ئەحمەد مستەفا زەکی
شووشە هیچی تیایە
هیچ لەو ماڵە نییە
دەنگی هیچ نابیستم، منداڵێک نوزەی لێبڕا
هیچ هەناسەیەک لە درەخت بە گەڵا ناگا
شووشە بۆنی بەردا
مەستی کەوت
ماڵێ شەوقی تیا داناگیرسێ
مەستیم وەپێش دەکەوێت
لەنگەری شووشەیە شەپۆلی بە جێماوی مەستی هیچ
دەرکە لای لێ کردم، چاوی هیچ کچێکم بۆ هەڵنادرێ
شووشەکەم نایەوە گیرفان و بە هیچەوە بردم
پەنجەرەیەک لە سەمای شووشە هیچ گوناهێکی نەبوو شکا.
پیانۆی کەسک
لێیدا، لێ
تەرمی ژنێکی بادار سەمای لێ
لە تابلۆ، پیاوێکی خورت،
خۆی داوێتە ناو پرچی ژنێکی کەسک
پیانۆی لۆ لێدەدا
سەمای ژن
لەناو
تەرمی
پیاوێکی خورت
پیانۆ
لەناو مانگی ژنێکی مەمک کەسک
پیاوێکی خورت
گۆتنان دەڕێسی
پیا… نۆ
پیا… و
ژنێکی باداری
بای لێ
لەسەر قەبری پیاوێکی خورت
پیانۆ لێدرا
سەمای ژنێکی کەسک
چووە ناو مانگ
نوست.
پرچی شەیتانی
سێو دەگەڕێتەوە
درەخت ڕێی چوونەوەی باخی بیرچۆتەوە
بەسەر پەیژەی تاریکی دەست لۆ مانک دەبا
پرچی سپی
لەسەر قەبر ماچێکی تەڕ
پرچی سپی
لە ناو ڕانی ژنێ
مێیاتیدا
پیاوێ
پیاوێ لەناو پرچی سپی
دەڕوانێتە مەمکی ژنێ
مەمکی ژنێ لەبن پرچی سپی
بووە
ئاو
پیاوی شل دەنوی.