بڵند باجەلان
قه‌یرانی وه‌ڵام، جه‌وهه‌ری سه‌رده‌می مۆدێرنیته كه عه‌قڵه، ده‌خاته ژێر ڕووناكی گومانه‌وه. مه‌به‌ست له سه‌رده‌می مۆدێرنیته، ماوه‌ی نێوان ڕێنیسانس و شۆڕشی فه‌ڕه‌نسایه. بۆچوونی جیاجیا هه‌ن له‌مه‌ڕ ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه. هه‌ندێ له نووسه‌ران، سه‌رده‌می ئه‌مڕۆش به سه‌رده‌می مۆدێرنه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ داهێنانی ئامێری چاپ مۆدێرنیته هاته پێشه‌وه. كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تر ده‌یبه‌ستنه‌وه به دۆزینه‌وه‌ی (ئه‌مه‌ریكا) له‌سه‌ر ده‌ستی (كریستۆڤه‌ر كۆڵۆمبس) له سه‌ده‌ی پازده‌هه‌م. هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن (گالیلۆ) فاكته‌ری هاتنه پێشه‌وه‌ی مۆدێرنه بووه…
مۆدێرنه ئێستا ته‌نها باسێكی فه‌لسه‌فی نییه و خۆی خزاندۆته نێو كاری بیرمه‌ندانی زانسته مرۆییه‌كان و ده‌قه شیعرییه‌كان، سه‌ره‌ڕای بۆچوونه جیاوازه‌كان.
(میشێل فۆكۆ) پێیوایه تاوه‌كو ئێستا به‌دیلی وشه‌ی مۆدێرنه له زمانی فه‌ڕه‌نسی ڕوون نییه) . (فۆكۆ) به جۆرێك قسه له‌سه‌ر مۆدێرنه ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی مێژوونووسان بۆ مۆدێرنه یه‌ك ناگرێته‌وه.
(دلێر)ی شاعیری فه‌ڕه‌نسی، له(1863)دا نووسیویه‌تی: مۆدێرنیته زوو تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام شتێكه كه بوونی پێویسته، واته نیوه‌ی هونه‌ره و نیوه‌كه‌ی تری نه‌گۆڕه.
من بۆ خۆم ئه‌و پێناسه گشتییه‌ی مۆدێرنه‌م به دڵ نییه كه خۆی له بهزهویكردنی یاساكان و به ئاسمانی نه‌كردنیان ده‌بینێته‌وه و به سه‌رده‌مانی سه‌ركه‌وتنی عه‌قڵ به سه‌ر كەلتووره سووننه‌تییه‌كان باس له مۆدێرنه ده‌كرێ، واتای پێشكه‌وتنی ئابووری و ئامرازی په‌یوه‌ندی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گوندنشینی ده‌گه‌یه‌نێ. پێموایه ده‌بێ ئه‌و بنه‌ما ئهپستمۆلۆژییانهی مۆدێرنه‌ی له‌سه‌ر بنیات نراون، گۆڕانكارییان تیا بكرێ. ده‌بێ وه‌زیفه‌ی عه‌قڵ بگۆڕێت له كه‌شفكردنی نهێنییه گه‌وره‌كانه‌وه، بۆ تێگه‌یشتن له حه‌قیقه‌ته ساددهكان.
نووسه‌ره مۆدێرنیسته‌كان و نووسه‌رانی تریش، حه‌زده‌كه‌ن به‌رهه‌مه‌كانیان زیاتر په‌یوه‌ست بن به شاره‌وه. (پاڵتۆ)كه‌ی( گۆگۆل) كه (ئه‌كاكی ئه‌كاكیفیجی) كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیه‌تی، (تاوان و سزا)ی( دیستۆڤسكی) كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی (راسكۆڵنیكۆف)ه، كاره‌كته‌ری شارین. له ڕۆمانی( هێڵنج )و( كار له كار ترازا)ی (سارته‌ر) و (ویكتۆریا)ی (كینۆت هامسۆن) وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی( 1921)و چه‌ندین نووسه‌ری تر، باس هه‌ر باسی شاره و به ده‌گمه‌ن ڕێدهكهوێ گرته‌یه‌كی گوند بێته پێشه‌وه.
مه‌به‌ست له به‌رهه‌می شاری، ئه‌و به‌رهه‌مانه نین كه له شار ده‌نووسرێن یان كاره‌كته‌ره‌كانی شارنشینن، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن كه بۆ شاره‌كان ده‌نووسرین.
شیعره‌كانی (مایاكۆفسكی) ده‌كرێ ناوبنرێن به شیعری شار.
ئه‌ركی ئه‌ده‌ب و شیعر، بریتیه له دۆزینه‌وه‌ی مانایه‌كی تازه بۆ مۆدێرنیته، به‌ڵام نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی دروستبوونی جڤاتێكی كارا و ئایدۆلۆژیایه‌كی جیاواز و جۆرێكی دیكه له فیكر بكه‌ین، بگره ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می مۆدێرنیته و ته‌كنه‌لۆژیادا له ئه‌ده‌ب دوورنه‌كه‌وینه‌وه.
وه‌زیفه‌یه‌كی تری ئه‌ده‌ب له‌م ئان و ساته‌دا، هه‌وڵدانه بۆ ساددهكردنهوهی ئاڵۆزه‌كان و ئاڵۆزكردنی ساددهكان، ئه‌مه‌ش وه‌كو گه‌مه‌یه‌كی زمانه‌وانی وایه كه زۆر جار بوونی پێویسته له ده‌قدا. بۆیه ده‌بینین زۆرێك له شاعیره گه‌نجه‌كان، بێزارن له دونیای مۆدێرنه، له میانهشیاندا(ئیسماعیل سابیر).
له دووماهییهكانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م، چه‌ند كایه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری مۆدێرنه كه‌وتنه‌وه.
_ زینده‌وه‌رزانی
_ ئابووری
_ زمان‌ناسی
ده‌مه‌وێ بڵێم: یه‌كێك له گرنگترین مه‌سه‌له‌كان كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌به‌وه هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی زمانه كه نابێ زمان بچێته ژێر ڕكێفی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق بۆی دیاری ده‌كرێن، به‌ڵكو ده‌بێ ده‌قه‌كه وه‌زیفه‌ی زمان دیاری بكا. ده‌بێ زمانه‌كه له نێوان بهعهدهمیبوون و به‌دونیایی بووندابێت، له نێوان مرۆڤبوونێكی ڕووت و پهیكهربهندبووندابێت، له نێوان سووننهت و فه‌رزه‌كانی ژیاندا بێت، دواجاریش له نێوان شار و دهرهوهیدابێت.
باوه‌ڕم به‌م پۆڵێنكردنه نییه، به‌ڵام بێشك هێڵێك هه‌یه له نێوان به‌رهه‌می شار و ده‌ره‌وه‌یدا كه هێڵی كەلتوور و جوگرافیا و ده‌ركه‌وته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه.
پۆلێنكردنی ئه‌ده‌بیات له قه‌ناعه‌ته‌كانی نووسه‌ری شاره. نها ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌ده‌بیاتی كوردی پۆڵێن بكه‌ین به‌و جۆره‌ی لێدێ:
١_ ئه‌و ئه‌ده‌بانه‌ی، مرۆڤێك له خۆیاندا هه‌ڵده‌گرن، له‌كۆتایشدا ده‌یخنكێنن. مرۆڤه‌كه ته‌كنیكه.
٢_ ئه‌و ئه‌ده‌بانه‌ی سیحربازێك له خۆیاندا هه‌ڵده‌گرن، سه‌ره‌نجام ده‌یسووتێنن. سیحربازه‌كه زمانه.
٣_ ئه‌و ئه‌ده‌بانه‌ی پڵنگێك له خۆ ده‌گرن، دواجار كه‌وڵی ده‌كه‌ن. پڵنگێك ناوی ڕۆشنبیرییه.
كه‌م ده‌قی ئه‌ده‌بی هه‌یه، زمان و ته‌كنیك و ڕۆشنبیری ئه‌ده‌بی به یه‌كه‌وه گرێ بدا. زاراوه‌ی ئه‌ده‌ب به كردار پێناسه نه‌كراوه. ئهدیبهكانمان به ئه‌ده‌بێك ده‌ڵێن داهێنان، كه هێشتا باڵق نه‌بووه (خۆی نه‌ناسیوه).
خانهدانیهتی وه‌كو كردار و فیكر و ئایدۆلۆژیا له ئه‌ده‌بدا، له ده‌ره‌نجامی ئیشكردن له‌سه‌ر فه‌زا جۆراو جۆره‌كان پێشده‌كه‌وێ. ئه‌دیبی به ئه‌زموون، گه‌ر له هه‌ر ته‌مه‌نێك دابێ، ته‌عبیر له به‌شێك له ماناكانی دونیا ده‌كا. مسۆگه‌ره ئه‌ده‌ب ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له سیسته‌می هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوسه‌نگدا هه‌بووه. شیكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب له ڕێگای ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی، كه له ڕێگای شیكاركردنی ئابوورییه‌وه هه‌وڵده‌دا جڤات و هونه‌ر و ماف و دین ڕوون بكاته‌وه، مه‌حاڵه. ئه‌وان ناتوانن ڕۆڵی ئه‌ده‌بی كوردیمان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه، ڕه‌خنه‌ی ئه‌وان، له تڕادسیۆنی رۆژئاوا بووه كه تڕادسیۆنی مەسیحیەتە.
دۆزینەوەی دەقی جیاواز لە سەردەمی مۆدێرنەدا، پێویستی بە چاویلکەی جیاواز نییە، پێویستی بە ویستی هەڵبژاردنە، وەک چۆن نووسینی دەقی جیاواز، پێویستی بە گەڕانەوە هەیە بۆ قووڵاییە کاتییەکان و کردنیان بە قووڵایی هەمیشەیی.
دەریای نووسین، مەملەکەتی ماسییە سەرابییەکانە، مەملەکەتی ئەو نووسەرە خاوەن ئیستێتیکایانەیە، کە لە ئاوێکی قووڵ نەبێت مەلە ناکەن، لەبەر ئەوە نا کە مەلەوان نین، لەبەر ئەوەی نایانەوێ لە چاڵێک ئاو بخنکێن، ئەگەر قەرارە بخنکێن، با دەریا ببێتە گۆڕیان.
چامەی (سۆراغ بۆ شیوەنێکی نەبڕاوە )، ویستی نووسەرمان نیشان دەدا لە هەمبەر گەڕان بە شوێن ئەو دەریایە و هاوکات ڕزگارکرنی ئەو خودە وەهمییەشە کە خەریکە لەنێو چاڵێکی پڕ لە ئاودا، خالی لە ئیستێتیکا بخنکێ.
خنکانی نووسەر لەنێو دەقەکەدا، مردنی نووسەر نییە، ونبوونیەتی، هێندە گەڕاوەتەوە بۆ ناخی خۆی و بۆ قووڵی برینەکان، خەریکە لە ئاست دەقەکەیدا بیناییمان لەدەست بدەین.
((ئێمە کە دەگەڕێین
دەردەدارین
چونکە نایاندۆزینەوە لەنێو چیڕۆک و تیۆرەکانی جوانیدا)).
(ئیسماعیل) خەریکی گەڕانە، گەڕانێکی بە ئازار بەرەو حەقیقەتی ئازار بە جەستەی ماندوو، وەلێ دیسانەوە هەر دەگەڕێ، بەنێو دونیای چیرۆک و تیۆرەکان هەنگاوەکانی دەژمێرێ، هەر دەڕوا و ماندوو دەبێ، شەکەت شەکەت هەست بە نائومێدی دەکا.
((ئەوان کە دەڕۆن
تێزاب دەپڕژێنن بە کەلێنی چاوەڕوانیی و عەقڵی سەلیمماندا)).
کەواتە دوورکەوتنەوەی کەسانێک، ڕاستەوانە دوورکەوتنەوەی ئێمەشە لە خۆمان، کەسانێک کە دووردەکەونەوە، ئەوە هەمان ئەو زەمەنەیە کە چاوەڕوانی گەڕانەوەی خۆمانین بۆ دووبارە لەدایکبوونەوەمان، دووبارە دەبێ بکەوینە سەودای عەقڵێکی سەلیم کە ئاراستەمان دەکا بەرەو زەمەنی ڕۆیشتنی ئەوان.
ئەو وابەستبوونە زۆرەی خود بە ئەویتر، خود تووشی فۆڕمێک لە کۆیلەیی دەکا، ئازادترین کۆیلە، کۆیلەی ئازاد، بەو فۆڕمە نا کە (پلاتۆ ) کرا بە کۆیلە و هاوڕێکانی کڕییانەوە، بەو فۆڕمە نا کە براکانی (یوسف) بەرامبەر براکەیان کردیان و بوونە هۆکاری بەکۆیلەبوونی، فۆڕمێک لە کۆیلەبوون کە ئینسان بەرانبەر بە جوانیی و حەقیقەت، بەرانبەر بە حەقیقەتی جوان و جوانییەکانی حەقیقەت، تەسلیم بێت.
مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ خۆی له وێنه و چه‌مك و ئایدۆلۆژیا و كۆمیدیا و تراژیدیا دووباره‌كان بدزێته‌وه، زۆر جار هانا بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی گومان ده‌با، كه‌چی گومان ده‌رگای لێناكاته‌وه و به گومانه له مرۆڤ.
به به‌رده‌وامی یه‌كێك له ستوونه‌كانی مه‌عریفه ( بیركردنه‌وه)یه. سرووشتی داخراوی كۆمه‌ڵگه، ڕێگره له به‌رده‌م مانیفێستبوونی پڕۆسه‌ی بیركردنه‌وه وه‌كو خۆی. قسه له‌سه‌ر (فه‌لسه‌فه، دین، زانست، كلتوور) ناكه‌م، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌كه‌م كه له نێوانیاندا هه‌یه، بۆیه پێناسه‌ی ئه‌م چه‌مكانه له دیدی خۆمه‌وه ناخه‌مه ڕوو ( له‌و شوێنه‌ی باسی ده‌نكه هه‌نار ده‌كرێ، ناكرێ باسی چه‌قۆ بكرێ).
شاعیر لە کۆی دەقەکانیدا، دڵی پڕە لە گومان لە ئاستی مرۆڤ‌بوون‌دا.
((ئەوەی لە چەقینی ئەم پێکەنینە لێمان دەڕوا
شادومانییە))
شاعیر هەست بە دەرەنجامەکانی ئەو پێکەنینە دەکا کە پێکەنینی ئەو نییە، پێکەنینی برینەکانی ئەوە، پێکەنینی گریانەکانی ئەوە، پێکەنینی ئازارەکانی ئەوە، بۆیە هەست بە فەوتانی شادومانی دەکا.
ئەم چامەیە، لەبری جەنگان لەگەڵ ویستی ڕاستەقینەی نووسین کە کەسانێک لە دوورکەتنەوە لە خودا و جوانیی و ژیان دەیبیننەوە، دووبارە ئاشنامان دەکاتەوە بە ژیان و جوانیی و خودا…
سەرچاوە: سۆراغ بۆ شیوەنێکی نەبڕاوە، چامە، ئیسماعیل سابیر، چاپکراوی (ماڵی وەفایی)٠