لەسەر كۆمەڵێك چەمك دەكرێ بۆ ئەوەی مانای ڕاستەقینەی كۆمەڵێك چەمكی تر بشێوێنرێ، ئەمەش زیانی گەورە بەو مرۆڤە دەگەیەنێ, كە دەیەوێ بگات بە حەقیقەتی تەواو.
مرۆڤ هەمیشە بۆ گەیشتن بە ناخی خۆی و دڵنیابوونەوە لە بوونی خۆی وەكو مرۆڤ نەك وەكو بوونەوەرێكی تر بۆ نموونە ئاژەڵێكی گەورە كە دارستان مەنزڵگای یەكەمی بووبێت، پرسیاری كردووە، وەلێ زۆرجار وەڵامەكانی دەست نەكەوتوون، یان دەكرێ وەڵامی هەڵەی دەستكەوتبن، وەڵامی هەموو پرسیارەكانی دنیاش دەگەڕێنەوە بۆ پرسیاری: بوون چییە؟ ئەگەر قەرارە بوونی مرۆڤ بۆ مرۆڤ دەگەڕێتەوە، ئەی چی لەبارەی بوونی ئاژەڵانەوە؟ لە ڕاستیدا: ئەو كەسەی بوونی بە مرۆڤ بەخشیوە، هەمان ئەو كەسەیە, بوونی بە ئاژەڵان بەخشیوە، بوونی بە شتە زیندووەكان بەخشیوە، ئەو بوونەی مرۆڤیش پێویستی بە ئەخلاقە، بە پێچەوانەی كۆمۆنیزم كە هەموو فاكتەرەكانی دژ بە ئەخلاق بە پیرۆز دەزانێ ئەگەر خزمەت بە بنەما بێسوودەكانی كۆمۆنیزم بكەن.
دواتر ده‌ڵێ:
ده‌بێ مشورێك بۆ حاڵمان بخۆین
ده‌ست له‌ناو ده‌ست و مردن بۆ ژیان
به زه‌بری دوژمن نابێت بڵێین ئۆف
چۆڕاوگه‌ی خوێنمان بڕوا له زیندان
دوو:
ئه‌گه‌ر سه‌یری شیعره‌كانی زه‌ینه‌ب خان بكه‌ین، ده‌بینین ویستی گه‌یشتنی خود به هێز له شیعری ئه‌ودا، خاڵێكی جه‌وهه‌رییه و به‌رده‌وام هانمان ده‌دا خۆمان له‌و خاڵه نزیك بكه‌ینه‌وه كه: خود پێویسته به‌هێز بێت و به‌رگه‌ی ئازاره‌كان بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بێت، چونكه ئازادی پێویستی به قوربانییه، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێ:
چ گه‌مژه‌یه‌كه ده‌ڵێ به ته‌نیا
هه‌ر به‌رخی نێره بۆ سه‌ربڕینه
ئه‌گه‌ر مێ نه‌بێ نێر له‌كوێ ده‌بێ
ئه‌سڵی ئه‌م قسه پڕ له برینه.
شاعیر ده‌یه‌وێت پێمان بێڵێ كه قوربانیدان هه‌ر به ته‌نیا كاری پیاو نییه، ئه‌وه هه‌ر پیاوان نین كه ده‌بێت له پێناوی ئازادی و به‌ها به‌رزه‌كان بمرن، به‌ڵكو ژنیش پێویسته به‌هێز بێت و قوربانی بدات له پێناوی ئه‌و به‌هایه‌ی باوه‌ڕی پێیه‌تی، چونكه سه‌ركه‌وتن پێویستی به ئاوێته‌بوونی هێزی ژن و پیاوه به‌یه‌كه‌وه، ئه‌وه‌تا شاعیر ده‌ڵێ بنه‌چه‌ی هه‌موو پیاوان بریتییه له ژن و ژن هۆكاره بۆ له دایك بوون و هاتنی پیاوان بۆ سه‌ر دنیا، هه‌موو پیاوانی دنیا له‌نێو ڕه‌حمی ژنێكدا دروست بوون و بوون به پیاو، بۆیه ژنیش ده‌بێت به‌هێز بێت و ئاماده بێت كه له‌پێناوی باوه‌ڕ و ناسنامه و ئازادی‌دا، قوربانی بدا و قوربانیدانێك تا سنووری مردن، ئه‌وه‌تا شاعیر ڕه‌خنه له‌و په‌نده كوردییه ده‌گرێ كه ده‌ڵێ: به‌رخی نێر بۆ سه‌ربڕین.
لە ئەوروپا و بە دیاریكراوی لە (فەرەنسا)، پرسیاری مرۆڤ گەیشتە ئاستێك، چیتر ڕەوا نەبوو كلێسا و قەشەكان ڕێگر بن لە بەردەم بیركردنەوەی مرۆڤ، مرۆڤ دەبوو ئازاد بێت لە گەڕان بەدوای زانست, كۆت و زنجیری بۆ دروست نەكرێت، چونكە مەسیحیەت ڕێگر بوو لە بەردەم گەیشتنی مرۆڤ بە زانستی زیاتر و تەنانەت چەندین زانا لەو بوارەدا, تووشی ئازاری گەورە هاتوون لەلایەن ئەو عەقڵیەتە كە بەهەشت و جەهەننەمی دەفرۆشت. دانانی كۆمەڵێك یاسای ڕووت كە لە بەرژەوەندی حوكمی كلێسا كار دەكەن، وەك نەبوونی یاسا وایە، ئەمەش وا دەكا گەندەڵی بڵاو ببێتەوە، هەمیشە دەسەڵات پاڵ بە مرۆڤەوە دەنێ بۆ گەندەڵی وەك ئەوەی (مۆنتسیكۆ) لە كتێبی (ڕۆحی یاساكان) باسی دەكا، ئینسان دوور لە یاسا بێئۆقرەیە.
دواتر ده‌ڵێ:
ژن شه‌وق و نووری ئه‌م دونیایه‌یه
به‌بێ ژن دونیا تاریك و چۆڵه
ئه‌وه‌ی حورمه‌تی دایكی خۆی نه‌گرێ
یا خوشك و هاوسه‌ر بێگومان زۆڵه
شاعیر زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر به‌هاكانی ژن‌بوون ده‌كاته‌وه، فێرمان ده‌كا كه به‌های پیاوه‌تی به‌ستراوه‌ته‌وه به ئه‌ندازه‌ی ڕێزگرتن له ژن، چونكه ژن دایكه و دایكیش گه‌وره‌ترین وانه‌ی ژیانه، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی سووكایه‌تی به ژن ده‌كا به‌هێز نییه، به‌ڵكو زۆڵه و دژی هه‌موو به‌هایه‌كی ئاكاری وه‌ستاوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و خودانه‌ی ڕێز له ژن ناگرن، ناتوانن مرۆڤ بن، كه‌سێكیش مرۆڤبوون په‌راوێز بخا، شایانی ئه‌وه نییه ڕێزی لێ بگیرێ و به قه‌در سه‌یر بكرێ، ئه‌و خۆی به ده‌ستی خۆی خۆی خستۆته نێو زه‌لكاوی جه‌هل و نه‌فامییه‌وه و له‌وێوه ده‌یه‌وێ هه‌ناسه‌كانی خۆی پێشكه‌شی دنیا بكا، بێگومان هه‌ناسه‌كانی نێو زه‌لكاویش بۆگه‌نن و كوشنده‌ن. ئه‌وانه‌ی سزای ژن ده‌ده‌ن به ناحه‌ق، به‌هێز نین، به‌ڵكو به‌شێكن له هه‌ناسه‌كانی زه‌لكاو.
بەشێك لە پیاوان، لە سێبەری بوونی هێزدا، له ئاستی خێزاندا بوون بە خاوه‌نی سیستەمی تۆتالیتاری. ئه‌م سیسته‌مه لەسەر بنەمای ئامانج ڕەوایی دەدا بە هۆكار كار دەكا، بەمەش دەسەڵات هەموو هۆكارێك دەگرێتە بەر تا پارێزگاری لە دەسەڵاتەكەی بكا، دەست دەگرێ بەسەر هەموو هۆكارەكانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە و گۆڤار و سەرچاوەكانی هەواڵ، بیریشمان نەچێ خاڵی هاوبەش زۆرە لە نێوان سیستەمی تۆتالیتاری نوێ و سیستەمی دیكتاتۆریەتی كۆن، ئەو سیستەمە تۆتالیتارییەش زۆر جار بۆ شاردنەوەی ئەو حەقیقەتە، ناو لە سیستەمەكەی خۆی دەنێ سیستەمی پەرلەمانی یاخود سیستەمی سەرۆكایەتی یاخود سیستەمی دەستەجەمعی وەكو سێ سیستەمی ڕامیاری كە بوونیان هەیە .
ئه‌م پیاوه سته‌مكارانه، بۆ شاردنه‌وه‌ی عه‌قڵی دیكتاتۆر و تۆتالیتارییانه‌ی خۆیان، به‌رگی دیمو‌كراسیه‌ت له‌به‌ر ده‌كه‌ن. دیموكراسیەت مافی ڕەها دەداتە زۆرینە ئەگەر لەسەر ناحەقیش بن، ئەمەش دیوێكی سلبی دیموكراسیەتە. دووەمین دیوی سلبی دیموكراسیەت، ئەوەیە گەل سەرچاوەی تەشریعە و یاسادانەرە، ئەمەش ناگونجێ لە بارێكدا تەنها خودا خالقە، وا دەخوازێ تەنها ئەویش یاسادانەر بێت، وەك چۆن لە دروستكردنی ئاسمان و زەمیندا هاوبەشی نەبووە، ئەوا لە دانانی یاسایەك بۆ ئەو شتانەی دروستی كردوون, پێویستی بە هاوبەش نییە، وەك چۆن ئەو خۆی مرۆڤی دروستكرد، تەنها بۆ ئەویش ڕەوایە بەرنامەی بۆ دابنێ و حەڕام و حەڵاڵی بۆ دیاری بكا. بۆیه ناكرێت هیچ پیاوێك له‌ژێر سێبه‌ری دیموكراسیه‌تدا، وه‌زیفه‌یه‌ك بسه‌پێنێ به‌سه‌ر ژن كه وه‌زیفه‌ی ئه‌و نییه.
دواتر ده‌ڵێ:
هه‌موو نموونه‌ی بۆره پیاوه‌كان
وه‌كو مه‌سه‌له ده‌یخه‌نه سه‌ر ژن
پیاوه مه‌رده‌كان ئێوه پاڵپشت بن
ژنی میهره‌بان مه‌كه‌نه دوژمن.
شكستی مەزن ئەو شكستەیە, خود هەست بكا لەسەر ڕێگایەكی ڕاستە و هەر ئەو ڕێگایەش سپاردەی دۆزەخی بكا، شەڕ لەپێناوی ئایدیایەك بكا و هەر ئەو ئایدییایەش بیبا بەرەو كەناراوەكانی مردن، شانازی بە مەعریفەیەكەوە بكا و هەر ئەو مەعریفەیە وجود و بیركردنەوە و عەقڵی لێ بسێنێ، كەواتە لەو ساتەدا ئەو مەعریفەیە هیچ نییە جگە لە جەهلێكی خەست كە پاڵ بە مرۆڤەوە دەنێ بۆ گومڕابوونی زیاتر.
سه‌رچاوه:
* دیوانی زه‌ینه‌ب خان.
* لە ڕێبازە هزرییە هاوچەرخەكان، د. سعدون محمود ساموك, هەولێر, 2018
* مدرنیته و مدرنیسم, مجموعه مقالاتی در سیاست، فرهنگ و نظریه های اجتماعی, ترجمه و تدوین: حسین علی ، تهران 1378
* أزدواجیه العقل, دراسه تحلیلیه نفسیه, کتابات حسن حنفی, جورج طرابيشی.