مەوجود سامان
ماندووم لە هیچ،
بە هیچ،
بۆ هیچ،
لە هیچی!
ئەوەندە پێڵاوەپیاوم بینی…
ژنی دووژمن…
هەوری ئاڵۆز،
کە ئاسمانی لە تەمدا دەخەواند
هەرگیز تێر نەبووم لە هەناسەیەکی گەرمی عیشق!
بەڵام نیشتیمان و ئاسمان، گۆڕستانم هەر تەنیا عیشقە،
ئێستا لەگەڵم نییە!
لە ئامێزی یەکتردا نین.
خەم مەخۆ، فرمێسک مەڕێژە،
ئەوەی تەنیا دڵت ناشکێنێ،
هێشتا نەهاتووە، پێم ناگا
ئەوە تۆیت، لەوانەیە مەرگت بیت
ئاه، چەند بە تاساوە چاوەڕێتم…
گەڕانەوە
پاش سەرفەرێکی ناوەختەی دوورودرێژ
سۆزی شار و کۆڵانەکانی منداڵییم لێ هەڵسا
هەرچەند دڕدۆنگ بووم،
بەڵام بڕیارمدا هەر بگەڕێمەوە نێو ماڵەکەی جارانم
شاد ببمەوە بە گوند و شار و نیشتیمانم
کەچی هەر لە سنوور،
داوای پاسپۆرتیان لێ نەکردم
هەر گوتیان: لە گیرفانت، لە جزدانت، چەندت هەیە بۆ ئێمە
پێکەنیم، فرمێسکیش لە چاوم دەڕژا
گوتم بیبەن جیزدان و ناسنامەم
من هاتووم بگەمەوە ماڵەکەی منداڵییم.