پێشڕه‌و عه‌بدوڵڵا
پێشه‌كى/
دیقه‌تم داوه له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایدا كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه نووسراون له‌سه‌ر مه‌حوى گه‌ر بێتوو به‌راورد بكرێن به‌شێكیان هێند پێك ده‌چن یه‌كتریان كاوێژكردۆته‌وه. به‌شێكیشیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌وانى تر نه‌چن، هێنده له مه‌حوى دووركهوتوونەتەوە، گه‌ر خۆى زیندووبا حاشاى له‌و جیهانه ده‌كرد كه دراوه‌ته پاڵى. به‌شێكیش ڕێبازێكى فیكرى دینى دووره‌ده‌ست ده‌دۆزێته‌وه و یه‌كڕاست مه‌حوى ده‌كاته ئه‌ندام و ده‌روێشى ئه‌و رێبازه. به‌شێكیش هێند ده‌یشوبهێنێ به فارسه‌كان كه مه‌حوى هه‌رچى فێر بووه و نووسیویه‌تى له‌وانى وه‌رگرتووه و ئه‌و هه‌موو وه‌رزشه رۆحییهى كه ئه‌نجامى داوه كه‌ڵكى نه‌بووه و جیهانى شیعرى ئه‌و، خواردنى هه‌ر له فارسه‌كان وه‌رگرتووه. بۆ هه‌موو ئه‌وانه ده‌توانم ناوى لێكۆڵینەوهكان بهێنم به‌ڵام هه‌ر به‌ناوهێنانیان ئه‌ركى ئه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆمان كه به درێژى و به پوختى لێكۆڵینه‌وه‌كه ته‌رخان بكه‌ین بۆ ڕه‌خنه له‌و نووسینه. ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستى ئه‌م نووسینه‌ى ئێمه نییه، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌م نووسینه‌وه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو نووسینه‌كان به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌دا دابه‌شبوون. یه‌كه‌میان مه‌حوى خستۆته ناو بازنه‌ى ته‌سه‌وف و ره‌خنه‌گرتنیان له مه‌حوى كردۆته تابۆ، دووه‌میان ئه‌و نووسین و ڕایانهن مه‌حویان وه‌ك فه‌یله‌سوف وێنا كردووه به دیاریكردنى رێبازه فیكریهكهش بۆ مه‌حوى. ئه‌گه‌ر داوه‌ری بكه‌ین هه‌ردوو به‌ره‌كه به‌ڵگه‌ى خۆى به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌وه‌ى ده‌یكاته سۆفى و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قسه و وتنهى به ناسۆفى. زۆر شیعرى مه‌حوى به‌رده‌سته كه به دڵ خوداپهرستى ده‌كات. ئه‌وه‌شى فه‌لسه‌فییانه سه‌یرى مه‌حوى ده‌كا ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ى به‌ر ده‌ستن كه میتافیزیكانه باسى دنیا ده‌كات. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌وه دیاری بكه‌ین حه‌ق به كێیه ئه‌وا ساده وه‌ڵامدانه‌وه ئه‌وه‌یه گرووپى یه‌كه‌م له راستییه‌وه نزیكترن، به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك ئاگادارییه‌وه. جیاوازى ئه‌م نووسینه ئه‌وه‌یه دیدێكى تابۆ ئاسا‌و پێشوه‌خته‌ى نییه بۆ مه‌حوى كه مه‌حوى سۆفییه. یان سه‌ر به رێبازى عه‌قڵه. ئه‌وه‌ى ئه‌م نووسینه ئه‌نجامى داوه ئه‌وه‌یه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌و دوو هێزه‌ى له مرۆڤدا به‌رپرسن له دنیابینیی و جیهانبینیى مرۆڤ به گشتى، كه ئه‌وانیش دڵ و عه‌قڵن. كه هه‌ر یه‌كه‌یان خودان چه‌نده‌ها لق و پۆپى جیاوازن. له لق و پۆپهكانى دڵ دژ ناكه‌ونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر به پێچه‌وانه‌ى لق و پۆپهكانى عه‌قڵه‌وه كه له‌سه‌ر كوشتنى یه‌كتر گه‌شه ده‌كه‌ن. ئێمه ئه‌وه‌مان دیاریكردووه مه‌حوى موریدى دڵه یان عه‌قڵه. نه‌ك ئه‌وه مه‌حوى سۆفییه یان فه‌یله‌سووفه، نه‌خێر. گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه بدۆزینه‌وه مه‌حوى به شوێن چیدا گه‌ڕاوه. كاتێك به عه‌قڵ مامه‌ڵه‌ى كردووه چۆن (خودا_ یار) لێى دوور ده‌كه‌وێته‌وه و ئاوڕى لێ ناداته‌وه. كاتێكیش چۆته سه‌ر وهتهرى دڵ چۆن خودا قبوڵى ده‌كات و ره‌حمه‌تى پێدا ده‌نێت. ئه‌وه بپرسین، بۆچى مه‌حوى خه‌ون به دیدارى پێغمبه‌ره‌وه محەمەد ده‌بینێت و خۆى به سه‌گى بهردهرگاكهى ده‌زانێت. ئه‌دى بۆچى ره‌خنه له ئه‌فلاتوون ده‌گرێت و زات ناكات به عه‌قڵ نزیك ببێته‌وه له خودا. دواییش ره‌خنه له عیشقى حه‌لاج ده‌گرێت و خاڵى لاوازى به دیار ده‌خات. دڵنیام به‌م چرا كزهى خۆمه‌وه ناتوانم هه‌موو شته‌كان بدۆزمه‌وه، به‌ڵام ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه نووسینێكى تره كه جیهانى مه‌حوى خوڵقاندوویه‌تى، هیوادارم له ئاینده‌دا ببێته نه‌خشه‌ى لێكۆڵینهویهكى چڕتر له‌سه‌ر جیهانى مه‌حوى.
1_مه‌عریفه‌ی عه‌قڵی:
كاتێك باسی مه‌عریفه ده‌كه‌ین، ده‌بێت ئه‌وه ره‌چاو بكه‌ین سه‌رچاوه‌كانی مه‌عریفه (ناسین) (Apistmologe) جیاوازن. ده‌كرێت ئه‌و كرداره خۆڕسكانه‌ی منداڵ ئه‌نجامی ده‌دات وه‌ك گریان له كاتی برسێتی یاخود ناسینه‌وه‌ی دایك و باوك، ئه‌مانه جۆرێك له مه‌عریفه‌ن، كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سروشتی مرۆڤ. به‌و مانایه‌ی سروشتی مرۆڤ تژییه به كۆمه‌ڵێك مه‌عریفه‌ی خۆڕسك كه مرۆڤ وه‌ده‌ستی هاتوون بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵیان بۆ بدات.
هه‌ندێك جار هه‌سته‌كانی مرۆڤـ ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه وه‌ك سووتانی ده‌ستمان به ئاگر، هه‌روه‌ها ده‌روونمان بۆی هه‌یه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه سه‌یری بكه‌ین ئه‌و ئارامییه‌ی وه‌ری ده‌گرێت كاتێك به چاكه باسى مرۆڤ بكرێت… ئه‌م باسكردنی مرۆڤـه به چاكه سه‌رچاوه‌ی خۆشییه‌كی ده‌روونییه بۆ مرۆڤ.
هه‌روه‌ها (عه‌قڵ)ـی مرۆڤـ ده‌توانێت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه سه‌یری بكه‌ین وه‌ك ئه‌و نه‌خشانه‌ی مرۆڤـ كه دای ده‌ڕێژێت بۆ شته‌كان و لایه‌نی باشی و لایه‌نی خراپی ئه‌و شتانه وه‌ك گریمانه وێنا ده‌كات. له‌و باره‌دا عه‌قڵ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه‌ى تیۆری دێته مه‌یدان، ئه‌گه‌ر دوور نه‌ڕۆین و هه‌وڵی ئه‌و بده‌ین مه‌عریفه پێناسه بكه‌ین ده‌بێت به شوێن ئه‌و خاڵه نه‌گۆڕه‌ی مه‌عریفه‌دا بگه‌ڕێن كه له هه‌موو سه‌رچاوه‌كانیدا وه‌ك یه‌كه و ناگۆڕێت، چونكه شوناسی شته‌كان خۆساغ ناكه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خاسیه‌ته‌ی ده‌گۆڕێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و شته له هه‌موو جێكهوتهكانیدا وه‌ك خۆی بێت و هه‌میشه خۆی بنوێنێته‌وه، هه‌ركاتێك ئه‌وه‌مان وه‌ده‌ست خست ئه‌و ده‌توانین پێناسه وه‌ك شوناس دابمه‌زرێنین بۆ ئه‌و شته.
ئێستا كه سه‌یری مه‌عریفه ده‌كه‌ین له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی مرۆڤـ، خه‌سڵه‌تێك هه‌یه ناگۆڕێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مه‌عریفه ئه‌و ناسینه‌یه كه مرۆڤـ خۆی پێیدا تێپه‌ڕبووه وه‌ك كردار، واته: مه‌عریفه به‌رهه‌می به ئه‌نجام گه‌یاندنی خۆ به خۆی مرۆڤه له‌گه‌ڵ شته‌كاندا، ناسینێكه كه‌سه‌كه خۆی پێیدا تێپه‌ڕ بووه. (مه‌عریفه‌ی مرۆیی شتێكه له كرده‌وه‌دا به سوود و ئه‌نجام بێت)1 مه‌عریفه ئه‌زموونی تاكه‌كه‌سی مرۆڤه، به شێوه‌یه‌ك مرۆڤه‌كه ده‌گاته ناسینی ئه‌و شته به‌بێ ئه‌وه‌ی له كه‌سی تره‌وه وه‌ری بگرێت، به‌م ته‌رزه خۆی جیاواز ده‌كاته‌وه له ئایدۆلۆژیا واته (ناسین) جیاوازه له (زانین) هه‌رچی ناسینه گومان هه‌ڵناگرێت، چونكه مرۆڤه‌كه وه‌ك ئه‌زمونێكی تاكه‌كه‌سی گوزه‌راندوویه‌تی، به‌ڵام (زانین) هه‌وڵی خۆی تێدا نییه به‌ڵكو ژیانه له‌سه‌ر ئه‌زموون و ناسینی ئه‌ویتر. ئێمه هه‌موومان ده‌زانین خودا هه‌یه، به‌ڵام مه‌رج نییه بیناسین، واته زانینه‌كه به ته‌نها شایه‌دی ئه‌وە نادات كه هه‌ستمان به خودا كردووه، به‌ڵام له ناسینی خوادا مرۆڤه‌كه راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته ناو مامه‌ڵه‌وه له‌گه‌ڵ خوادا، باشماوه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه ناوه‌كییه مه‌عریفه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه بۆ خودا. كاتێك ئه‌م كه‌سه باسی خوا ده‌كات وه‌ك ناسین باسی ده‌كات، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین كه خودا به‌و جۆره‌یه، پاڵپشت به ناسینی كه‌سه‌كه.
به‌ڵام گه‌ره‌نتی راست و دروستی یان هه‌ڵه و راستی نییه له مه‌عریفه‌شدا، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رچاوه‌كه‌ی جێگه‌ی راستی و دروستی نه‌بێت، وه‌ك هه‌سته‌كان كه جێگه‌ی ئه‌وه‌نین مه‌عریفه‌كانی به‌ڕاست دابنێت، چونكه قابیلی هه‌ڵه‌ن، یان ده‌روون كاتێك له سروشتی خۆی داده‌بڕێت مه‌عریفه‌كانی به‌ڕاست حیساب بكه‌ین، هه‌روه‌ها رێگاكانی گه‌یشتن به مه‌عریفه مه‌رج نییه راست و ته‌واو بن زۆر كه‌س هه‌ن باسی خراپه ده‌كه‌ن و ده‌یناسێنێت له ژێر رۆشنایی ئه‌وه‌ی بۆ خۆیان پێشتر خراپه‌كار بوون2. بۆیه زۆرجار مه‌عریفه دابه‌شكراوه بۆ چه‌ند به‌شێك وه‌ك مه‌عریفه‌ی حه‌قیقی و مه‌عریفه‌ی ساخته؟ ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌وه بپرسین ئایا باوه‌ڕ به مه‌عریفه بكه‌ین؟ یاخود به هه‌ڵواسراوی بیهێڵینه‌وه؟ یان نه‌خێر به هه‌ڵه‌ی دابنێین؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی مه‌عریفه و له رێگه‌ی سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڕیار له‌سه‌ر راستی و دروستی مه‌عریفه بده‌ین، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه لای (كانت) دوو جۆر له مه‌عریفه‌مان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كات، هاوكات دوو سه‌رچاوه‌ی گرینگی مه‌عریفه‌ش دیاری ده‌كات، یه‌كه‌میان مه‌عریفه‌یه‌كه له ئه‌زموونه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، دووه‌میان مه‌عریفه‌یه‌كه مرۆڤ پێش ئه‌زموون خاوه‌نیه‌تی.
“مه‌عریفه له ئێمه‌دا پێش ئه‌زموون ناكه‌وێت به‌ڵكو هه‌مووی له‌گه‌ڵ ئه‌زمووندا ده‌ست پێ ده‌كات”3، ئه‌مه‌یان جۆره مه‌عریفه‌یه‌كه كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ئه‌زمونه‌وه كانت گومان ده‌خاته ئه‌م جۆره مه‌عریفه‌یه و پێی وایه جێگه‌ی دڵنیایی نییه.
به‌ڵام جۆرێكی تری مه‌عریفه باس ده‌كات و ناوی ده‌نێت مه‌عریفه (ئاپرۆرییهكان) واته پێشبینی كراوه‌كان، كه به رێگه‌ی ئه‌زموون ده‌ست ناكه‌وێت، به‌ڵكو به هۆی كۆمه‌ڵێك به‌های عه‌قڵییه‌وه وه‌ده‌ست دێت كه ناشتوانین گومانی لێبكه‌ین. (كانت) نمونه‌ی پیاوێك ده‌هێنێته‌وه ئه‌گه‌ر نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بناغه‌ی خانووه‌كه‌ی ده‌ربهێنێت ئه‌وا مه‌عریفه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت كه خانووه‌كه ده‌ڕوخێت. به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ئه‌زموون بكات. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی بارستایی و هێز و هاوسه‌نگی ته‌نه‌كان كه سه‌ر به عه‌قڵی مرۆڤن و وه‌ك بنه‌مای عه‌قڵی بوونیان هه‌یه4. واته ئه‌م جۆره له مه‌عریفه راسته سه‌ر به ئه‌زموون نییه، به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ ئیلهام له ئه‌زموون وه‌رده‌گرێت، چونكه ئێمه كاتێك مه‌عریفه‌یه‌ك گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ته‌نێك ئه‌و مه‌عریفانه‌ش هه‌ست پێ ده‌كه‌ین كه له‌و شته‌دا بوونیان نییه. واته شته پێشبینیكراوه‌كانی ئه‌و شته هه‌ست پێ ده‌كه‌ین و جێگه‌ی دڵنیاییشن، به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دا كۆتایی نایه‌ت هێشتا هه‌ر ده‌بێت سه‌رچاوه‌كه دیار بكه‌ین بۆ راستی و دروستی خودی مه‌عریفه. دیاره ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه لێره‌دا خودی عه‌قڵی مرۆڤه وه‌ك یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانی مه‌عریفه.
كاتێك مه‌حوی له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌مێنێته‌وه تووشی هه‌مان ته‌نیایی ده‌بێته‌وه كه سوكرات تووشی هات، چونكه بنه‌مای ئه‌م جۆره له‌بیركردنه‌وه چونكه سه‌ر به بنه‌ماكانی عه‌قڵه ئه‌وه‌تا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه هه‌میشه هاواری خودا ده‌كه‌ن و یاخودا یاخودایانه، به‌ڵام خودا نه‌ناسن له دیدى مه‌حویدا. دیاره ئێمه باش ئه‌وه ده‌زانین كه ئه‌م باوه‌ره‌ی مه‌حوی بۆ زۆرێك له خوداپهرستهكان راسته، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ى دروست له‌گه‌ڵ ئه‌و خوداپهرستانهی خودا نه‌ناسن به‌و شێوه‌یه نییه كه مه‌حوی په‌یره‌وى ده‌كات، چونكه ئامانجه‌كه‌ی ته‌نیاییه، به‌ڵكو له مامه‌ڵه راستهقینهكهدا له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه، (مه‌حوی) ده‌یتوانی بگاته ئه‌و كه‌سانه به (یاران) وه‌سف یدهكات. واته كاتێك وه‌ك مرۆڤ دڵسووتانی خۆی ده‌كاته بنه‌ما، ئه‌و كاته خه‌م ده‌خوات له‌وه‌ی كه بۆچی خوداپهرستهكان خودا ناناسن. ئه‌و كات هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا كه مرۆڤـ ده‌توانێت ئه‌وه‌ی ده‌یزانێت و له‌سه‌ر زاریهتى بارگۆڕی پێ بكات بۆ دڵ و ببێته خه‌سڵه‌تێك له‌ناو كه‌سایه‌تی خۆیدا، كاتێك ئه‌م چاكه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌یت دۆست ده‌دۆزیته‌وه نه‌ك ته‌نیایی، ته‌نیاییه‌كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه مه‌عریفه‌ی عه‌قڵی له مه‌حویدا زاڵه بۆیه ته‌نیایی ده‌بێته سه‌ره‌نجام. كاتێك (مه‌حوی) له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه بڕیار ده‌دات كه كه‌س نییه تێی بگات، پاشان دێت به‌م مه‌عریفه پێش وه‌خته‌وه نزیك ده‌بێته‌وه له خوداپهرستهكان به دڵنیایه‌وه جگه له ته‌نیایی هیچی دیكه‌ی به‌نسیب نابێت، چونكه مامه‌ڵه‌كه عه‌قڵییه، مه‌حوی به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات كه له خوداپهرستهكاندا نییه نه‌ك ئه‌وه‌ی كه تیاندایه، دواتر ئه‌و نه‌زانینه‌ی خوداپهرستهكان به‌رانبه‌ر ده‌كات به‌و زانینه‌ی خۆی هه‌یه‌تی، سه‌یر ده‌كات مه‌ودا نییه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خوداپهرستهكاندا، هه‌ست ده‌كات ته‌نیاییه و كه‌سێ تێى بگات بوونی نییه.
2_ سه‌ربرده‌ی عه‌قڵ له مێژووی خۆیدا:
كاتێك ئێمه رووبه‌ڕووی چه‌مكی (عه‌قڵ) ده‌بینه‌وه: خێرا رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ده‌رگای داخراو ده‌بینه‌وه كه رێگه‌مان لێ ده‌گرێت هه‌تا بزانین عه‌قڵ چییه، به‌ڵام وه‌ڵامێكی ساده و پێشوه‌خت كه به‌رده‌سته ئه‌وه‌یه عه‌قڵ یه‌كێكه له تواناكانی مرۆڤ كه یارمه‌تی مرۆڤـ ده‌دات له خۆبه‌ڕێوه‌بردندا.
به‌ڵام ئه‌م وه‌ڵامه هێشتا قایلكه‌ر نییه و به‌م شێوه‌یه‌ش ناكرێت بناسرێت، چونكه عه‌قڵ ده‌یان جێكه‌وته‌ی جیاجیای هه‌یه. بۆیه هه‌ر ده‌بێت به‌سه‌یركردنێكی خێراش بێت بڕۆینه‌وه به‌رده‌م فه‌یله‌سوفه‌كان و له رێگه‌ی ئه‌و مێژووه به‌رده‌سته‌ی هه‌یه بۆ فه‌لسه‌فه ئه‌وه بدۆزینه‌وه عه‌قڵ له كوێدایه و چۆن كار ده‌كات؟ فه‌یله‌سووفه‌كانی پێش سوكرات به‌شێكی زۆری ئه‌وانه بوون كه بۆ گه‌ڕان به شوێن بنه‌ڕه‌تی شته‌كاندا “بابه‌ته سروشتییه‌كانیان به بنه‌ڕه‌تی شته‌كان داناوه، به دوای بابه‌تێكدا گه‌ڕاون كه هه‌بووه و له‌وێوه به‌و باره گه‌یشتوون ناوهڕۆك نه‌گۆڕه و گۆڕان ته‌نها به‌سه‌ر شێوه‌دا دێت”5.
واته لایه‌نی ماددییان به جه‌وهه‌ر زانیوه جا لای هه‌ریه‌كێكیان به جیاوازی كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆ نموونه تالیس (ئاو) به بنه‌ڕه‌تی هه‌موو شته‌كان ده‌زانێت، چونكه ئاو یاخود شێ له هه‌موو شتێك‌دا بوونی هه‌یه.
نه‌خێر فه‌یله‌سوفه‌كانى دیكه سه‌یری ئه‌وه‌یان كردووه له شته‌كاندا كه جیاوازه له ئاو. وه‌ك (ئهزگسیمهنیست و دێوخیس) هه‌وایان به بنه‌ڕه‌تی شته‌كان زانیوه (هیپاسۆسی میتاپۆنتۆم هیراكلیتس) ئاگر ده‌كه‌ن به بنه‌ڕه‌ت، پاشان (ئیپا دۆكلیس)6، به ره‌چاوی كردنی ئه‌و سێ ره‌گه‌زه‌ی پێشوو باوه‌ڕی به چوار بنه‌ڕه‌ت هه‌یه خاك له‌گه‌ڵ سێ بنهرهتهكهی پێشوو كه باسمان كرد.
پاشان فه‌یله‌سوفه‌كانی پاش ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ورده ورده بۆ گه‌ڕان به شوێن بنه‌ڕه‌تدا ڕوویان وه‌رگێڕا له مادده و هه‌وڵیاندا شتێك بدۆزنه‌وه جیاواز بێت له مادده، چونكه بینییان مادده گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و ناكرێت بكرێته ماهیه‌ت یاخود جه‌وهه‌ری شته‌كان وه‌ك (پارامیندس) كه خۆشه‌ویستی و ئاره‌زووی به بنه‌ڕه‌تی بوون داناوه.
ئه‌مه به‌رده‌وام بوو هه‌تا كاتێك (سوكرات) له دوای سۆفستاییه‌كانه‌وه دێته ناو مه‌یدانه‌كه‌وه و ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه بنه‌ڕه‌ت مادده بێت، دیاره به‌شێكی زۆری رایه‌كانی سوكرات له رێگه‌ی گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌فلاتونه‌وه به‌ده‌ست هاتوون كه زه‌حمه‌ته جیاكردنه‌وه‌یان.
ئه‌وه‌ی ئه‌فلاتوون ئه‌نجامیدا ئه‌وه بوو چۆن بگات به بنه‌مایه‌ك پێشتر په‌ی پێ نه‌بردراوه، ئه‌وه بوو سوكرات خۆی به كێشه رهوشتییهكانهوه ماندوو ده‌كرد به دوای پێناسه بنه‌ڕه‌ته ههمهكییهكان بۆ ره‌وشت ده‌گه‌ڕا نه‌ك سروشت”7.
ئه‌فلاتوون (ئایدیا)ی كرده بنه‌ڕه‌تی هه‌موو شتێك له گه‌ردووندا، هه‌تا كاتێك ئه‌رستۆ هات و ره‌خنه‌ی له باوه‌ڕی مامۆستاكه‌ی گرت و بۆ گه‌یشتن به هۆى یه‌كه‌مینى شته‌كان بوونی رووتی كرده ئامانج نه‌ك توخمه‌كان.
ئه‌گه‌ر ئێمه پێدا بڕۆین سه‌یر ده‌كه‌ین مێژووی عه‌قڵ یاخود مێژووی فه‌لسه‌فه تا ده‌گاته دیكارت و هیگل و… فه‌یله‌سوفانی سه‌دده‌ی بیسته‌م، سه‌یر ده‌كه‌ین هه‌موو فه‌یله‌سوفێكی تازه شتێكی تازه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه كه پێشتر به‌و راده‌یه كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه له‌م پێشه‌كییه ئه‌وه‌یه سروشتی عه‌قڵ به‌یان بكه‌ین، پاشان كاتێك عه‌قڵ ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌عریفه‌یه بكه‌ین. به ئاوڕدانه‌وه بۆ قۆناغه‌كانی عه‌قڵ له مێژووی خۆیدا ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه مه‌عریفه‌ی عه‌قڵ زیاتر ئه‌وه‌ی لێ به‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ كه نه‌یوتووه له‌سه‌ر شته‌كه، نه‌ك ئه‌وه‌ی وتوویه‌تی. هه‌روه‌ك به بنه‌مای زانینی مادده لای فه‌یله‌سوفانی پێش سوكرات، خۆ دڵنیام له‌سه‌ر ئه‌وه باوه‌ڕانه‌ی خۆیان ئاماده‌بوون ته‌نانه‌ت گیانی خۆشیان به‌خت بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه ناكرێت مادده‌یه‌ك كه بۆ خۆی ته‌مای به شتی دیكه‌یه بۆ له‌ناو نه‌چوونی، بكرێته هۆی یه‌كه‌می شته‌كان. واته ئه‌و مه‌عریفه عه‌قڵییه‌ی وه‌ده‌ست هاتووه كێشه‌ى تێدایه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی نه‌وتراوه له‌سه‌ر ئه‌و شته له راستییه‌وه نزیكتره به‌و مانایه‌ی عه‌قڵ هه‌میشه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌وتراو و نهبیستراوهكاندا هه‌یه نه‌ك دیتراو و بیستراوه‌كان. واته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خودی عه‌قڵ بناسین ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و ئه‌گه‌رانه ڕه‌چاو بكه‌ین كه هێشتا له‌دایك نه‌بوون، چونكه هێزی عه‌قڵ له‌وانه‌دا خۆی مانیفێست ده‌كات.
ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ڕێنینه‌وه ناو فه‌یله‌سووف سه‌یر ده‌كه‌ین فه‌یله‌سووف له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌قڵ ده‌كاته بنه‌مای روانین و سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه‌ی خۆی ناتوانێت ته‌نانه‌ت شته باشه‌كانى ناو ده‌وروبه‌ریشی هه‌ست پێ بكات، چونكه ئه‌و به‌رده‌وام به شوێن ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه له‌و شته‌دا نییه. ئه‌مه‌ش به دوو هۆ: یه‌كه‌میان جۆرێك له ده‌سه‌ڵاتی مه‌عریفی په‌یدا ده‌كات به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر، به جۆرێك به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته ناو نه‌زانینه‌وه به‌مه‌ش ئه‌و به‌رانبه‌ره ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌وا و ئه‌و بنه‌مایه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دات كه پێشتر له‌سه‌رى وه‌ستاوه.
به‌مه‌ش فه‌یله‌سووف ده‌سه‌ڵات په‌یدا ده‌كات، چونكه توانیویه‌تی جه‌وهه‌ری هێزی به‌رانبه‌ر یه‌كسان بكاته‌وه به سفر، پاشان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی زیاد ده‌كات كاتێك پرسیاری ئه‌و نه‌زانینه ئاراسته ده‌كات و وه‌ك شاره‌زایه‌ك پیاسه ده‌كات به‌ناو ئه‌و شته‌دا و به‌رانبه‌ر یان ته‌سلیم ده‌بێت یاخود ده‌بێته دوژمن.
هۆی دووه‌میان ئه‌وه‌یه فه‌یله‌سووف یاخود خودی (عه‌قڵ) عه‌شقى نه‌زانینه به هۆی به‌رانبه‌ره‌كه‌یه‌وه خۆی له نه‌زانین نزیك ده‌كاته‌وه به‌مه‌ش فێل له به‌رانبه‌ر ده‌كات به‌وه‌ی زانین بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت و نه‌زانینیش بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر ورد سه‌یری ژیانی سوكرات بكه‌ین ده‌بینین سوكرات كاتێك ئاوڕی دایه‌وه هه‌موو ئه‌سینا ببوه دوژمنی، چونكه كاتێك به (عه‌قڵ) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد عه‌قڵیش كه بووه حاكمی هه‌سته‌كان و رهمهكهكانى مرۆڤـ به‌رده‌وام چاوی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی زانینه و ده‌یه‌وێت ئه‌و نه‌زانینه‌ی خۆی چاره بكات به به‌رانبه‌ره‌كانی. كاتێك سوكرات ده‌ڵێت (ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه نازانم) دانپیانێكی فـێڵاوییه به‌رانبه‌ره‌كانی راده‌گرێت. ئه‌وه‌بوو سوكرات شاعیره‌كان و سیاسییه‌كان و هونه‌رمه‌نده‌كان و… تاد هه‌موو بوونه دوژمنی، چونكه مامه‌ڵه‌ی عه‌قڵ مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌رژه‌وه‌ندیخوازه، مامه‌ڵه‌یه‌كه به ته‌نها سوودی خۆی ره‌چاو ده‌كات گوێ نادات به ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌ره‌و چی ده‌ڕوات، خه‌مخۆر نییه بۆ به‌رانبه‌ره‌كانی غه‌ریزه‌كان به‌ره‌و خۆی ده‌بات، هه‌ر بۆیه یۆنان له دوا جاردا تۆڵه‌ی خۆی له سوكرات ده‌كاته‌وه، چونكه سوكرات هه‌موویانی كوشت، یاخود زانینی هه‌موو به‌رانبه‌ره‌كانی یه‌كسان كرد به سفر، بۆیه گه‌لی ئه‌سیناش سوكراتیان كرده سفر و ژیانیان لێ ستانده‌وه.
مێژووی عه‌قڵ مێژووی ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌یه كه پێیان به یهكترداناوه، ئه‌مه‌ش خاسیه‌تی عه‌قڵی مرۆڤه. ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت كه مرۆڤه‌كان نیانه. یاخود ده‌یه‌وێت ئه‌وه له به‌رانبه‌ره‌كانیدا ببینێته‌وه كه خۆی هه‌یه‌تی بۆ گه‌وره‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی. هیگل كه دێته سه‌ر باسی رۆژهه‌ڵات هێنده بچووكی ده‌كاته‌وه تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێت رۆژهه‌ڵات تاكی ئازادی تێدا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه به پێـچهوانهی رۆژئاواوه كه زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی رۆحی مرۆڤایه‌تییه.
هیگل هێنده خۆی به گه‌وره ده‌زانێت له مێژووی عه‌قڵدا كه گاڵته به هه‌موو فه‌یله‌سوف و بڕواداران ده‌كات، ئه‌وه هیچ كه فه‌یله‌سوفانی ماددیگه‌را كاتێك ده‌كه‌ونه به‌رانبه‌ر ئایدیالیسته‌كان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی عه‌قڵ ده‌یانسڕنه‌وه. بۆیه كاتێك ئێمه گوته‌ی (مه‌عریفه‌ی عه‌قڵی) ده‌به‌ین ده‌بێت ئه‌وه بزانین ئه‌و مه‌عریفه‌یه جێگه‌ی گومانه، چونكه له جهوههرهكهیهوه هاتووه كه له‌سه‌ر گومان خۆی بینا ده‌كات ئه‌ویش خودی (عه‌قڵه).
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه له بنه‌ڕه‌ته‌وه واز له عه‌قڵ بهێنین یاخود وابكه‌ین عه‌قڵ به‌ته‌نیا نه‌یه‌ته مه‌یدانه‌كه‌وه پێویستی به مامۆستایه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌ڕێی بكات، كه ئه‌ویش (قه‌لب – دڵ)ـه. دیاره ئه‌م مه‌عریفه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌خشه بۆ كێشراوه، چونكه ئامانجه‌كه‌ی ئاراسته‌ی بیركهرهوهكه دیار ده‌كات. كێشه‌ی ئه‌م جۆره له‌م مه‌عریفه بۆ نیشاندانی كه‌م و كوڕی جیهانه له لایه‌ك و پاشان دیارخستنی ئه‌و شتانه‌ی له جیهاندا بوونیان نییه، به مه‌به‌ستی لاوازكردن و داشكاندنی به‌های ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌و شته.
ئێمه كاتێك ده‌كه‌وینه به‌رانبه‌ر (مه‌حوی) كه ده‌توانم بڵێم یه‌كێكه له گه‌وره شاعیرانی كورد كه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌توانراوه جیهانی شیعری مه‌حوی تێپه‌ڕێنرێت، به‌ڵام مه‌حویش وه‌ك شاعیر بێ كه‌موكوڕی نییه و ئه‌وه‌شی به‌ها ده‌داته مه‌حوى ئه‌وه‌یه هه‌میشه ئه‌م حاڵه‌ته ناته‌واویه‌ی خۆی باس ده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌ره‌و كه‌ماڵ بڕوات.
هه‌ر گفتوگۆمه، كه‌چی هه‌ر ئه‌ڵێم و تێ ناگه‌م
هه‌ر جوست و جۆمه، كه‌چی هه‌ر ئه‌ڕۆم پێ ناگه‌م
چاوم روا و گۆشه‌ی ئه‌و ئهبرووهم نه‌دی
دڵ بوو به به‌حری عولووم و له ئهلف و پێ ناگه‌م
ئه‌م دانپینانه بۆ خۆی دیاریكردنی كه‌م كوڕیهكه له كه‌سایه‌تی خۆی واته یه‌كه‌م هه‌نگاو ناسینی نه‌خۆشییه‌كه‌یه پاشان چاره‌سه‌ر ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو كات ئه‌م وه‌عیه له‌ناو مه‌حویدا باڵاده‌ست بێت كه ئه‌و خه‌ریكی خۆ په‌روه‌رده‌كردنه به‌ڵكو كاتێك ئه‌م وه‌عیه بزر ده‌بێت، واته كاتێـك قه‌لبی جێی ده‌هێڵێ هه‌ر عه‌قڵی خۆی به ده‌سته‌وه ده‌مێنێ و ئه‌وجا به میزانی عه‌قڵ ده‌كه‌وێته به‌رانبه‌ر شته‌كان و ده‌ست ده‌كات به‌و پرۆسه عه‌قڵییه و شه‌ڕ به‌رپا ده‌كات له‌گه‌ڵ عاله‌مدا. ئه‌م شه‌ڕه‌ش هه‌ر بۆ خودی كوشتنی عاله‌مه نه‌ك هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی بۆ خۆی و بۆ دونیا.
ریشێكی پان و تووكی بناگوێ درێژ و لوول
سۆفی له دینی لاده به دیمه‌ن له جوو ده‌كات
گه‌ر عاشقی له خوونی جگه‌ر قوم ده، ده‌م مه‌ده
وه‌ی خواره، خام كاره هه‌تا هاو و هوو ده‌كات
مه‌حوی لا ده‌كاته‌وه به لاى سۆفیگه‌ریدا و ئه‌و جۆره له سۆفی ره‌تده‌كاته‌وه كه ریش ده‌هێڵێته‌وه و وه‌ك جووله‌كه دیمه‌نێكی ناشرین نیشان ده‌دات، یاخود ده‌یكاته هاتوهاوار و به‌م هاتوهاواره یادی خوا ده‌كات، ره‌تكردنه‌وه‌ی مه‌حوی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته پاڵپشته به‌و مه‌عریفه عه‌قڵییه‌ی پێشتر هه‌یه‌تی ده‌رباره‌ی خوداپه‌رستی، كه مرۆڤـ ده‌بێت خوێنی جگه‌ری خۆی بخوات و هیچ قسه نه‌كات و خۆی ئاشكرا نه‌كات چ به باسكردنی حاڵه روحیهكانی خۆی و چ به‌و سهروسیمایهی ئه‌مڕۆ بۆته ناسنامه‌ی خه‌ڵكی ئیماندار و خاوه‌ن په‌یام.
ئێستا ئێمه با ئه‌و پرسیاره بكه‌ین چۆن بزانین ئه‌م مهعیریفهیهی مه‌حوی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌قڵ، نه‌ك (دڵ – قلب) دیاره ئه‌نجامه‌كه خۆی شاهیدی ده‌دات له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كه، چونكه مه‌حوی دڵڕه‌قانه ئا له‌م جۆره سۆفیه ده‌دات وهه‌لی ژیانی ناداتێ. واته زانینه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه نه‌زانینی سۆفییه‌كان ده‌ربخات و به‌مه‌ش سۆفییه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی روحانی خۆیان ده‌كه‌ون، چونكه مه‌حوی رێگه‌ی خودایان لێ ده‌گرێت و سۆفی ناچاره به رێگه‌ی مه‌حویدا خوداپه‌رستی بكات، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له خۆویستى له فیكری مه‌حویدا، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌حوی له‌م باره‌دا كه ئه‌م شیعره‌ی تیا نوسیووه له‌سه‌ر رێگه راسته‌قینه‌كه‌ی خوداناسی و خوداپه‌رستی بێت، ناچێته ئه‌و شوێنه‌ی بڕیار بدات كه ئه‌م جۆره خوداپهرستییهی سۆفییه‌كان یه‌كسانه به جووله‌كه‌یی، چونكه خودی بڕیاره‌كه‌ی مه‌حویش بڕیارێكی سه‌رزاره‌كی و هه‌سته‌كییه، مه‌حوی به چیدا ده‌زانێت خودا ئه‌م هاتوهاواره‌ی ناوێت. ئایا ئه‌و نوێنه‌ری خودایه هه‌تا رێگه دیار بكات بۆ گه‌یشتن به خودا… به دڵنییایه‌وه نه‌خێر. ..! ئه‌م بڕیار و مه‌عریفه‌یه‌ی مه‌حوی هه‌موو سه‌رچاوه‌كه‌ی له عه‌قڵه‌وه هاتووه، مه‌حوی به عه‌قڵ له دنیا نزیك ده‌بێته‌وه بۆیه ته‌نها ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی خۆی مه‌به‌ستیه‌تی بگاته مه‌به‌ست و سه‌یری به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ناكات چی لێ به‌سه‌ر دێت. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئاكاری ئه‌و جیهانه‌یه كه مه‌حوی خۆی مه‌به‌ستیه‌تی پێی بگات.
بێ كه‌س منم كه‌سێ له زوبانم بگات نییه
هه‌مده‌م خودا نه‌ناس و ده‌م پڕ له یا خودا(د.م ل36)
دیاره ئه‌م ته‌نیاییه ویستانه‌یه. واته (مه‌حوی) خۆی هه‌ڵیبژاردوه نه‌ك تووشی بێت و به‌رانبه‌ره‌كان به‌ویان دابێت، چونكه تهنیابوونهوهكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دیاره و پێویست به‌وه ناكات وه‌ك شتێكی له‌ناكاو سه‌یرى بكه‌ین، ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه هه‌ر لای مه‌حوی بونی نییه به‌ڵكو لای زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به سۆفی ناویان ده‌ركردووه وه‌ك شیرازی و شه‌مسی ته‌بریزی و مه‌ولانا. .. تاد ره‌نگی داوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌م جیهانه خۆی له سه‌ر ته‌نیایی بینادهكات به جۆرێك مرۆڤه‌كه ئیشی به تهنیایهكهیه بۆیه به‌ری نادات و له هه‌موو ئه‌زموونێكدا هه‌ر ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه.
ته‌ڵه‌بی ره‌حم و مرووه‌ت له دڵی ئه‌های زه‌مان ته‌ڵه‌بی ئاوی حه‌یاته لهسهرابستانا
قاتی پیاوه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه –ده‌بینی مه‌نسور به‌سه‌ری داره‌وه –ژوالنون له بن زیندانا(د.م ل65_66)
جیهانی عه‌قڵ جیهانێكه تا سه‌ر ئیسقان پێویستی به ره‌حم و به‌زه‌ییه، چونكه عه‌قڵ خۆی برینداره به‌وه‌ی كه‌س به ره‌حم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكات، به‌ڵام كێشه‌كه هه‌ر بۆ خودی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه مه‌حوی په‌لاماری هه‌موو ئه‌وانه ده‌دات كه‌سه‌ر به رێبازی خوداپه‌رستن به مه‌لا و شێخ و سۆفی و خه‌ڵكی ساده‌شه‌وه، له‌ولاشه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات ره‌حمی به‌رانبه‌ر بنوێنن. بۆیه مه‌حوی به‌رده‌وام له كێشه‌دا ده‌ژیت، كێشه‌ی ئه‌وه‌ی ناتوانێت خه‌ڵك وه‌ك خۆی قبوڵ بكات. ساده بیر له ئه‌هلی زه‌مان بكاته‌وه ساده‌ش بژیت ساده به مانای ئه‌وه نا مرۆڤـ گوێ نه‌دات به شته‌كان و یاخود جۆرێك بێت له بێئاگایی… نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه ره‌حم بنوێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌هلی زه‌مان و خۆبه‌خۆ و ته‌نیا ده‌رده‌دڵ ته‌نها له‌گه‌ڵ خودا بكه‌یت. واته كاتێك مرۆڤـگهیشته ئه‌و قۆناغه رۆحییه باڵایه كه ته‌نها خودای مه‌به‌ست بێت، ئه‌و كات ئه‌و ره‌حم به ئه‌هلی زه‌مانه ده‌كات یاخود ئه‌و ده‌بێته پیاوی زه‌مانه و مه‌ردانه دێته مه‌یدان و به هانای ئه‌هلی زه‌مانه‌وه ده‌چێت. دیاره قۆناغی رۆحی مه‌حوی له‌م ساته‌یدا كه ئه‌و شیعره‌ی تێدا به‌رهه‌م هاتووه هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی چاره‌سه‌ری شته‌كان بكات، به‌ڵكو دێت تووڕه ده‌بێت و یاخی ده‌بێت له ئه‌هلی دنیا به‌و راده‌یه‌ی كه ئیتر وا ده‌زانێت تاقه پیاوێك نه‌ماوه، خۆ چاوه‌ڕێكردنی ره‌حم و مروه‌ت له خه‌ڵكی خه‌یاڵپڵاوییه و وه‌ك ئه‌وه‌یه داوای ئاوی حه‌یات بكه‌یت له سهرابساتانا.
كێشه‌ی ئه‌م جۆره له عه‌قڵ ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام داده‌خرێت و مه‌وداكانی بینینی كهمرهوته، ناتوانێت به ئاسانی تێكه‌ڵ بێت له‌گه‌ڵ شته‌كاندا. ئه‌مه‌ش بچووكی دڵی مه‌حویه كه به كه‌مترین وه‌دینه‌هاتنی چاوه‌ڕوانییه‌ك بێ هیوا ده‌بێت و شته ناكۆكه‌كانی دنیا وێنا ده‌كات. وه‌ك له سێداره‌دانی مه‌نسوری حه‌لاج و زیندانیكردنی زه‌نون. له‌ولاشه‌وه سه‌دان تاوانبار و ناپیاو ده‌بینی به ئازادی دێن و ده‌چن. ژیانكردن له‌سه‌ر ئه‌م ناكۆكییانه مرۆڤ به‌ره‌و شه‌ڕێكی به كۆتا نه‌هاتوو ده‌به‌ن، شه‌ڕێك كه خودی مه‌حویش تێى ناگات و رێگه‌ی ده‌ربازبوون نادۆزێته‌وه.
دیاره وێناكردنی ئه‌م وێنانه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و جیهانه‌ن كه مه‌حوی خه‌وی پێوه ده‌بینێ، چونكه جیهانی خوداپه‌رستی راسته‌قینه خه‌یاڵی مرۆڤـ هێند پاك ده‌كاته‌وه ناتوانێت وێنای شته خراپه‌كان بكات و تووڕه بێت، به‌ڵكو ره‌حمی ده‌جووڵێت و هێمن ده‌بێته‌وه و مهرههمئاسا وێناكان ده‌گوازێته‌وه، بۆیه مه‌حوی بۆ خۆی هۆكاره به‌وه‌ی یار به پیریه‌وه نه‌ڕوات و به‌رده‌وام مه‌حوی فه‌رامۆش بكات، چونكه مه‌حوی به عه‌قڵی خۆی مامه‌ڵه ده‌كات نه‌ك به دڵی یار، یاریش مه‌رجی هاتنی ئه‌وه‌یه مه‌حوی واز بهێنێ له عه‌قڵی خۆیی و عه‌قڵی بداته ده‌ست دڵی یار. كاتێكیش ئه‌م كاره ناكات یار ئاوڕی لێ ناداته‌وه.
بوومه خاكی سه‌ری رێی، پێیه‌كی تا پـێمانا
وتی: سه‌د ده‌فعه بخۆ ئه‌ی حهریكهی بێ مانا(د.م ل65)”
ته‌نانه‌ت مه‌حوی خۆشی ده‌زانێت ئه‌م هه‌موو شه‌ڕ و ئاشوبه‌ی ده‌رد ناخوات و یار پێی رازی نییه، بۆیه خۆی به بزۆز و كهمعهقڵ دێته به‌رچاو، كاتێك به‌و شێوازه مامه‌ڵه ده‌كات كه عه‌قڵ تێیدا سه‌رداره، ئه‌م مه‌عریفه عه‌قڵییه دواجار ئه‌وه به‌ده‌ست مرۆڤه‌وه ده‌دات كه هیچ نازانێت واته كۆتایی خودی عه‌قڵ نه‌زانینه، ئه‌م نهزانینیهش ته‌نها بۆ خودی مه‌عریفه نییه ته‌نیا، به‌ڵكو مرۆڤ ئه‌و كات ده‌زانێت كه هیچ نازانێت ده‌رباره‌ی ژیان و خوداپه‌رستی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌وری مرۆڤیان داوه، چونكه وه‌ك گوتمان رۆیشتنی عه‌قڵ به‌م ئاڕاسته یه مرۆڤ ده‌باته سه‌حرایه‌كی پان و به‌رین و به‌س، كه هه‌ر ده‌بێت خه‌ون به‌وه ببینێت یه‌كێك ده‌ركه‌وێت كاتێكیش ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م پێی رازی نییه و ده‌ست ده‌كاته‌وه به یاریه كۆنه‌كه‌ی جارانی.
كه شێخ واعیز و سۆفی به جه‌ننه‌ت به‌ن گه‌د و گیباڵ
ده‌بێ ئه‌مسالی ئێمه بۆ جه‌هه‌نه‌م به‌ن سڕ و سیپاڵ ( د.م ل: 244)
مه‌حوی ئه‌مجاره دێته سه‌ر ئاخیره‌ت و له‌وێش واز له سۆفی و شێخ و واعیز ناهێنێ و باوه‌ڕ به‌وه ناكات كه بچنه به‌هه‌شته‌وه، چونكه گه‌ر ئه‌وانه كه شه‌و رۆژ خه‌ریكی ناشرینكردنی ئایینن بڕۆنه به‌هه‌شته‌وه ئه‌وا دیاره كه مه‌حوی و نموونه‌ی وه‌ك ئه‌و به‌ره‌و جه‌هه‌نده‌م ده‌ڕۆن. گه‌ر هه‌روا به ساده‌یی سه‌یری ئه‌م به‌یته بكه‌یت ئه‌وا حه‌ق ده‌ده‌یت به مه‌حوی كه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وردتر بڕۆین و تێ بفكرین سه‌یر ده‌كه‌ین مه‌حوی گه‌یاندۆته ئاستێك ره‌خنه بگرێت گه‌ر هاتوو ئه‌وانه‌ی ئه‌م په‌سه‌ندی ناكات بڕۆنه به‌هه‌شته‌وه، واته بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ به‌هه‌شتییه و كێ جهههنهمییه و ئه‌م باوه‌ڕه‌ش كێشه له‌گه‌ڵ خۆی بار ده‌كات، چونكه مه‌حوی هێشتا له ره‌حمی خودا تێنه‌گه‌یشتووه كه چه‌ند فراوانه كه دڵنیام جێگه‌ی تاوانبارهكانیشى تێدا ده‌بێته‌وه چ جای سۆفی و شێخ و… تاد. مامه‌ڵه‌كردنی مه‌حوی له‌م بابه‌تانه‌دا مامه‌ڵه‌یه‌كی عه‌قڵییه به عه‌قڵ پێوانه‌ی خه‌ڵك ده‌كات بۆیه زۆر ئه‌سته‌مه كه‌س قوتاری بێت له دادگاكه‌ی مه‌حویدا، به‌ڵام خۆ گه‌ر به دڵ سه‌یرى عاله‌م بكه‌یت یه‌ك چاكه‌ى بچووك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى له خه‌ڵك خۆشبیت. ئه‌م باره بۆ مرۆڤ ئه‌سته‌مه، چونكه ئه‌وه‌ی مه‌حوی گوزارشتی لێ ده‌كات خودی مرۆڤه، مرۆڤێكه عاقڵ و رۆشنبیر، بۆیه وێنای ئه‌وه ناكات كه ئه‌و جۆره له مرۆڤـ بڕۆنه به‌هه‌شته‌وه، ته‌نانه‌ت له ناو پێغه‌مبه‌ره‌كانیش ئه‌م حاڵه‌ته هه‌یه، جگه له پێغه‌مبه‌ر ئیسلام زۆربه‌ی زۆری پێغه‌مبه‌ره‌كانی پێش خۆی دوعایان له قه‌ومه‌كه‌ی خۆیان كردووه كه به هیلاك بڕۆن، به‌ڵام كاتێك ئه‌هلی (تائیف) به‌ردبارانی پێغەمبەریان كرد و خودا جوبریلی نارد كه ئه‌مری به چییه هه‌تا له‌ناویان ببه‌ین، به‌ڵام ئه‌و داوای لـێخۆشبونی كرد و گوتی ئه‌وان نازانن، دیاره وێناكردنی ئه‌م جۆره له ره‌حم له مرۆڤدا هه‌روا ساده و ساكار نییه. ئه‌وه مرۆڤـی گه‌وره گه‌وره‌ی ده‌وێت، چۆن غاندی هیندی باسی خۆشه‌ویستی دوژمن ده‌كات، به‌لام ئه‌گه‌رێكی كراوه‌ش له‌به‌رده‌م مرۆڤدا هه‌یه گه‌ر بیه‌وێ ده‌توانێت پێى بگات.
كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ مه‌حوی ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت بڕواته ناو ئه‌م عاله‌مه‌وه و هه‌میشه خه‌مبار و ره‌ش پۆشی ئه‌وه‌یه دووره له‌و ره‌حم و وه‌فایه كه ئه‌و عه‌وداڵیه‌تی، به‌ڵام خۆشی به‌هه‌مان هه‌ڵه و ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنێ كه خه‌ڵك پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت. بۆیه ئێمه رێی لێده‌گرین و گومان ده‌خه‌ینه سه‌ر عه‌شقه‌كه‌ی بۆ خودا و جارێ رێ ناده‌ین ساغی بكه‌ینه‌وه یاری مه‌حوی به‌راستی خودا بێت، چونكه گه‌ر ئه‌وه‌ی زانی ئه‌وا ئیتر لێخوشبونی هێنده گه‌وره ده‌بێ ئه‌م جاره تووشی دڵسووتان ده‌بێت نه‌ك ئاخهه‌ڵكێشان و خهمدۆستی به ناڕێكی عاله‌م.
له‌م شاره‌دا خۆ هه‌موو ره‌وش و ده‌ئبی ئاده‌می
یه‌كباره باری كردووه، دین و حه‌یا خوسووس
نامه‌رد ئه‌وه‌نده موعته‌به‌رن له‌م زه‌مانه‌دا
مه‌رد ئیعتباری كه‌م بووه، مه‌ردی خودا خوسووس (د.م ل 191)
مه‌حوی هه‌ر له ژێر تیشكی ئه‌م باره ده‌روونییه‌ی خۆیدا، كه ناتوانێت توڕه‌بوونه‌كه‌ی دامركێنێته‌وه به‌رچاوی تاریك ده‌بێت به جۆرێك غه‌یری شته ناشرین و ناكۆكه‌كان ناتوانێت شتی دیكه ره‌چاو بكات.
یاخود وه‌ستانێك بكات و پرسیارێك له خۆی بكات، ئایا تاكه كه‌سێك بوونی نه‌ماوه هه‌تا خۆی به بێ كهسترین كه‌س بزانێت. به جۆرێك له شارێكی گه‌وره‌دا نه دین و نه حه‌یا هیچ شتێكی باش بوونی نه‌مابێت له راستیدا وا نییه… ؟ ئه‌م جۆره بینینی شته‌كان په‌یوه‌ندی به دۆخی ده‌روونی مه‌حویه‌وه هه‌یه نه‌ك ناشرینی بارودۆخه‌كه. مرۆڤـ كه توڕه ده‌بێت ناتوانێت شته‌كان به روونی ببینێت. بۆیه هه‌ر وێناكردنێك له‌سه‌ر ئه‌م باره ده‌روونییه ناهه‌مواره ته‌واو نییه و هه‌ر گوته‌یه‌كیش كه ده‌كرێت گوته‌كه تا ئاستێك راسته یاخود له لایه‌كه‌وه راسته له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌كه‌وێته ناو هه‌ڵه‌وه. مه‌حوی باسی ئه‌وه ده‌كات كه كه‌سانی نامه‌رد بوونه‌ته مه‌ردی زه‌مانه ئه‌م گوته‌یه ته‌واوه، به‌ڵام لای كێ نامه‌رد مه‌رده، دیاره هه‌ر له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا كه مه‌حوی به نه‌زان و گێل ناویان ده‌بات. واته نامه‌رد ناتوانێت مه‌رد بێت له لای كه‌سی هۆشیار و خوداناسی راسته‌قینه. چون توڕبونهكهی مه‌حوی له بنه‌ڕه‌ته‌وه ناته‌واوه، كاتێكیش دێته سه‌ر باسی (مه‌ردی خوا) كه به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و… تاد نییه. دیسان گوته‌كه ته‌واو نییه، چونكه مه‌ردی خودا به‌های خۆی له چاوی خه‌ڵكه‌وه نابینێ، به‌ڵكو له خوداوه ده‌یبینێ. بۆیه باكی به‌ڕێز و ئیعتباری خه‌ڵك نییه، ئه‌و ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لای خوا رێزی هه‌بێت نه‌ك خه‌ڵك. دیسانه‌وه عه‌قڵی مه‌حوی دێته سه‌ر رێی مه‌حوی و ناهێڵێت دڵی مه‌حوی بگاته مه‌به‌ست و مه‌رامی خۆی، ئه‌ویش كه خودای راسته‌قینه‌یه و رووگه‌ی راسته‌قینه‌ی دڵه‌كانه، واته: مه‌حوی به یاسایه‌ك ده‌جووڵێته‌وه دژی قه‌ده‌ری خۆی، هه‌روه‌ك یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر كاتێك ده‌یویست یوسفى كوڕی بپارێزێت، به‌ڵام یاسای پاراستنه‌كه‌ی دژی ئه‌وه بوو كه یوسف بپارێزرێت، هه‌تا ویستبای یوسف بپارێزێت خودا مه‌ودای به یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی دوور ده‌خسته‌وه، مه‌حویش هه‌تا له سه‌ر ئه‌م به‌زمه به‌رده‌وام بێت هه‌رده‌بێت خۆزگه‌ی ئه‌جه‌ل بخوازێت هه‌تا بگاته یارانێك كه دڵی ئه‌و ده‌یخوازێت و مه‌حوی ئاڵوده‌ی بووه. بۆیه مه‌حوی سه‌ره‌تایه‌كی گه‌وره‌یه بۆ خۆناسینی تاكی كورد، كه چۆن ئه‌و هه‌موو كه‌م و كوڕیانه‌ی ده‌روونی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و به‌ره‌و كه‌ماڵ بڕۆین، چونكه مه‌حوی هێنده ئازایه توانیویه‌تی فێـڵهكانی عه‌قڵی د‌رك پێ بكات كه له به‌شی دووه‌مدا به درێژی باسی لێوه‌ده‌كه‌ین. كه چۆن ته‌ریقه‌ی گۆشه‌گیری به‌رده‌دات و ئه‌مجاره رێی هه‌ڵده‌گرێت و دڵی خۆی یه‌كسان ده‌كاته‌وه به ویستی خودا. ئه‌و كاته‌ش خودا مه‌عریفه‌ی دیكه‌ی ده‌داتێت كه بتوانێت پێی ئاسوده بێت و رازی دڵی دامركێنێته‌وه، چونكه بێ چوونه سه‌ر ته‌ریقه‌ی حه‌زره‌تی په‌روانه مرۆڤـ ناتوانێت رۆحی غه‌ریب و ته‌نیایی بگه‌ێنێته‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی لێوه‌ی هاتووه و بۆ دواجار ئارام و ئاسوده و خاكه‌ڕا بژیت. دور له شه‌ڕ و شۆڕ و جه‌نجاڵی عاله‌مى بێ وه‌فا.
3- مه‌عریفه‌ی قه‌لبی:
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باسی (دڵ – قه‌لب) بكه‌ین، ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرین كه ئه‌م وشه‌یه ره‌هه‌ندێكی ئایینی و روحی هه‌یه، چونكه باسكردنی (دڵ) ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی فه‌یله‌سوفه‌كان و رۆشنبیران به گشتی، بگره رۆژئاوا له ئاستی ئه‌م چه‌مكه‌دا دۆشداماوه و ئاوڕی لێنه‌داوه‌ته‌وه چ ئه‌وانه‌ی زانای ده‌روونناسی بوون چ ئه‌وانه‌شی فه‌یله‌سوف بوون به‌سه‌ریدا نه‌كه‌وتوون و لایان لێنه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام كاتێك دێینه‌وه رۆژهه‌ڵات و دنیایی سۆفییه‌كان و عاریفه‌كان و خوداناسهكان ده‌گه‌ڕێیت به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی ئه‌م چه‌مه‌كه ده‌بینه‌وه. به تایبه‌تیش له‌ناو سۆفیزمی ئیسلامی‌دا زیاتر ئه‌م چه‌مكه بره‌وی پێدراوه ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی قورئانی پیرۆز كه له (159) ئایه‌تدا باسی (قه‌لب) ده‌كات، بۆیه پێم باشه سه‌ره‌تا بڕۆین هه‌ندێ راوبۆچوونی رۆشنبیران و زانایانی عه‌ره‌ب وه‌ربگرین ده‌رباره‌ی ئه‌وجا دواتر ئه‌وه بدۆزینه‌وه كه مه‌عریفه‌ی قه‌لبیی چییه؟
4_ بیروڕاجیاوازهكان ده‌رباره‌ی دڵ:
ئیمامی غه‌زالی یه‌كێكه له‌و زانایانه‌ی كه هه‌موو ژیانی خۆی دانا له پێناوی داواكاریه‌كانی دڵیدا به جۆرێك گه‌شتی ژیانی بریت بوو له تێگه‌یشتن له خودی عه‌قڵ و پاشان به‌جێهێشتنی جیهانی عه‌قڵ و باوه‌شكردن به جیهانی دڵدا، كه جیهانی سۆفییه‌كان بوو، دڵی به‌وه دامركایه‌وه كه چووه سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی دڵنیایی ئه‌ویش قه‌لبی مرۆڤ بوو، هه‌ر له‌م سه‌فه‌ره‌یدا جارجاره ئه‌و ئه‌زموونه روحی و قهلبییانهی خۆی باس ده‌كات و وه‌ك مه‌عریفه‌یه‌ك دهیاندركێنێت بۆیه به‌ڕاستی زۆری گوتووه له‌سه‌ر دڵ و ناسینهكانی و خاسیه‌ت و حاڵ و مهقامهكانى.
ئیمامی غه‌زالی كه باسی دڵ ده‌كات جیای ناكاته‌وه له رۆح و نه‌فس و جیهانی ناماددی مرۆڤـ “راسته‌قینه‌ی تۆ ئه‌وه‌یه كه گیانی پـێی ده‌ڵێن و بێجگه له‌وه‌ش هه‌رچی هه‌یه شوێنكه‌وتووی گیانه و پاسه‌وان و سه‌ربازی وین، ئێمه به‌م سه‌رۆكه ده‌ڵێین (دڵ) بزانه كاتێ باسی دڵ ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان ئه‌م راستییه‌یه كه هه‌ندێ جار (نه‌فس)ی پـێدهڵێن و بڕێ جار (گیان) نه‌ك ئه‌و پارچه گۆشته‌ی كه لای چه‌پی سنگ دایه”8.
ئیمامی غه‌زالی هه‌موو جیهانی رۆحی مرۆڤـ ناوده‌نێت دڵ و جیایان ناكاته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتری، چونكه ئه‌و مرۆڤ دابه‌ش ده‌كاته سه‌ر دوو جیهان، جیهانی جه‌سته و جیهانی رۆح هه‌موو جیهانی رۆحیش ناوده‌نێت دڵ. كه پێی وایه گه‌ر مرۆڤ توانی دڵی خۆی بناسێت ئه‌وا رێگای چوونه لای خودای ده‌ستده‌كه‌وێت و هه‌موو توانا مرۆیی و عه‌قڵیه‌كانی تری مرۆڤ هه‌موو به سه‌رباز و كاربه‌ده‌ستی دڵ ده‌زانێت و پێی وایه هه‌موو بۆ ئه‌وه‌ن خزمه‌ت به دڵ بكه‌ن، به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه كه ناسینی دڵ هه‌روا ساده و ساكار نییه و مرۆڤـ ناكرێت به باشی دڵ بناسێت.
پاشان دێت (دڵ) دابه‌شده‌كاته دوو پارچه” یه‌كه‌م هه‌موو كه‌س ده‌توانێ بیناسن، دووه‌م ئه‌وه‌یه كه شاراوه‌یه هه‌ركه‌س نایزانێ، بوونیشی هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره ئه‌وه‌یه كه دڵ هێنده به توانایه كه ده‌توانێ هه‌موو زانست و پیشه‌كان بزانێ”9.
دیاره غه‌زالی به تێگه‌یشتن له قورئان و ئه‌و ئه‌زموونه رۆحییه‌ی خۆی دێت دڵ پێناسه ده‌كات كه تا ئاستێكی باشیش پێكاویه‌تی، به‌ڵام له یه‌كسانكردنی دڵ به رۆح و ده‌روون و ئاوه‌ز لێره‌دا جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه و ناكرێت هه‌روا ئاسان ئه‌م رایه‌ی په‌سه‌ند بكرێت، چونكه هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی مرۆڤ خاوه‌ن خاسیه‌ت و بۆن و به‌رامه‌ى جیاوازن و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی گه‌ره‌كه، هه‌روه‌ها غه‌زالی له كتێبی (أحیاو علوم ا‌لدین)دا دێته سه‌ر باسكردنی دڵ و به دوو شێواز راڤه‌ی ده‌كات شێوازی یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه دڵ “پارچه گۆشتێكه له‌سه‌ر شێوه‌یه دارسنوبهر كه ده‌كه‌وێته لای چه‌پی سنگی مرۆڤه‌وه و ناوه‌وه‌شی به‌تاڵ و بۆشاییه”10.
شێوازی دووه‌م:
دڵ “هۆگرێكی به‌سۆزی خودایه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ دڵی جه‌سته‌دا و جه‌وهه‌ری مرۆڤه كه هه‌ست به جیهان ده‌كات و قسه ده‌كات و بێزار ده‌بێت و داوا ده‌كات”11.
دیاره بیروڕاكانی غه‌زالی زۆر قووڵ و پڕمانان كه ده‌كرێت مرۆڤـ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره سه‌یری بكات، چونكه به‌ڕاستی پێكاویه‌تی له هه‌ندێ كێشه‌دا كه كه‌م كه‌س هه‌یه بتوانێت خۆ له قه‌ره‌ی ئه‌م بابه‌تانه بدات.
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌زموونی تاكه كه‌سی خۆی، چونكه نووسین له سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه به ته‌نها كتێب و نامیلكه ده‌رد ناخۆن، به‌ڵكو ده‌بێت مرۆڤـ خۆی به‌و قۆناغانه‌دا بڕوات و راستی ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆ روون ببێته‌وه.
مورتهزاى موته‌هه‌رى
ئه‌م زانایه كاتێ: دێته سه‌ر باسكردنی مرۆڤـ به گشتی رۆحی مرۆڤـ دابه‌ش ده‌كات بۆ سه‌ر دوو سه‌رچاوه‌ی گرنگ ئه‌وانیش عه‌قڵ و دڵن، كه دێته سه‌رباسی عه‌قڵ هه‌موو كرده‌ی “بیركردنه‌وه، بیر، جیهانبینی، لۆژیك، به‌ڵگاندن، زانست و فه‌لسه‌فه هه‌موو ئه‌مانه ده‌ركه‌وتی خودی عه‌قڵن له پاڵ ئه‌مه‌دا ده‌ركه‌وتنی دڵ بریتین له حه‌ز و خۆشه‌ویستی و خۆزگه و هه‌ڵچوون”12.
پاشان دێته سه‌ر باسكردنی دڵ و پێی وایه هه‌رچی جوڵه و گه‌رمیه‌ك هه‌یه له ناوه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دڵ و هه‌رچی رێپیشاندان و رۆشنكردنهوهش هه‌یه هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ره‌هه‌ندی عه‌قڵی. پاشان باسی گرنگی دڵی زیندوو ده‌كات، چونكه روانینی وه‌هایه كه هه‌ر مرۆڤێك خاوه‌نی دڵێكی مردوو بێت ئه‌وا به دڵنییایه‌وه ئه‌و كه‌سه هه‌وڵ و تێكۆشانیشی نییه له دنیادا. له پاڵ ئه‌مه‌شدا باسی گرنگی عه‌قڵ ده‌كات، گه‌رهاتوو مرۆڤ عه‌قڵی خۆی وه‌لانا وه‌ك ئه‌وه‌یه له شه‌وێكی ئه‌نگوسته چاودا ئوتومبێل لێخوڕێت بێ ئه‌وه‌ی (لایت)ی هه‌بێت هه‌تا رێنویی بكات. پاشان نووسه‌ر باسی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌كات له مرۆڤـدا كه هه‌ردوو به‌شه سه‌ره‌كییه‌كه چ عه‌قڵ و چ دڵ، ده‌كه‌ونه هاو دۆخیه‌وه و به هێلی ته‌ریب به ته‌نیشت یه‌كتردا ده‌ڕۆن بێ ئه‌وه‌ی یه‌كتر ببڕن، چونكه كاتێك دڵ عاشقی شتێك ده‌بێت عه‌قڵیش به‌ڵگه‌ی بۆ ده‌هێنێته‌وه و ده‌چێته پاڵ دڵ، به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته هه‌روا ساده و ئاسان نییه، چونكه زۆربه‌ی جار دڵ و عه‌قڵ ده‌كه‌ونه ناو كێشه‌وه و له یه‌كتر ناگه‌ن، زۆرجار دڵ شتێكی خۆش ده‌وێت، به‌ڵام عه‌قڵ نازانێت بۆ، واته پاڵنه‌ره‌كانی نازانێت و تێى ناگات، یاخود به پێچه‌وانه‌وه عه‌قڵ شتێك په‌سه‌ند ده‌كات، به‌ڵام له‌سه‌ر دڵ گرانه و به ئاسانی په‌سه‌ندی ناكات.
ئه‌م ناكۆكییه وای كردووه به‌شێك له زانایان خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان مرۆڤ و گیانه‌وه‌ران به عه‌قڵ یه‌كلای بكه‌نه‌وه و هه‌ندێكیش جه‌وهه‌ری مرۆڤـ ببنه‌وه سه‌ر دڵ، نووسه‌ر به نموونه‌یه‌كی ساده باسی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌بێت ئه‌م پێدراوانه(دڵ وعه‌قڵ) بكه‌ونه ناو هارمۆنییهتهوه ئه‌ویش له به‌خێوكردنی منداڵدا. كه دایك و باوك ده‌بێت به‌رگه‌ی دووری مناڵه‌كانیان بگرن كاتێك ده‌خوێنن، چونكه گه‌ر به‌س به دڵ مامه‌ڵه بكه‌ن ئه‌وا نابێت بهێڵن مناڵه‌كانیان دووربكه‌ونه‌وه ئه‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر پاشه‌ڕۆژیان یاخود هه‌ر به عه‌قڵ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانیان بكه‌ن و به‌شی دڵ فه‌رامۆش بكه‌ن. ئه‌وا به‌س مناڵه‌كان گه‌وره ده‌كه‌ن و سۆز و خۆشه‌ویستی وه‌لا ده‌ندرێت، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو هێزه‌كه ئه‌رزشی هه‌بێت و پێكه‌وه رووبه‌ڕووی شته‌كان ببنه‌وه.
ئه‌وه‌ی (مرتچى مگهری) ده‌خاته ناو كێشه‌وه ناتوانێت به باشی له دڵ بگات به‌و تێگه‌یشتنه‌ی غه‌زالی هه‌یه‌تی بۆ دڵ، چونكه غه‌زالی كه باسی دڵ ده‌كات مه‌به‌ستی هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌شه وه‌ك عه‌قڵ و خه‌یاڵ و… تاد، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه وه‌ك سه‌رباز و هاوكاری دڵ سه‌یر ده‌كات، به‌ڵام مورته‌زا ناتوانێت به‌و گشته سه‌یری دڵ بكات و هه‌ر به ته‌نها وێنایی ده‌كات بۆیه ده‌كه‌وێته ناو كێشه‌وه.
دڵ به هۆی ماڵوێرانی و سه‌رگه‌ردانی ده‌زانێت وعه‌قڵی پێ شیاوتره بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی شته‌كان.
“ئه‌گه‌ر عه‌قڵی مرۆڤـ ئازاد بوو پاشان كه‌وته حوكمكردن ئه‌وا باشه به باشه و خراپه به خراپه ده‌بینێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌وته ژێر كاریگه‌ری دڵه‌وه ئه‌و كات به حه‌زی دڵا بڕیار ده‌دات كه خۆشی له چی دێت و له چی نایه‌ت”13.
نووسه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه نابێت بكه‌وینه ژێر كاریگه‌ری دڵ و ئه‌و شعورانهى سه‌ر به ناوچه‌ی دڵن، چونكه ئه‌وانه ناهێڵن عه‌قڵ حه‌قیقه‌ت ببینێت و به‌مه‌ش ده‌كه‌وێته ناو هه‌ڵه‌وه.
بۆیه باشترین رێگه لای نووسه‌ر ئه‌وه‌یه كه داببڕێن له یه‌كتر و سه‌ربه‌خۆبن، دیاره ئه‌م قسه‌یه‌ی نووسه‌ر پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی خۆیه‌تی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا دڵ لای رۆشن نه‌بۆته‌وه به ته‌واوی، بۆیه ناتوانێت دستبه‌رداری عه‌قڵ بێت، ئه‌وه‌شی به دڵ باسی ده‌كات ئه‌و جۆره خۆشه‌ویستی و لایهنگیریهیه كه بۆ شته‌كان هه‌یه و په‌یوه‌ندییان به ده‌روون و رهمهكهكانى (الغرائز) مرۆڤه‌وه هه‌یه نه‌ك (دڵ). چونكه ئێمه ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه ناساندنی (دڵ) ده‌بێت هاوتا بێته‌وه له‌گه‌ڵ خودی قورئاندا، چونكه له بنه‌مادا ئه‌م چه‌مكه چه‌مكی قورئانه و ره‌هه‌ندێكی رۆحی و ئایینی قووڵی هه‌یه. بۆیه ده‌بێت بۆ دادوه‌ریكردن هه‌ر بڕۆینه‌وه ناو قورئان ئه‌و به دادوه‌ر قبووڵ بكه‌ین، به‌ڵام جارێ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر نمایشكردنی رای لێكۆڵهواران و زانایان له‌سه‌ر دڵ.
شیخی ئیسلام ئیبین ته‌یمیه له باسی دڵدا ده‌ڵێت “خودا دڵی به‌س بۆ ئه‌وه دروستكردووه هه‌تا یادی خۆی پێبكه‌ین”14، چونكه بڕوای وایه كه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤـ بگاته‌وه مه‌عشوقی راسته‌قینه‌ی خۆی كه خودایه ده‌بێت بگه‌رێته‌وه بۆ لای دڵی و له‌و وێزگهوه قسه له‌گه‌ڵ خودایا بكات، چونكه یادكردنه‌وه‌ی خودا له دڵدا وه‌ك خواردن وایه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤـ، چۆن جه‌سته‌ی مرۆڤـ تام له خواردن ناكات له‌گه‌ڵ ژه‌هردا. دڵیش شیرینی یادكردنه‌وه‌ی خودا تام ناكات ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی دنیایی تێدا بێت، بگره ئه‌گه‌ر هاتوو دڵێك وابه‌سته بوو به یادی خواوه له هه‌مانكاتیشدا عاقڵانه گوزارشت له حه‌قیقه‌ت ده‌كات و داهێنه‌ریشه له زانست‌دا، به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وه‌یه ئه‌و دڵه ته‌نها و ته‌نها سه‌رقاڵی یادی خوای مه‌زن بێت.
له راستیدا ئیبن تیمیه وێنای جیهانێك ده‌كات كه مرۆڤـ تێیدا خاوێن ده‌بێته‌وه خودا وه‌ك رۆشنایه‌ك هه‌موو شته‌كانی دیكه‌شی ده‌خاته به‌رده‌م، ئه‌و جیهانه خاوێنه‌ش كه جێگه‌ی رق و نه‌زانین و كه‌م و كوڕی تێدا نابێـته‌وه به دڵی مرۆڤی ده‌زانێت.
ئه‌وه‌شی لا یه‌قینه گه‌ر هاتوو مرۆڤ بووه خاوه‌نی ئه‌م دڵه ئه‌وا عه‌قڵیش ناتوانێت به‌چاوی ره‌خنه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل بكات و ناچاره ملكه‌چی بێت، له‌م بۆچونهشیدا زۆر باش پێكاویه‌تی له‌سه‌ر دڵ و مانا شاراوه‌كانی.
دكتور عبد المجید بهیانونى له باسی دڵدا ده‌ڵێت “خۆشه‌ویستی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی محەمەد، گه‌وره‌ترین پایه و به‌رزترین پله‌یه له ئیماندا كه عاشقانی راسته‌قینه خه‌ریكی پێشبڕكێن تیایدا كه به‌راستی ئه‌مه خواردنی راسته‌قینه‌ی دڵه و ئارامی رۆحه بۆ مرۆڤـ”15.
پاشان راسته‌وخۆ ئه‌م خۆشه‌ویستییه قووڵه‌ی ده‌به‌ستێته‌وه به ئیمان و ئاكاری چاك كه راسته‌وخۆ دڵ تیایدا به‌شداری ده‌كات به‌و مانایه‌ی كاتێك دڵ ده‌چێته سه‌ر ئه‌م ته‌ریقه‌ته، ئیتر راسته‌وخۆ ئه‌م عشیقه ته‌جه‌لی ده‌بێت له ژیانی مرۆڤدا و هه‌رچی ئه‌و مرۆڤه بیكات به دڵی مه‌عشوقه یانی بێ كه‌موكوڕی ئه‌نجامدانی ئه‌و شته‌یه له ئه‌وپه‌ڕی كه‌ماڵی خۆیدا.
به‌شێكی تری زانایانی ئیسلامی كه باسی دڵا ده‌كه‌ن له رووی چه‌مكه‌وه لێ ده‌ڕوانن بۆ نموونه كاتێك ده‌ڵێن (قلب كلّ شی‌و) واته (لُبهُ وخالصهُ)16،واته كاتێك ده‌ڵێن دڵی شتێك به مانای جه‌وهه‌ر و سهرهكیرترین به‌شی ئه‌و شته، یاخود (قلب) به مانای خودی عه‌قڵ لێكده‌ده‌نه‌وه، یاخود به واتای ترومپایه‌ك كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به نیه‌ته‌وه، یاخود (قلب) له (تقلبه)وه هاتووه به مانای (بار گۆڕین)، چونكه زوو هۆگری شتێك ده‌بێت پاشان روو وه‌رده‌گێڕێت بۆ شتێكی دیكه17، یاخود به مانای (فۆاد) لێكدراوه‌ته‌وه به به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی [كَژَلِكَ لِنُپَبِّتَ بِهِ فُۆَادَكَ]18، كه هه‌موو ئه‌م رایانه شایه‌نی شرۆڤه‌ی جیاوازن كه پێویست ناكات ئێمه درێژه‌ی پێبده‌ین.
به‌شێكی دیكه‌ی زانایان هاتوون له رووی شه‌رعییه‌وه له كێشه‌ی دڵیان كۆڵیوه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر سێ گرووپدا.
• گرووپی یه‌كه‌م: گرووپی سۆفییهكانن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئیدراكی دڵ بۆ شته‌كان نورێكی ناوه‌كییه و مه‌عریفه‌ی باڵاتره له‌و زانستانه‌ی ده‌خوێنرێت (علم الڤاهری) هه‌روه‌ك له پێغه‌مبه‌ر محەمەد ده‌فه‌رموێت (استفت قلبك) واته راوێژ به دڵت بكه19، ئه‌م گرووپه سوسهكانى دڵ زۆر باڵاتر ده‌بینن له زانست و له خودی شه‌رعیش. دڵ به یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى چاكی و خراپی شته‌كان ده‌زانن.
• گرووپی دووه‌م: گرووپی شه‌رع خوازهكانن كه جگه له قورئان و سوننه‌ت نه‌ك (دڵ) به‌ڵكو هه‌موو شتێكی دیكه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
• گرووپی سێیه‌م: گرووپێكن له‌ناو شه‌رع خوازه‌كاندا، به‌ڵام هه‌ر (دڵ) به چه‌قی مرۆڤـ ده‌زانن و ده‌یكه‌نه سه‌نگی مه‌حه‌ك له‌و زانایانه‌ش كه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن وه‌ك (گبری، غه‌زالی، رازی و… تاد)
ئه‌حمه‌دی موفتی زاده
كاك ئه‌حمه‌د یه‌كێكه له‌و زانا كوردانه‌ى كه خاوه‌نی جیهانبینی تایبه‌تی خۆیه‌تی له‌سه‌ر دین و كۆمه‌ڵگا و مرۆڤـ به گشتی، كه جێگه‌ی ئه‌وه‌یه شرۆڤه‌ی گه‌وره گه‌وره‌ی بۆ بكرێت، چونكه تازه‌گه‌ری له فكری ئه‌م زانایه‌دا نه‌ك هه‌ر دین به‌ڵكو ده‌ستی گه‌یشتۆته زۆر بواری دیكه‌شه.
ئه‌وه‌ی ئێمه كارمان پێیه‌تی ئه‌وه‌یه كه بۆچوونی ده‌رباره‌ی دڵ و خوداناسیی نزیكه له (مه‌حوی)یه‌وه، یاخود باشتر له‌مه بڵێم ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پیاوه كوردانه خوداناسی و خوداپه‌رستی كردووه و مه‌حویش كوردانه گوزارشتی له هه‌ستی قووڵی خۆی كردووه ده‌رباره‌ی جیهان و مرۆڤـ و خودا. كه هه‌ست ده‌كه‌ین خاڵی هاوبه‌شی زۆر هه‌یه، چونكه خوداناسی و خوداپه‌رستی كوردی خاوه‌ن مۆرك و تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی و جیاوازه له‌و خوداناسی و خوداپهرستهی لای فارسه‌كان وعهرهبهكان و گه‌لانی تر هه‌یه، كه ئه‌م جیاوازییه زۆر به روونی رهنگیداوتهوه له‌ناو شیعره‌كانی مه‌حویدا تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ره‌خنه له (حه‌لاج) ده‌گرێت و ده‌ڵێت نابێت حه‌لاج نازی له‌یلا بكات به‌سه‌ر عاله‌مدا.
“با حهقیشى بێ له بۆ مه‌نسوور (انا الحق) حه‌ق نییه
شێتییه، مه‌جنوون ئه‌گه‌ر بێ نازى لهیلایى بكا“د.م،ل51
ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده ده‌یڵێت له‌سه‌ر دڵ و جیهانی دڵ ته‌واو وێكدێتهوه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌به‌سته قووڵه‌ی له قورئانیشدا هه‌یه، واته ئه‌حمه‌دی موفتی زاده به‌وه‌ی كوردانه باسی دڵ ده‌كات هاوكاتیش یهكنوێنه له‌گه‌ڵ ئه‌و دڵه‌ی قورئان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات و ده‌یه‌وێت كه ئیمانداران هه‌وڵی بۆ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌حمه‌دی موفتی زاده شرۆڤه بكه‌ین، ناچارین هانا به‌رینه به‌ر كۆمه‌ڵێك ڤیدیۆ كه له سایتی ووتوبدا بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌و ڤیدیۆیه‌دا به‌ناوی (كه‌سایه‌تی مرۆڤـ) له سایتی یوتوبدا باسی دڵ ده‌كات ئێمه‌ش بینا له‌سه‌ر ئه‌وه بۆچوونه‌كانی نمایش ده‌كه‌ین20.
كاك ئه‌حمه‌دی جیهانی دڵ به چه‌قی مرۆڤـ ده‌زانێت و به جۆرێك گه‌ر شیاوی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه مرۆڤـ بگاته ئاسته باڵاكانی مرۆڤایه‌تی و ره‌حم و خۆشه‌ویستی بڵاوبكاته‌وه ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و مرۆڤه خه‌ڵكی شاری دڵ بێت یاخود ئه‌هلی دڵ بێت.
هه‌موو پێدراوه‌كانى دیكه‌ش وه‌ك (عه‌قڵ، بینایی، بیستن، تێگه‌یشتن، هه‌وا و هه‌سته جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌كانی دیكه‌ش) وه‌ك سه‌رباز و به‌رده‌ستی دڵ سه‌یر ده‌كات هه‌تا دڵ هه‌میشه حهقیقهتگۆ بێت و نه‌كه‌وێته ناو كێشهوهوه، دیاره ئه‌م بۆچوونه‌شی له خودی قورئان وه‌رگرتووه ((افلم یسیروا فى الارچ فتكون له‌م قلوب یعقلون بها)) حج، أیه: 46.
ئه‌م ئایه‌ته باسی كرده‌ی عه‌قلانی ده‌كات كه له دڵدا ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه كاك ئه‌حمه‌د جیهانی دڵ و عه‌قڵ جیا ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر به پێچه‌وانه‌ی ڕای به‌شێكی زۆری زانایانی عه‌ره‌بی كه خێرا هاتوون له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا گوتویانه دڵ و عه‌قڵ یه‌ك شتن.
دیاره كاك ئه‌حمه‌د قووڵتر بۆ بابه‌ته‌كه رۆیشتووه، چونكه كاك ئه‌حمه‌د دڵ ده‌به‌ستێته‌وه به ئاكاری مرۆڤه‌وه، عه‌قڵیش ده‌به‌ستێته‌وه به‌و زانیاری و زانسته‌ی وه‌ده‌ستی هێناوه، بۆچونی وه‌هایه كه ده‌بێت مرۆڤـ كاربكات بۆ ئه‌وه‌ى به عه‌قڵ ده‌یزانێت بیگوازێته‌وه بۆ دڵی و له‌وێشه‌وه ببێته به‌شێك له كه‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه، چونكه (دڵ) لای كاك ئه‌حمه‌د پێویستی به‌وه‌یه به‌خێو بكرێت و گه‌وره بكرێت ته‌نانه‌ت كاری مرۆڤ له‌وه‌دا ده‌بینێ كه خه‌ریكی په‌روه‌رده‌كردنی دڵی بێت هه‌تا ببێته ئه‌و كه‌سه‌ی كه خودا په‌سه‌ندی ده‌كات و هاوكاری ده‌كات، چونكه رای وایه ئه‌گه‌ر دڵی نه‌بوو، با خاوه‌نی زانست و عه‌قڵێكی گه‌وره‌ش بێت ئه‌وه ناتوانێت ره‌حم به مرۆڤایه‌تی بكات و چاكه‌ی لێ چاوه‌ڕان بكرێت. ئه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌د داوای ده‌كات له مرۆڤایه‌تی ئه‌و باره سروشتییه‌ی مرۆڤـه كه دڵی هه‌میشه له ئاماده‌باشی دایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه بكات كه خودا ئه‌یه‌وێت، چونكه به ته‌نها دڵ ده‌توانێت پارێزگاری له مرۆڤـ بكات به‌وه‌ی خودا ون نه‌كات.
دیاره ده‌بێت ئه‌وه‌ش ره‌چاو بكه‌ین مه‌به‌ستی له‌م دڵه ئه‌و دڵه‌یه كه به پێی سیسته‌می خودا په‌یدا بووه و ئه‌گه‌ر نا دڵیش هه‌یه وه‌رگه‌ڕاوه و خودا لێی بێبه‌رییه
هه‌روه‌ك له قورئاندا نموونه‌ی زۆر هه‌یه كه به ناوه‌كانی (قلب الأعمى (دڵی كوێر)، القلب الغافل (دڵی بێ ئاگا)، القصوه القلب… تاد.)
هه‌موو ئه‌و دڵانه به‌ناو سیسته‌مێكی دیكه‌دا رۆیشتوون كه دوورن له خودا و دوورن له فكر و بینین و بیستن و تێگه‌یشتن. ئه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌د ده‌یه‌وێت ئه‌و دڵانه‌ن كه له قورئاند به (قلب سلیم، قلب منیب، قلب المگمئن، القلب المهتد…. تاد)، [قلوب الژین اتبعوه راوفه ورحمه] حدید: 27، كه رێگای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م دڵه هه‌ر ئه‌و رێگایانه‌ن كه گه‌وره خوداپه‌رستانی مێژوو پێگه‌یشتوون دیاره (مه‌حوی)یش، رێبواری ئه‌م رێگه‌یه‌یه و ده‌یه‌وێت بگاته ئه‌و ئاسته باڵایه هه‌تا له خودا نزیك ببێته‌وه، چونكه مه‌حوی باش له‌وه تێگه‌یشتووه كه دنیا جێگه‌ی خۆشی تیا نییه ئه‌گه‌ر نه‌توانێت به شوێن ئه‌م دڵه‌دا بگه‌ڕێت. گه‌ڕانی مرۆڤ و ژیانی مرۆڤ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م دڵه ژیانێكه ده‌توانین ناوی بنێین ژیان، به‌ڵام ئه‌م رێگه‌یه‌ش بۆ مه‌حوی هه‌روا ساده و ساكار نییه. یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و به‌شه زانین و مه‌عریفه عه‌قڵییه‌ی كه هه‌یه‌تی و جۆرێك له ده‌سه‌ڵاتی مه‌عریفی پێ په‌یدا كردووه ده‌ستبه‌رداری بێت و فڕێى بدات. ئه‌و كهسایهتییهشی به هۆی ئه‌م مه‌عریفه‌یه‌وه به‌ده‌ستى هێناوه له‌ناوی به‌رێت. هه‌تا (خودا – یار) به پیریه‌وه بچێت و ئاورى لێداته‌وه.
5_ خۆنه‌ویستن له‌به‌ر یارویستن:-
مه‌حوی دواى ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كانی ته‌واو ده‌كات و به‌و مه‌عریفه عه‌قڵییه كه هه‌یه‌تی خۆویستانه مامه‌ڵه ده‌كات و به‌رده‌وام به‌رانبه‌ره‌كان ره‌تده‌كاته‌وه له‌به‌ر ئه‌م ههڵویستانهشی (یار – خودا) لێ ی دوور ده‌كه‌وته‌وه. جه‌وهه‌ری رێگاكه‌شی ئه‌وه بوو بگاته‌وه به‌یار. بۆیه ئیتر دڵی مه‌حوی دێته مه‌یدانه‌كه‌وه و جارێ وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاو ده‌ست ده‌كات به خۆنه‌ویستن و له‌خۆدان. به‌جۆرێك هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵات و كه‌سایه‌تی و شوناسهى هه‌یه‌تی كه به‌هۆی مه‌عریفه عهقڵییهكهوه وه‌ده‌ستی هێناوه وه‌لای بنێ و یه‌كسانی بكاته‌وه به سفر. چونكه مه‌رجی یار یاخود جیهانی دڵ جیهانێكه شه‌ڕی تێدا نییه. ده‌سه‌ڵاتی تێدا نییه ره‌تكردنه‌وه‌ی تێدا نییه.
مرۆڤ ده‌بێت خۆی پاك بكاته‌وه له هه‌موو ئه‌و ژه‌نگ و ژاره بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی ئه‌وه‌بێت یار حزور په‌ید ابكات. جه‌وهه‌ری دین و خواپه‌رستیش ئه‌وه‌یه مرۆڤ به‌رده‌وام ئه‌و رایه‌ڵانه بپچرَێنێت كهدهیبهستن به‌دنیاوه خۆی وابه‌سته‌ی جیهانی یار بكاته‌وه. چونكه ژیانێك كه حه‌قی ژیان بێت ئه‌وه‌یه مرۆڤ له‌گه‌ڵ خودایا بێت، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی مرۆڤ ئه‌وكاته مانا په‌یدا ده‌كات كه‌هه‌میشه چاوه‌ڕێی ساتی هاتنی یار بكات. بۆیه مه‌حوی ئیتر رێ ده‌گرێت و ئازایانه قۆڵی لێ ههڵدهمالێت و ده‌ست ده‌كات به كوشتنی هه‌موو ئه‌و به‌شانی كه‌سایه‌تی و بوونی خۆی كه عه‌قڵ تێیدا حاكمه، به‌ڵكو كه‌سایه‌تیه‌ك هه‌ڵده‌بژێرێت كه یار قبووڵیه‌تی با ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ش له ده‌ره‌وه‌ڕا به زه‌لیلی و داماوی ده‌ركه‌وێت. چون مه‌حوی عه‌شقی یاره ئیتر چوونه سه‌ردار به‌لای ئه‌وه‌وه كه مردنه زۆر به به‌هاتره له ژیانێك كه (یار- خودا) تێدا حزووری نه‌بێت
له ئولكهی عیشقه‌دا بێچوونه سه‌ردار به ئاسانی مه‌زانه چوونه سه‌ردار
هه‌یه گه‌ر عیشقى سه‌رداری له‌سه‌رتا بكه مه‌شقێ له‌وانه‌ی چوونه سه‌ردار (د م ل175)
مه‌حوی باش ده‌زانێت گه‌ر بێت و مردن له پێشی خۆی دانه‌نێت ئه‌وا ناتوانێت به‌رێگای عیشقدا بڕوات، چونكه عاشق ده‌بێت واز له مه‌عشوق نه‌هێنێ بۆ هیچ شتێك و ده‌بێت ئه‌م به‌ڵێنه‌شی بباته سه‌ر. واته گه‌ر كه‌وته نێوان مردن و یاره‌وه. هه‌ر ده‌بێت یار هه‌ڵبژێرێت و سڵ له مردن نه‌كاته‌وه، بۆیه په‌تی سێداره و هه‌ڵواسین عاشق سارد ناكاته‌وه له عیشقه‌كه‌ی. مه‌حویش له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وای ئه‌وه له سه‌ری دایە كه ببێته سه‌ردارێك له عیشقدا و ناوی هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت سێداره‌ش ره‌چاو بكات له‌م رێیه‌دا.
موحه‌ققه‌ق هه‌ر كه‌سێ مهسلهكییه حه‌قق و حهققیه مه‌نزوور
سلوكى چوونه سه‌رداره، ته‌ریقه‌ى پیریه مه‌نسوور(د م ل162)
ئه‌مه ئه‌و بڕیاره سه‌خته‌یه كه هه‌موو ئیماندارێكی راسته‌قینه پێیدا ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئه‌وه‌بێت خودا وه‌كو عاشق قبووڵی بكات. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو عاشقان رێگه‌ی خودا دڵداری له‌گه‌ڵ مردن‌دا ده‌كه‌ن و بانگی ئه‌جه‌ل ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی یارانی راسته‌قینه‌ى لێیه به‌رزه‌خه و مرۆڤ به مردن ده‌گاته ئه‌و جێگه‌یه و له‌گه‌ڵ عاشقانی خودایا ده‌ژێت. بۆیه مردن جێگه‌ی ترس نییه، به‌ڵكو دڵخۆشییه بۆعاشق و عاشق ئه‌و مردنه پیرۆز ده‌كات.
پاشان مه‌حوی دێته‌وه ناو واقیع و ده‌بێت مردنێكی ره‌مزیش هه‌یه بیچێژێت. ئه‌ویش كه‌وتنه به‌سه‌ر پێی یار و حساب نه‌كردنه بۆ خود. كه به ئه‌ندازه‌ی پووشكێك سه‌نگ و قورسایی نییه و مرۆڤێكى بێ كه‌ڵك و زیاده و مه‌گه‌ر هه‌ر خودا خۆی ئاوڕی لێ بداته‌وه.
پرسرا حاڵم، كه من كه‌وتم له به‌ر پێیا درێژ
ئه‌و وتى هه‌ر سێبه‌رى دیوم بووه سه‌رسام و گێژ (د م ل183)
لێره قۆناغێكی تازه دێته ئاراوه ئه‌ویش ئه‌و مردنه ره‌مزییه كه مرۆڤ هه‌ست ده‌كات هیچ نییه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه و ته‌نانه‌ت به كه‌ڵكی خۆشی نایه‌ت نه‌ك ده‌وروبه‌ر. ئه‌م حاڵه‌ته حاڵه‌تی ته‌سلیمبوونی مرۆڤه به‌رانبه‌ر خودا و به مرۆڤه‌كانی دیكه‌ش. مرۆڤ به‌رگری تیا نامێنێت. ئه‌و كاته خودا وه‌ك تارماییه‌ك خۆی نیشان ده‌دات له دڵی مه‌حویدا. مه‌حوی هه‌ر به‌و تۆزه هه‌ستكردنه مه‌ست ده‌بێت و خه‌ریكه هه‌موو ژان و ئازاره‌كانی بیرده‌چێته‌وه. ئه‌و درێژ بوونه حاڵه‌تی ته‌سلیم بوونی مه‌حویه پاشان ده‌ستبه‌ردار نییه‌تی له كه‌سایه‌تی خۆی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته رهمزیهش كه هه‌یه‌تی له كۆمه‌ڵگادا. به‌م ته‌سلیم بوونه مه‌حوی چانسی ئه‌وه‌ی به‌رده‌كه‌وێت كه یار حاڵى بپرسێت و ئاوڕی لێ بداته‌وه. مه‌حوی به‌رده‌وام وه‌رزشێكی ده‌روونی ئه‌نجام ده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه حیساب بۆ خۆی نه‌كات له به‌رانبه‌ر خوادا، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌دۆزێته‌وه كه هه‌تا چه‌ند مرۆڤ حساب بۆ خۆی نه‌كات و زه‌لیل زه‌لیل دابنیشێت ئه‌وه خودا ئه‌وه‌نده به پیل مرۆڤه‌وه ده‌ڕوات. ئه‌م خۆنه‌ویستییه هه‌روا ساده وساكار نییه، به‌ڵكو ئازایه‌تی ده‌وێت كه‌مرۆڤ واز له خۆی له ( ئاره‌زوو – ده‌روون – رهمهكهكان – حه‌ز و خولیا…تاد) بهێنێت. پاشان ئه‌م نهێنیه‌ش بپارێزیت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س به په‌یوه‌ندی نیوان ئه‌م وخودا نه‌زانێت ئه‌م رێگه‌یه رێگه‌ی مه‌رد و چاونهترسانهكانه.
دیارم دهیرى عیشقه جێ به سووتن بێ له وێ ده‌گرم
كه من مشتێ چڵ و چێوم، به چى بم، كه‌ڵكى كێ ده‌گرم (د.م.ل 260)
مه‌حوی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر خۆیهكسانكردنهوهی به سفر، چونكه ده‌زانێ خودا مرۆڤی به رووتی ده‌وێت رووت له هه‌موو خۆبهشتزانییەك له به‌رده‌م خودا و مرۆڤیش‌دا.
واتا هه‌ر ئه‌وه نییه مرۆڤ له به‌رده‌م خودایا خۆی به‌هیچ حیساب نه‌كات، به‌ڵكو زۆرجار تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌وه‌دایه كه له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵك به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌شى كه ئه‌م حسابیان بۆ ده‌كات و له چاویان ده‌ترسێ. ده‌بێت له‌و كاته‌ی یاخود له‌و شوێنه‌ی ئه‌و پێی تێكده‌چێت و سه‌رسه‌خته بۆی. له‌وێدا خۆی نه‌وێت و سفر بكاته خاڵی وه‌ستانی، چونكه زۆرجار خودا به‌نده‌ی خۆی به‌و تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌بات و ده‌یه‌وێت له‌و ئاگره‌دا بسوتێ. ته‌سلیمبوون به خودا له‌ناو مرۆڤدا ئاسانتره له ته‌سلیم بوون به خودا له واقیعدا. هه‌رچی هیی ناو مرۆڤه واقیعی نییه و ئازایه‌تی گه‌ره‌ك نییه. به‌ڵام له واقیعدا ئازایه‌تی گه‌ره‌كه. بۆیه مه‌حوی ده‌چێته ئه‌و جێگه‌یه‌ی كهسوتانی لێیه و ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت. واته مه‌حوی حه‌زی به تاقیكردنه‌وه قورسه‌كانه. ئه‌مه‌شی بۆ ئه‌وه‌یه كه باش ده‌زانێت خودا له‌و جێیانه‌ی مرۆڤ پێی قورسه. له‌وێدا باشتر‌و روونتر نووری خۆی ته‌جه‌للی ده‌كات. مه‌حویش رێبوارێكی ماندووه و عاشقی خودایه. بۆیه مه‌یلى له‌وه‌یه خودای له‌لا بێ با هه‌موو عاله‌میش وه‌لای نێن. گرنگ بۆ ئه‌و حزوری خودایه ئیتر با عاله‌م هه‌ر غایب بێت.
عیشق ئاگرێكه به‌ربووه هه‌ر كه‌س، ده‌بێ به كه‌س
گه‌ر رۆژهڕهش وه‌كو شه‌وه بێ، بوو به شه‌وچراغ(د.م.ل212)
ئیتر مه‌حوی به‌رۆكی ئه‌و حیكایه‌ته به‌رنادات، حیكایه‌تی بانگهێشتی خودا بۆ سه‌ر عه‌رشی دڵ. ئیتر به‌نده ده‌كه‌وێته ناو دۆزینه‌وه‌ی خودا له هه‌موو چركه‌ساتێكدا. به جۆرێك ئاگر و كوشتن و نه‌مان ساردی ناكه‌نه‌وه، چونكه گه‌ر شتێك له مرۆڤدا وه‌ده‌ست بێت به‌رهه‌می ئه‌و سووتان وكوشتن و بڕینه‌یه. واته مه‌حوی كاتێك ده‌سوتێت به گڕی عیشق، دوو به‌ش له مه‌حویدا ده‌چنه ناو ئه‌م ئاگره‌وه. یه‌كه‌میان عه‌قڵی مه‌حوی ودووه‌میشیان دڵییه‌تی.
ئه‌وه‌ی ده‌سوتێ و نامینێتەوە عه‌قڵه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێته ( كه‌س) به‌و مانایه داده‌مه‌زرێت و ده‌رده‌كه‌وێت (دڵ)ـه. ئه‌م (دڵ)ـه پاڵپشتی شوناسی كه‌سه‌كه ده‌كات و ناسنامه‌ی پێ ده‌به‌خشێ و رێنموویی ده‌كات، چونكه پێشتر(عه‌قڵ) له ساحه‌كه‌دا بوونی هه‌بوو به‌رنامه‌ڕێژی ده‌كرد بۆ مه‌حوی به‌وه‌ی چۆن بیركاته‌وه چۆن بژێت، به‌ڵام كه ئاگری عیشق داگیرسا ئیتر عه‌قڵ به‌رگه ناگرێ و هه‌پروون به هه‌پروون ده‌بێت و نامێنێ. ئه‌وه‌ی ده‌مێنیته‌وه دڵێكی ساف و بێگه‌رده، كه وه‌ك ئیبراهیم ئاسا له ئاگردا هه‌میشه به سه‌لامه‌تی دێته‌ده‌ره‌وه با هه‌موو ئاماژه عهقڵیهكانیش هه‌ر سووتان بكه‌نه كۆتایی، به‌ڵام دڵ خودان یاسای خۆیه‌تی و ئه‌وه‌ى عه‌قڵ به‌شه‌وی ده‌زانێت له چركه‌ساتێكدا ده‌بێته شه‌وچراغ و رۆژی رووناك. ئه‌مه‌ش نهێنی دڵه و ئاشكرابوونی سه‌خته.
مه‌حوی ئیتر له‌م عیشقه تێده‌گا و ده‌زانێت ده‌بێت ئه‌م عاله‌مه بڕواته ناو پهرستشهكانیشهوه، چونكه پێی وایه گه‌ر مرۆڤ خه‌ریكی ئه‌م بانگهێشته نه‌بێت و ئاگای لێ نه‌بێت ئیتر عیبادهتهكانیشى بێ رۆح وبێ مانا ده‌مێنێته‌وه.
به خودا قه‌سه‌م له‌گه‌ڵ دڵى خاڵى له سۆزى عیشق
تهكرارى حه‌رفه به‌س ده‌مى پڕ له یا خودا خودا (د م ل39)
مه‌حوی هاوكێشه‌یه‌كی ئاڵۆز داده‌نێت كه به‌و هاوكێشه مرۆڤ ده‌توانێت بگاته مانا و كرۆكی هه‌موو ئه‌و عیباده‌تانه‌ی خودا بۆ به‌نده‌كانی داناوه مه‌حوی برواشی وایه بێ حازربوونی توخمه‌كانی ئه‌و هاوكێشه‌یه، ئه‌و عیباده‌تانه وه‌ك (نوێژ، دوعا ، زیكركردن….تاد) هه‌مووی دووباره‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه وشه‌یه‌كن كه رۆژانه دهیانڵێینهوه. هاوكێشه‌كه‌ش (دڵ، سۆزی عیشق). دیاره مه‌حوی سه‌نته‌ری ئه‌م هاوكێشه‌یه دیاری ده‌كات ئه‌ویش (دڵ)ـه. ئه‌م دڵه‌ش ده‌بێت (سۆزی عیشق) تێدا بێت. به‌كارهێنانی (سۆز) جێگه‌ی ههڵوێستكردنه، چونكه خۆشویستنی خودا، ترس له خودا، پاڕانه‌وه و ته‌مابوون له خودا هه‌موویان له بازنه‌ی (سۆز – شعور)دا ئه‌نجام ده‌درێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان خودا ومرۆڤ په‌یوه‌ندییه‌كی عه‌قڵی نییه گومان وه‌ك توخمێك بوونی هه‌بێت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری شعورییه. كه مرۆڤ هێند خودای خۆشه‌وێت خۆی له بیر ده‌چێته‌وه، به‌ڵام له په‌یوه‌ندی عه‌قڵیدا مرۆڤ خۆی خۆش ده‌وێت و ئه‌ویتر له بیر ده‌باته‌وه. بۆیه مه‌حوی سۆزی دڵی ئاراسته‌ی خودا ده‌كات و عیبادهتهكانیش پڕده‌كات له‌و سۆزه هه‌تا به‌رده‌وام بێت له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ی مه‌به‌ستیه‌تى ئه‌نجام بدات. ئیتر كه ئه‌م خۆشییه ده‌بینێ(عه‌ده‌م) هه‌ڵده‌بژێرێت به‌سه‌ر (بوون)دا، چونكه له (بوون)دا مرۆڤ قوربانی ناكات بۆ شته‌كان، به‌ڵكو شته‌كان ده‌كاته قوربانی خۆی، به‌ڵام له (عه‌ده‌م)دا قوربانی ئه‌نجام ده‌دات به نه‌فسی خۆی به ماڵی خۆی بۆ چی؟ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و كه‌ماڵ، به‌ره‌و ئه‌وه بڕوات شایه‌نی ئه‌وه بێ خودا وه‌ك خۆشه‌ویستێكی خۆی قبووڵی بكات. ئه‌مه‌ش جیاكردنه‌وه‌ی جیهانی مادده و رۆحه. جێهێشتنی مادده‌یه بۆ رۆح. بۆ گه‌وره‌بوونی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ. بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌و پانتاییه‌ی له ده‌روونیدا خودا په‌رستی تێدا ده‌كات.
بێ چوونه عه‌ده‌م، په‌ى به سۆراغى ده‌مى نابه‌ى
فایز ببه به‌م گه‌وهه‌ره له‌و به‌حره به رۆچوون(دم ل287)
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان
*قورئانى پیرۆز
د.م : دیوانى مه‌حوى ، انتشارات كردستان، كتبخانه ملى ایران، چاپى شه‌شه‌م، ساڵى 1389
(1) فه‌لسه‌فه به زمانی ساده، جیسنى تیسمهن، و چنور فه‌تحى و سه‌عید كانى، چایه‌كه‌م، ساڵى 2009، هه‌ولێر، ل 108.
(2) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو: ل100.
(3) ره‌خنه‌ی عه‌قڵی په‌تى، ئیمانویل كانت، و سۆران عومه‌ر، ساڵى 2014، سلێمانى، ل 57.
(4) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو: ل58.
(5) میتافیزیك، ئه‌ریستۆ، و. د.محمد كمال، چا یه‌كه‌م، سلیمانى، ساڵى 2008:ل 22.
(6) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو:ل 23.
(7) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو: ل31.
(8) كیمایی به‌خته‌وه‌ری،غه‌زالى، و فه‌خره‌دین ئامیدیان،چا یه‌كه‌م، سنه، : ل9.
(9) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو:ل 9
(10) أحیاو علوم ا‌لدین، غزالی، ت (505 هـ)، بیروت، دار المعرفه: ص30- 31.
(11) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو: ص 816.
(12) المعرفه العقلیه والقلبیه، الشهید العلامه مرتچى مگهری، جمعیه المعارفه الإسلامیه الپقافیه، گبعه الأولى، 2013:ص 73.
( 13) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو:ص 75
(14) رساله القلب، ابن تیمیه، دار ابن الجوزی، گبعه الأولى، 1990:ص 21.
(15) حدیپ القلب، د. عبد المجید البیانونی، گبعه الأولى، 1423 هـ:ص 180.
(16) مرچ القلب و شفاوها عند شیخ الإسلام ابن تیمیه، د. سعود بن حمد العقری:ص 62.
(17) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.، ص18
(18) أپر گمأنینه القلب وریبته فی بنی الأحكام الشرعیه، د. سلمان نصر الرایه، مجله جمعیه القدس، عدد (1): ص203.
(19) القلب ووڤائفه فی الكتاب والسنه، سلمان زید سلمان، رساله ماجستیر، جامعه أم القرى، مكه المكرمه، 1410 هـ:ص 98.