ئازاد بەھین
هه‌ر جاره‌ی كه گڵۆپه‌كانم ده‌كوژانده‌وه
ژووره‌كه‌م،
سه‌رڕێژ ده‌بوو له سێبه‌ره‌كه‌ت
كه خه‌یاڵت نیوه‌شه‌وان ناشاره‌زا رایده‌چڵه‌كاندم،
ناوتم له زاری كاتژمێری ژووری دانیشتنه‌كه‌مان ده‌بیست
كه سێبه‌ره‌كه‌ت ده‌ڕژایه سه‌ر ته‌رمه‌كه‌م،
یاده‌وه‌ریم عه‌بایه‌كی ره‌ش بوو،
له ناو ساڵه تاریكه‌كاندا.
فه‌رامۆشی
وه‌ك شتێكی سپی
لكا بوو به دیواری ژووره‌كه‌مه‌وه.
به‌ڵام بۆچی كه تۆ لێره نه‌بوویت
ده‌نگی هه‌نگاوه‌كانت
له به‌ر هه‌یوانی ماڵه‌كه‌مان
ده‌هات و ده‌چوو؟
من خۆم راهێنابوو
دیواره‌كان ره‌ش بكه‌مه‌وه
وێنه‌كان بسووتێنم له په‌نجه‌كانمدا
نامه‌كان بخه‌مه سه‌ر پشتی ره‌شه‌با له تاریكی‌دا
مانگیش كه له‌ناو ئاوه‌كاندا تیایدا جوان بووی،
بخه‌مه پشت هه‌وره‌كان
به‌ڵام بۆچی كه تۆ لێره نه‌بوویت،
سێبه‌ره‌كه‌ت،
له‌سه‌ر هه‌موو گوڵه‌كانی ژووره‌كه‌مان ده‌بیندرا؟
گوڵه‌كانم تینوو كرد
گوڵه‌كانم خسته ناو ئاوی رووباره‌كانه‌وه
ئاوه‌كان،
ناوی تۆیان پێ نه‌دامه‌وه،
كه گوڵه‌كان غه‌مگین دیار بوون.
ئێستاش شه‌وانه
هه‌ر جاره‌ی كه گڵۆپه‌كان ده‌كوژێنمه‌وه و
ساردم و ناوتم بیر نییه
ژووره‌كه‌م پڕ ده‌بێ له سێبه‌ری تۆ
ده‌زانم چۆن… نازانم بۆ؟