ده‌رباره‌ى ئێمه‌

تەم، سەربەخۆ و بێ لایەنە، هیچ پاڵپشتییەکی دارایی لە هیچ شوێنێک نییە، خۆبەخشە و کار بۆ گرنگیدان بە شیعری کوردی دەکات، کە گرنگی دەدات بە دەقی شیعری و لێکۆڵینەوە و ڕەخنە و تەوەر و وتار… هەر بابەتێک، کە لەبارەی شیعری کوردییەوە بێت.

تەم، هیچ سانسۆرێکی لەسەر هیچ ناوێک نییە، تەنیا گرنگی بە قووڵی بابەت دەدات و لایەنی نوێخوازی ڕەچاو دەکات.

تەم، هەوڵ دەدات، دەنگی نوێ بناسێنێت، بەبێ فەرامۆشکردنی نەوەکانی تر.

تەم، پێویستی بە پاڵپشتی هەموو شاعیر و نووسەرێکە، کە لە بواری شیعردا کار دەکەن، بۆ بەرەو پێشچوونی شیعری کوردی و بەردەوامی دان بەم پڕۆژەیە.

سەرپەرشتیار

تەیب قادر