ڕۆستەم باجەلان
شاعیر و نووسەر
لە ڕێکەوتی ١ی ٧ی ١٩٤٦ لە شاری هەولێر لە گەڕەکی خانەقا لەدایکبووە، لە ١٨ی ٣ی ٢٠١٨ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی مەعمەل قیر، لە هەولێر نێژراوە.
بەرهەمەکانی بریتین له: سۆلین، غەریب، گرانەتا، شیعرەکانم، دەریای مناڵ، جیهانی مناڵ، بەردەبووک، دەریا، حاڵەتێکی دی لە غ ە ر ی ب، غەریبستان، بزاڤی تەغریبی و چەندان بەرهەمی تر…
دامەزرێنەری بزاڤی تەغریبییە لە پاڵ (ع. ع. یوسف)و (د. کمال معروف) ساڵی ٢٠٠٥ بزاڤەکە ڕاگەیەنرا.
لە ئەرشیفی: بڵند باجەلان
حاڵه‌تێكی دی له غ ه ر ی ب
ڕۆسته‌م باجه‌لان
(١)
به چ شتێك دڵم به‌م ژیانه خۆشبێ
له كاتێكا لێی داده‌بڕێم
ناتوانم پرسه بۆ مافی وجودی خۆم
یان مافی وجودی خۆشه‌ویستترین هاوڕێم
دانێم
فیرار ده‌كه‌م
لێی ڕاده‌كه‌م
یاسا پووكه‌كانی شی ده‌كه‌مه‌وه
دژه واتای لێ ده‌ردێنم
دژه واتا به گوێچكه‌ی سه‌رده‌م ده‌چرپێنم
هه‌ر لێره‌وه
په‌رده‌ی دووه‌می واقیعی فۆتۆگرافی هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه
ده‌رگای مێشكم بۆ بردنه‌وه‌ی چه‌مكی زاراوه‌ی كێشه ده‌كه‌مه‌وه.
ئه‌م نهناسهش منم
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی من
له‌سه‌ر شانۆی ژین جێبه‌جێ ده‌كا
وه‌كو منیش
له ڕێچكه و ڕێ
له شته ناهه‌مواره‌كان یاخی ده‌بێ.
(٢)
قه‌له‌ڕه‌ش قغ
قه‌له‌ڕه‌ش قغ
ق غ
ق غ…
قانونی ژیان
رێز له تێڕوانینی منی به‌رانبه‌ر ناگرێ
گۆرانیی دۆزینه‌وه‌ی نهێنییه‌كان بۆ ئه‌م و ئه‌و و ئه‌وانیش ناچڕێ.
(٣)
قه‌له‌ڕه‌ش قغ
قه‌له‌ڕه‌ش قغ
ق غ
ق غ…
قانوونی ژیان بازنه‌ییه
سه‌ره‌تا و كۆتایی دیار نییه
له من ده‌كا
له ئه‌و ده‌كه‌م
له من ناگا
له ئه‌و ده‌گه‌م
به‌ڕم به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه
ڕێز له ویستی ئه‌و و
سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ران ده‌نێم
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه
له سوچه وێرانهكاندا
پێده‌كه‌نم
دوواتریش ده‌گریێم
ده‌ڵێم هاوڕێ!
ئایا ده‌زانی قه‌سیده‌ی بێكۆتاییش له دایك ده‌بێ؟
ده‌ڵێم هاوڕێ!
شاعیریش ده‌مرێ
وه‌لێ ئه‌م جۆره قه‌سیده‌یه ته‌واو نابێ
قه‌سیده‌ی غ ه ر ی ب
ته‌واو نابێ
ته‌واو
ن
ا
ب
ێ
٧/١١/٢٠٠٦