بڵند باجەلان
كاتێ به ئاگا هاتمه‌وه،
په‌نجه‌ره‌كه، فرمێسكی چاوی بارانی ده‌سڕی!
په‌شیمانی ده‌بارێ!
من ویستم قه‌سیده ناتهواوهكانی لم ته‌واو بكه‌م. زانیم كه ده‌بێ بۆ ناسینی تۆ، به‌سه‌ر خاڵه لاوازه‌كانی دوواهه‌مین حه‌قیقه‌تی ناخم زاڵ ببم.
وه‌ك چۆن ئاگر سه‌یری سووتانی باخچه ده‌كا و په‌شیمانه،
ده‌مه‌وێ په‌شیمان بم.
كاتێ
به ئاگا
هاتمه‌وه،
جه‌سته‌م بیری بێده‌نگیی ده‌كرد.
په‌نجه‌ره‌یه‌ك، به ڕووی تروسكه شه‌رمنه‌كانی ئازادی ده‌كرێته‌وه. هیچ قه‌سیده‌یه‌ك نه‌یتوانی له‌باره‌ی جوانیته‌وه بدوێ،
شه‌رمه‌زار
شه‌رمه‌زار
گه‌ڕانه‌وه بۆ ژووره سارده‌كانی دۆڕان.
چۆله‌كه‌یه‌ك، له سه‌ربانی كۆنه قه‌ڵایه‌ك گیانی سپارد
ئه‌وكات،
زه‌مه‌ن كه زه‌مه‌نی نووسینه‌وه‌ی جه‌هل بوو، فریا نه‌كه‌وت.
دایكم گوتی: چۆله‌كه‌یه‌ك، له سهربانهكهمان سه‌یری ئاسمان ده‌كا!
تۆ له ئاسمانی،
له گشت شتێك‌دا، ئاسه‌واری جوانییت تێبینی ده‌كرێ له‌لایه‌ن گشت شتێكه‌وه
ئه‌گه‌رچی ده‌رگایه‌ك داخراوه،
ده‌رگای میهرت
بۆ
ئه‌به‌د
كراوه‌یه
بۆ من و ئه‌و چۆله‌كه‌یه‌ی، له سه‌ربانی ماڵه‌كه‌مان سه‌یری ئاسمانی كرد و له سه‌ربانی قه‌ڵایه‌كی كۆندا گیانی سپارد.
ئه‌ی ده‌ركه‌وتنی من له سه‌حرای په‌شیمانیدا واتای چییه؟
به‌ڵام نا،
تۆ ئومێدی بۆ هه‌موو ئه‌و باڵندانه‌ی،
له‌به‌ر باران ده‌بن به ئاو!
گوێم له هاوارێك بوو، له ده‌نگی سووتانی ژماره‌كان ده‌چوو بۆ هه‌میشه!
نێرگزهكان،
دانه دانه با هه‌ڵوه‌رێنه نێو گۆشه سووره‌كانی زه‌مه‌نه‌وه.
هه‌میشه تۆ ئومێدی بۆ من و ئه‌و كاتژمێره‌ی، به ئاراسته‌ی نه‌مان هه‌نگاو ده‌نێ.
ڕه‌نگه لاله‌كان دانه دانه بكه‌ونه سه‌ر زه‌وی
ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه كه
ده‌ركه‌وتنی من له سه‌حرای په‌شیمانیدا واتایه‌كی هه‌یه!
له ئه‌ستانه‌ی گریاندا،
بیره‌وه‌رییه‌كان شین ده‌مێننه‌وه!
گوتمان: به چاوی دونیا، سه‌یری قیامه‌ت ناكرێ.
تۆ
بۆ
هه‌موو باڵنده‌كان، گرنگترینی.
به هه‌ر بارێكدا كه بمه‌وێ ببم به باڵنده
هه‌ر
ته‌نیام.
سه‌یری ئاسمانم كرد و به خۆمم گوت: له دووری زاتی به‌رزی ته‌نیای!