هەندرێن
هه‌ندێک جار خوێندنه‌وه‌ی کتێبێک یان ده‌قێک سوودمه‌ندتر و چێژدارتره له نووسین له باره‌یه‌وه. هاوکاتیش ده‌کرێ زۆر جاران په‌یوه‌ندی له نێوان ره‌خنه‌گر و کتێب‌دا به پێچه‌وانه‌وه بێ: ده‌کرێ خوێندنه‌وه‌ی کتێبێک به قه‌د ره‌خنه‌گرتن لێی دژوار بێ. ده‌کرێ ره‌خنه‌گر، که مه‌به‌ستمان خوێنه‌ری هۆشیاریشه، توانای تێگه‌یشتنی له کتێبێک‌دا زیاتر بێ، لێ هاوکاتیش ده‌کرێ راڤه‌کردنی ره‌خنه‌گر مه‌به‌ستی خودی نووسه‌ری کتێبه‌که‌ش هه‌ڵه‌ته بکات. لێره‌وه گه‌مه‌کردن به په‌یڤ و چه‌مکه‌کان له لایه‌ن ره‌خنه‌گره‌وه کارێکی مه‌تریسداره ، لێ هاوکاتیش ده‌کرێ ئه‌و یاریکردنه مایه‌ی سهرنجکێشانیش بێ. چونکه خودی پرۆسه‌ی نووسین چه‌شنه دۆستاییهکه له‌گه‌ڵ وشه و ئاوڵاکردنهوهی ره‌هه‌نده نادیاره‌کانی. لێ ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه که ئه‌و یارییکردنه بێ دهستپێوهگرتنهی ره‌خنه‌گر له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌کان و په‌سندانه جهڵهبییهکهی ببێته سهرگێژکردنی خوێنه‌ر. ره‌نگه ره‌خنه‌گر له‌و یاریانه‌دا نه‌توانێ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رجه‌سته بکاته‌وه که نووسه‌ر گه‌ره‌کیه‌تی.
له‌و روانگه‌یه‌وه نووسینی ره‌خنه‌یه‌ک یان کتێبێکی چاک له‌سه‌ر بابه‌تێک یان ده‌قێک، ده‌بێ هه‌ڵگری قووڕسایی؛ واتایه‌کی زیندوو بێ. خوێنه‌ری وریا، خودان چێژ ، به جۆشه‌وه ئه‌و جۆره ره‌خنه و کتێبه‌ش ده‌خوێنێته‌وه. مهبەستمان له کتێبێکی چاکدا: له یه‌کاتییه‌کدا هه‌ڵگری بابه‌تێکی دڵفڕێن؛ رێنیشاندانی خوێنه‌ره به‌ره‌و گه‌ردوونێکی نادیاری وێناکراوی هونه‌ری، چنینه‌وه‌ی پێشهاتێکی ژیان و ره‌هه‌نده په‌نهانه‌کانی مرۆڤ. هه‌روه‌ک کتێبێکی خراپیش، بریتییه له زمان، شێواز، بابه‌تێکی بێتام، زارقهڵبهڵغی، پێوه‌نانێکی بێبنه‌ما له وێناکردنی بابه‌تێکدا. به کورتی کتێبێک که هیچ ره‌سه‌نایه‌تییه‌کی تێدا نه‌بێ و به زمانێکی له‌رزۆک نووسرا بێ. هه‌ڵبه‌ته ئێمه له نووسینی کوردییدا رۆژانه ئه‌و ته‌رزه بۆچوونه دەوژێن، جنێو ئامێزانه نه‌ک هه‌ر له باره‌ی ده‌قی نووسه‌ر و شاعیره لاو و “نه‌ناسراو”ه‌کاندا ده‌خوێنینه‌وه، به‌ڵکو له‌مه‌ڕ ده‌قه‌کانی نووسه‌ر و شاعیره “ناسراو”ه‌کانیش ده‌بیستین و ده‌خوێنینه‌وه.
لێره‌وه ئه‌رکی “ره‌خنه‌گر”ی کوردی، (که هه‌موومان به گومانین له ناسنامه‌که‌ی، لێ وه‌ک گریمانه‌یه‌ک وێنای ده‌که‌ین)، ئه‌وه‌یه نه هێنده له روانگه‌یه‌کی هه‌مه‌گیریی، گۆترهییهوه به‌رهه‌می ئه‌و نووسه‌رانه داپڵۆسێ، که به مجگێزی خۆی یان هاوپێڕی خۆی نییه، نه‌ک له ئاستی داهێنانه‌وه، که که‌یفی پێنایه‌ت، نه ئه‌وه‌نده‌ش، به هۆی ده‌روێشایه‌تی، هاوشاریی و هاوپێڕییهوه، به پێوه‌نانێکی مهیلکوژهوه به‌رهه‌مه‌کانی به “تاکه داهێنان”ی کوردی، بنرخێنێ. دیاره ئه‌و دوو شێوه لێکدژه، کرۆکی ئه‌و به‌ناو رهخنهسازییه کوردییه پێکده‌هێنن. هه‌ر بۆیه مرۆ به ده‌گمه‌ن ره‌خنه‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبێک، شیعرێک، رۆمانێک، به‌رهه‌مێکی هونه‌ریی ده‌خوێنێته‌وه که ناچاری بکات به تاسه‌وه بیخوێنێته‌وه. وه‌لێ هاوکاتیش ئێمه خوێنه‌ر و نووسهرگهلێکمان هه‌ن که شاگردێکی شه‌یدای ئه‌و دوو شێوه ره‌خنه‌یه دوژێنو پهسهندهرهن.
ئه‌مه‌ش چونکه هێتشتا ده‌ستاوێژ و که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌و ره‌خنه‌یه، له سه‌لیقه و یهکلابینی و داخراوی روحی خێڵ و حیزبییه‌وه، خۆراک وه‌رده‌گرێ. بۆیه خوێنه‌ر له‌مدیو زۆرینه‌ی ئه‌و ره‌خنه‌یه‌دا، مه‌یلی لایه‌نگیریی و خودزاڵیی یان گشتگیریی، سڕینه‌وه و دهڤهراندنی نووسه‌ر ده‌ناسێته‌وه. له‌وه‌ش زیاتر، ئه‌و ره‌خنه‌گرانه، وه‌ک چه‌شنه هاڤڕکێیهک له‌گه‌ڵ یه‌کتردا، ته‌نیا سه‌رقاڵن به گه‌رمکردنی ئه‌و شه‌ڕه ره‌خنه لێکدژه، پیاهه‌ڵدان و لێکترازاندنی په‌یوه‌ندییه رۆشنبیریی و ئه‌و نووسه‌رانه‌ی، که وه‌ک دوو پێڕ، هه‌ریه‌که و له ده‌ڤه‌رێکدا باڵاده‌ستی به هه‌ڕمێنن. لێ به ده‌گمه‌ن ئه‌و ره‌خنه‌گره توانیوویه‌تی ده‌نگێکی نادیاری نوێ، نووسه‌رێکی “نه‌ناسراو” ئاشکرا بکات، یان له‌سه‌ر ده‌قێک بنووسێ که جیاوازه له‌و شێوازه باو و دهقگرتووهی ئه‌مڕۆ. ئه‌و قهتیسمانهی ره‌خنه‌گری کورد له‌و سنووره باوه‌دا هۆکردگهلێکی هه‌یه: بۆ نموونه، وێڕای ئه‌و فرچکگرتنه رهگئاژۆیهی ره‌خنه‌گر به نه‌ریتی خێڵ و ئاکار مێگه‌لییه‌ی حیزبایه‌تییه‌وه، که بریتییه له ئاوێزان بوون به نه‌گۆڕیی و پیزۆزاندنی چه‌ند نووسه‌رێک، چڕکردنه‌وه‌ی دهڤهرچییهتییهکی سیخناخ به بوغز. هاوکاتیش ئه‌و ره‌خنه‌گره، به هۆی پاشکۆیی به رۆشنبیرییه‌کی ده‌ڤه‌ریی و زمانی سێیه‌مه‌وه، هه‌ڵگری رۆشنبیرێکی بزۆک نییه. له بۆیه سه‌رچاوه ماریفییهکانی دیاریکراوه و خولیای گه‌ڕانیشی به دوای کۆزانینی، ماریفه‌ی نوێ و گه‌شه‌دان به زانیارییه‌کانی که‌م خهیانه. به دیوێکی دیکه‌وه، ره‌خنه‌گری کوردی، وه‌ک بواری سیاسیمان، به ئاگاییه‌کی ره‌خنه‌ییه‌وه ئیش له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌کانی رابردووییهوه ناکا، به‌ڵکو هه‌مان ناوکۆیی، نه‌ریته نه‌خۆشه‌کانی ئه‌و ئه‌زموونه نهریتگر و باوانه‌ی رابردووه به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه. به دیوێکی دیکه‌شه‌وه، له بری ئه‌وه‌ی دیوه باشه‌کانی ئه‌و ئه‌زموونه رهخنهسازییهی رابردوو به روانگه نوێیه‌کانه‌وه بفراژێنێ، شه‌ن و که‌وی بکات، که‌چی ته‌واو فه‌رامۆشی ده‌کا، یان به جۆرێک ئه‌و پشتینه ره‌خنه‌ییه ده‌سڕێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بی کوردی هه‌ر ئێستا ده‌ستی پێکردبێ. هه‌ر بۆیه زۆرێک له رەخنهگر و نووسه‌رانی ئه‌مڕۆ ده‌خوازن به‌وه رازیمان بکه‌ن، که ئه‌دیبانی دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991ه‌وه “شاکار”یان به‌رهه‌مهێناوه، نووسینه‌کانی رابردوو هیچیان “شاکار” نین. دیاره بۆ نه‌گبه‌تیمان که کورد له فه‌رمۆشکردنی یاده‌وه‌ریی زۆر زرینگه، بۆیه ئه‌مڕۆ به ده‌گمه‌ن نووسه‌رێک خوێندنه‌وه‌یه‌ک یان ئاوڕێک له بواره جوودایهکانی رۆشنبیریی رابردووه‌وه ده‌نووسێ. به‌مجۆره ئێمه، له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ک کۆچه‌رێک له هۆبه به هۆبه‌ی یاده‌وه‌ریی زمانه‌که‌مانه‌وه به‌ره‌و ئێره و داهاتوو گه‌شت بکه‌ین، که‌چی خه‌ریکی تاڵان‌کردنی ئه‌و یادهوهرییهین.
له ئاکامی ئه‌وه‌دا، ئه‌و ژیانه رۆشنبیرییه‌ی که ئه‌و ره‌خنه‌گره تییدا ده‌ژی، به مشه‌خۆریی، کاڵاگهریی و گه‌نده‌ڵی گه‌مارۆدراوه. له‌و دۆخه‌دا ره‌خنه‌گر مه‌یلی گه‌ڕان به دوای ده‌نگه نوێی و دۆزینه‌وه‌ی ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی ژیانی له‌ده‌ست داوه، خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی به جۆرێک گۆج بووه که نه‌توانێ بیر له ده‌رچوون له‌و دۆخه چهقگرتووه بکاته‌وه. له‌و روانگه‌یه‌وه، دوور له هه‌ر مه‌به‌ستی تایبه‌تییه‌وه، رێگمان بده‌ن بێژین، که ئه‌مڕۆ ره‌خنه‌گری کوردی، وه‌ک سیاسه‌توانی کورد، ته‌نیا له ئاستی دروشم‌دا زارگهرمه به کۆمه‌ڵێک چه‌مکی وه‌ک: “ئازادی”، “ره‌خنه‌گرتن”، “دێمۆکراسی”، “مه‌ده‌نی”، “خوێندنه‌وه”، “راڤه‌کردن” و ئاماژه کردن بۆ تیۆرییه‌کان و…هتد، که‌چی له ئاستی کرده‌ییدا دووره له به‌های ره‌خنه‌گرتندا. ئه‌و ره‌خنه‌گره، له لایه‌ک، به هۆی باڵاده‌ستی ئه‌و چه‌مکانه‌وه، نائاگایانه وابه‌سته‌ی چه‌مکگه‌لێک و دروشمی ره‌خنه‌گرتنه، که‌چی وه‌ک ژیان ناتوانێ له هه‌مبه‌ر ده‌ق و نووسه‌ردا ئه‌و پرینسیپ و مه‌رجانه‌ی که له پشته‌وه‌ی ئه‌و چهمکانهوهیه بئهزموونێ، پیاده بکات. به‌مجۆره باسی “ره‌خنه‌ی ئاوهزگهریی” ده‌کا، که‌چی له ره‌خنه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به ده‌قێک هه‌ست و سۆز، لایه‌نگریی یان دژایه‌تی جڵه‌وی زمانی راده‌کێشێ.
که‌واته، به‌شێک له قه‌تیسمان، پاشاگه‌ردانی له زمان و نووسین و بێ کایه‌ی رۆشنبیریی کوردییدا، له‌و دوو شێوه ره‌خنه‌گرتنه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌گرن. چونکه ئه‌و ره‌خنه‌یه ، له جیاتی ره‌خنه‌گرتن دابڕان له‌و دۆخه چهقگیره و دۆزینه‌وه‌ی ئاسۆیه نوێیه‌کان، خه‌ریکی قووڵکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی پێڕگهرایی و بێ به‌هاکردنی زمانی بیرکردنه‌وه‌یه. له کاتێکدا ئه‌رکی ره‌خنه پێوانه‌یه‌که بۆ هاوێرکردنی جوانی له کرێتی؛ گۆشکردنه به هزراندن و خه‌مڵاندنی به‌های بیرکردنه‌وه و هاوئاهه‌نگی ده‌ق و زمان؛ هاندانه بۆ گه‌ڕان به دوای دۆزینه‌وه‌ی نادیارییه‌کانی ژیان و به‌رهه‌مداری زمان.
لێره‌وه مرۆ بڕێک جار له به‌رانبه‌ر ئه‌و دوو ئاراسته دژه، پهسهندهره چێژکوژ و بوغزاوییهی ره‌خنه‌ی کوردییدا، شێواز و هه‌وڵی نووسه‌رانی سه‌ده‌ی رابردووی، وه‌ک عه‌لائه‌دین سه‌جاددی، شاکر فه‌تاح، شرۆڤه‌کانی ماڵباتی فاتیح عهبدولکردیم موده‌ریس له شاعیرانی وه‌ک نالی و مه‌حوی، خوێندنه‌وه دانسقه‌کانی مه‌سعوود محه‌مه‌د له باره‌ی نالی و حاجی قادری کۆیی و نووسه‌ره هاووێنه‌کانی ئه‌وانه‌ی به یاد دێته‌وه. ئه‌و نووسه‌رانه له هه‌وڵه رهخنهییهکانیاندا به جۆشێکه‌وه ده‌ق و بابه‌تگه‌لێکی مێژوویی و ئه‌ده‌بییه‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگاند که چێژیان به خوێنه‌ر ده‌به‌خشی و ئاستی زانیارییشی له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌تانه‌وه به‌رز ده‌کرده‌وه. به کورتی ئه‌و نووسه‌رانه به ره‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌کانیانه‌وه خوێنه‌ریان به پێڕگهریی، دهروێشگهریی، شارگهریی و… هتد فرچک نه‌ده‌دا. وه‌لێ هاوکاتیش ناکرێ روانگه‌ی ره‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌وان، له‌گه‌ڵ خواست و پێداویستییه‌کانی ئێستای ره‌خنه‌سازییدا به‌راورد بکه‌ین. چونکه له‌و قۆناغه‌دا ئه‌رکی ئه‌و نووسه‌رانه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی ئه‌و رۆژگاره‌ی ئه‌ده‌بیی و خوێنه‌ر بووه. هه‌روه‌ک، وێڕای ره‌چاوکردنی رۆژگار و بێلایه‌نییه‌وه، له ئاستی جوانناسییدا زۆرێک له‌و ره‌خنه و لێکۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌وکات و ئێستاش جوانناسیی خۆیان هه‌یه. بۆیه ئه‌رکی ره‌خنه‌گری ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه، که ئه‌و ئه‌زموونه ره‌خنه‌یی و رۆشنبیرییانه‌ی رابردوو ته‌ته‌ڵه بکات، دیوه هه‌ڵه‌کانی له‌گه‌ڵ دیوه جوانه‌کانی هاوێر بکات و له‌گه‌ڵ تیۆرییه نوێیه‌کانی ئێستا بیخه‌مڵێنێت، تاکوو ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی رابردوو ببنه وزه و به‌هایه‌ک بۆ ئه‌رکه‌کانی ره‌خنه‌سازی ئه‌مڕۆ و داهاتوومان.
مرۆ دوای ئه‌زموونی ئه‌و نه‌وه‌ی پێشوو چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ئه‌و نه‌وه‌ی ئێستا به روانگه‌یه‌کی سیستهماکیی و دیسپلینێکی تۆکه‌مه‌تر، تیۆریی و مێتودی بزاو، چڕ و خه‌مڵیوو ده‌قی ئێستایان بخوێندبایه‌وه، واتا به ره‌چاوکردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زمان و ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه، و ناوکۆیی ئه‌و تیۆر و میتۆدانه‌ی که له رۆژئاواوه ده‌یانگوازێته‌وه شرۆڤه بکات و، بیانکوردێنێ. که‌واته ئه‌وه ئه‌رکی ره‌خنه‌گره که به ده‌ستپێوه‌گرتنه‌وه وردبینانه و دوور له پاشکۆیی یان رقی که‌سێتییه‌وه په‌یامی ده‌ق به خوێنه‌ر رابگه‌یه‌نێ. چونکه وه‌ک چۆن ره‌خنه‌گر به پهسندانێکی بێتام، کاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشک و چێژی خوێنه‌ر به‌جێده‌هێڵێ، هاوکاتیش نووسینێکی رقهه‌ڵگر و دوژێنیش هه‌مان کار ئه‌نجامده‌دا. ئه‌کامی ئه‌و دوو شێوه ره‌خنه‌یه، به‌رهه‌مهێنانی په‌روه‌رده‌یه‌کی گه‌نده‌ڵانه‌ی نه‌وه‌ی ئێستا و سازکردنی نووسه‌ری تاکڕۆ و پیرۆزاندنی نووسه‌ره له شێوه‌ی دیکتاتۆره‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا. که‌واته ئه‌و ره‌وتاره جه‌ڵه‌بیی و بهرتیلخۆرهی ره‌خنه‌گری کورد، هه‌روه‌ک زۆرینه‌ی رێکخراوه به‌ناو “مه‌ده‌نی”یه‌کان، دهرهاوێتشته یان منداڵی ئه‌و دۆخه گهندهڵێنراوهی ژیانی سیاسییمانه که حیزبی کوردی سازاندوویه‌تی. له ئاکامی ئه‌مه‌شدا، ئه‌مڕۆ له کوردستاندا نووسین به هه‌موو لکهکانیانهوه، وه‌ک ئاکاری باڵا، به‌هایه نیتشتمانییهکان، ئه‌ڤین، دۆستایه‌تیی و… هتد، به‌ره‌و هه‌ڵدێرانێکی خه‌مهێنه‌ر ده‌چن و ئه‌و ره‌خنه‌گر و نووسه‌ره پێڕگرهش، وه‌ک به‌رپرس و بازرگانه پێڕگرهکان، له‌به‌ر مه‌ستبوونی به زیاتر و زیاتر پاره وه‌رگرتن و نووسینی ره‌خنه به راداندراوهکهی له لایه‌ن سه‌رۆک پێڕه‌کانی گۆڤار و رۆژنامه‌کان و کۆکردنه‌وه‌ی کۆی شیعره‌کانیی و بۆ چه‌ند باره چاپکردنه‌وه‌یان، ئاگای له هه‌ڵدێرانی ئه‌و به‌هایه رۆشنبیریی و جڤاکییانه نه‌ماوه. چونکه ئه‌و پێڕانه خۆیان به‌شێکن له هه‌مهێنانی ئه‌و دۆخه داڕماوه.
به‌مجۆره کاتێک خوێنه‌رێکی وریا ئه‌و دوو شێوه ره‌خنه هزرکوژ و بههاکوژه؛ نووسه‌ر په‌رست و نووسهرداپڵۆسێنهره ده‌خوێنێته‌وه، ده‌بێ له خۆی بپرسێ: ئاخۆ ئه‌و ره‌خنه‌گره به چاکی له‌و ده‌قه یان کتێبه گهیتشتووه که باسی چی ده‌کا؟ گه‌لۆ ئه‌و ره‌خنه‌یه له ده‌قه‌که‌یه یان هه‌ستی نه‌خۆشی ره‌خنه‌گره له نووسه‌ری ده‌قه‌که‌یه؟ بۆیه پێویسته خوێنه‌ری وریا شه‌قێک له‌و دوو شێوه رهخنهگرییه هه‌وڵبدا و دوای ئه‌وه‌ی خۆی ئه‌و ده‌قه یان کتێبه بخوێنێته‌وه و دواجار به خۆی هه‌ڵیسه‌نگێنێ نه‌ک ببێه کۆیله‌ی ئه‌و ره‌خنه‌گره.
له‌و روانگه‌یه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی وێنه‌ی ئه‌و ره‌خنه‌گره پێڕگره، ئه‌رکی ره‌خنه‌گرێکی دڵسۆز ئه‌وه‌یه که به شێوه‌یه‌کی هێور، به دوای مه‌به‌ستی ئه‌و ده‌قه یان کتێبه‌دا شۆڕ بێه‌وه. کاتێک ره‌خنه‌گر ده‌قێکی شیعری یان ئه‌ده‌بی ده‌خوێنێته‌وه، ده‌بێ وه‌ک ئه‌زموونێکی سه‌ربه‌خۆ، بێلایهنگرییهکی سۆزئامێز هه‌ڵیسه‌نگێنێ، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له بواری ره‌خنه‌سازیی کوردییدا بۆته مۆده که ره‌خنه‌گر، بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌کی پێویستی له‌و تیۆر و رێبازه ره‌خنه‌ییانه‌وه هه‌بێ، به هانکه ههنکهوه ده‌قێکی شیعریی یان ئه‌ده‌بیی و هونه‌ری ده‌خاته به‌ر ره‌حمه‌تی تیۆرییه‌که‌وه، که به لینگاوقووچی له ده‌ستی سێیه‌م و چواره‌م وه‌ریگرتووه، یان به لاساییکردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی نووسهرێگهلێکی عه‌ره‌بی و فارسی یان به قرتاندنی چه‌ند دێرێکی وه‌ک دێریدا، رۆلان بارت، فرۆید و… له کتێبێکی فارسی یان عه‌ره‌بییه‌وه به‌ر ده‌بێه گیانی ده‌قێکه‌وه، له قاڵبی ده‌دا، که راستییه‌که‌ی ره‌نگه ده‌قه‌که‌ش فڕی به‌و تێگهیتشتنانهوه نه‌بێ، هه‌ڵگری خه‌مێکی دیکه بێ. کێشه‌ی ئه‌و ره‌خنه‌گره‌ی کورد ئه‌وه‌یه، که له شێوه‌ی به‌ڕاداندانی جلوبه‌رگدا ده‌قێکی هاوڕێیه‌که‌ی له روانگه‌ی ئه‌و فێلهسووف و ره‌خنه‌گرانه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ، سه‌رنج له‌وه نادا که ره‌نگه تیۆرییه‌کانی ئه‌و فێلهسووفانه، نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ ناوکۆیی ئه‌و ده‌قه کوردیانه‌وه نه‌سازێن، به‌ڵکو ره‌نگه له‌گه‌ڵ یه‌کتریشدا جیاواز بن. دواجار خوێنه‌ر که ئه‌و ته‌رزه ره‌خنه جه‌ڵه‌بییه ده‌خوێنێته‌وه نه‌ک هه‌ر له‌و ده‌قه نزیک نابێته‌وه، به‌ڵکو وایلێده‌کا که نووسه‌ر و ده‌قه‌که‌شی له‌به‌رچاو بکه‌وێت. من خۆم یه‌کێکم له‌و خوێنه‌رانه‌ی که هه‌میشه دوعای خێر بۆ ئه‌و چه‌شنه ره‌خنه‌گر و خوێنه‌رانه‌ی ئه‌و ده‌که‌م. به‌مجۆره به هه‌ڕمێن بوونی ئه‌و چه‌شنه ره‌خنه‌یه چێژی خوێنه‌ر و کتێبیش ده‌شێوێنێ. (هه‌ڵبه‌ت هه‌میشه ئه‌و ره‌خنه ژیاندۆست ومه‌یله و هیدڵی، جیدیانهمان رهچاوه کردووه، که ناشکرێ هه‌میشه ئه‌وه جه‌خت بکه‌ینه‌وه).
له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌بێ ئاگاما له‌وه بێ که ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له گشت وڵاتاندا هاوچه‌شن نین. مرۆ ئه‌گه‌ر، بۆ نموونه، سه‌یری ره‌خنه‌ی سوێدی بکات، (که من به هۆی جێنیشین بوونم له‌و وڵاته‌دا، که‌م تا زۆر ئاگام لێیه)، به ئاسانی ئه‌و جیاوازییه ده‌بینێت. مرۆ لێره له سوێددا، ده‌توانێ به شێوه‌یه‌کی گشتی بێژێ، که ره‌خنه‌سازی سوێدی له روانگهلێکی تیۆرییه‌وه ده‌قی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ده‌خوێنێته‌وه، که ئه‌و نه‌ریته‌ش له سوێددا یه‌کی دووری هه‌یه. به کورتی له سوێددا تشتێکی ئاشکرایه که ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌گرن، زۆرینه‌یان، خاوه‌ن کارنامه‌ی فه‌لسه‌فه، زانستی ئه‌ده‌ب، مێژووی هزر و… هتد له زانستگایهکاندا. هه‌ر ئه‌و چه‌شنه رهخنگهرهشن که له به‌شی کولتووری رۆژنامه ناسراو و گۆڤاره ئه‌ده‌بییه‌کاندا ئیشیان رانان و ره‌خنه‌گرتن، راڤه‌کردنی ده‌قی ئه‌ده‌بییه. هه‌ڵبه‌ته له بواری هونه‌ریشدا هه‌ر وایه. به‌مجۆره کاتێک ئه‌و ره‌خنه‌گره له به‌شه کولتوورییه‌کاندا کتێبك ده‌ناسێنێ، لای خوێنه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه. لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم، که ره‌خنه‌گری سوێدیش گرفتی خۆی هه‌یه که من لێره‌دا باسکردنی به پێویست نازانم. لێ بۆ نموونه، زۆر جار ئه‌وه‌نده‌ی ناوی ره‌خنه‌گر لای خوێنه‌ری سوێدی گرینگه، خودی کتێبه‌که هێنده گرینگ نییه. به‌مجۆره ره‌خنه‌گر بۆته دادوه‌رێکی باڵاده‌ست که لای خوێنه‌ر ناوی ئه‌و له کتێب و نووسه‌ره‌که‌ش زاڵتر بێ. هاوکاتیش ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گرێکی پسپۆڕ و به‌رهه‌مدار له‌سه‌ر کتێبێک بنووسی، ئیتر کتێبه‌که‌ی ئه‌و نووسه‌ره بازاڕی به هه‌ڕمێن ده‌بێ. له هه‌مان کاتدا ده‌یان کتێبی باش بڵاوده‌بێته‌وه، لێ له‌به‌ر هۆگه‌لێک، وه‌ک چاپخانه‌یه‌کی نه‌ناسراو، له ئاستێکی دیاریکراودا ده‌ناسێنرێت.
که‌چی له بواری ره‌خنه‌سازیی کوردییدا، دیارده‌یه‌کی عهنتیکهمان هه‌یه: ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی که له بواری ره‌خنه‌سازیی کوردییدا مانای نه‌بێ، ئه‌وانه‌ن که له زانستگایه‌کانی کوردستاندا ئه‌ده‌ب و به‌شه‌کانی دیکه‌ی رۆشنبیرییان خوێندووه. بۆیه ره‌خنه‌گری کوردی بریتین له‌وانه، که به هۆی هاوڕێیاتیی، باڵاده‌ست بوونیان له‌و بڵاوکراوانه‌ی که له لایه‌ن حیزبه‌وه پشتیوانییه‌کی ئابووریی و کارئاسانییه‌کی زۆریان بۆ ده‌کرێت، یان ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که زارقهڵهباڵغن له چه‌مکه باوه‌کانی ئێستا، که زۆربه‌یان له رێگای عاره‌بیی و فارسییه‌وه لاسایی مۆده‌کانی ره‌خنه‌ی فه‌ره‌نسی ده‌که‌نه‌وه. به‌شێکیان چه‌ند که‌سێکی ناو ئه‌و پێڕانانهن که به هۆی توانای ئابووریی و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه خۆیان کردۆته موختاری ره‌خنه‌ی کوردی. کێشه له‌وه‌دایه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و رهخنهگرهمان بیری له‌وه کردبێته‌وه، که بۆ نموونه، بزاڤگه‌لێکی وه‌ک: “دادایزم”، سوریالیزم”، یان “سێمهنتیک، واتاسازیی له زماندا، “فێنۆمێنۆلۆگی”، “مه‌رگی نووسه‌ر”، “ده‌قئاوێزانی/ئینترتێکستواێلێت، “ههڵوهشاندنهوهگهریی”، “ههرمێنتیک” و… هتد، په‌یوه‌ندی به تایبه‌تمه‌ندی فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ریتی رۆشنبیریی فه‌ڕه‌نسیی له بواری زمان و بگره فه‌لسه‌فه‌ی”کۆنتینێنتال-ئه‌لمانی و فه‌ره‌نسی”، که ئاراسته‌یه‌کی جیاوازه له فه‌لسه‌فه‌ی “ئهنگلۆساستیک”ه‌وه هه‌یه. که‌چی ئه‌و ره‌خنه‌گره، بێ شیکردنه‌وه و وریاکردنه‌وه‌ی خۆیی و خوێنه‌ر له‌و ره‌هه‌ندانه، له ئاستێکی لاساییکردنه‌وه، نه‌ک به‌شداریکردن و خه‌مڵاندندا، سه‌رگه‌رمه به‌و بزاڤه ره‌خنه‌ییانه‌وه. هه‌رچه‌نده زۆرێک له‌و چه‌مک و ئاراسته ره‌خنه‌ییانه له خودی فه‌ره‌نسیشدا گۆڕانیان به‌سه‌ر داهاتووه، لک و پۆی دیکه‌یان لێ زاوه، که‌چی ئه‌و ره‌خنه‌گره پێڕگهرمه هه‌تا ئه‌وکاته‌ی مۆده‌یه‌کی دیکه‌ی ره‌خنه له عاره‌بیی و فارسییه‌وه به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ، که ره‌نگه ئه‌و مۆده‌یه‌ش له سه‌رچاوه‌که‌یدا به‌سه‌ر چوو بێ، وه‌ک چه‌شنه بڕوایه‌کی ئایینی، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و چه‌شنه ره‌خنه‌یه نیوه‌چڵه نابێ.
دیاره ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه، که ره‌خنه‌گر ده‌بێ ده‌رچووی زانستگا بێ، لێ راستییه‌که‌ی ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گرێک به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیکی، ئه‌کادیمی ئه‌و تیۆرییانه‌ی نه‌خوێند بێ، مه‌حاڵه بتوانێت به شێوه‌یه‌کی درووست و قووڵ له‌و چه‌مک و تیۆرییه رۆژئاواییانه تێ‌بگا. ره‌خنه‌گرێک ئه‌وکاته ده‌توانێ به وردی له‌و چه‌مک و تیۆرییه ره‌خنه‌ییانه شاره‌زا بێ، که به باشی زمانێکی ئه‌وروپی بزانێ، هاوکاتیش، بۆ نموونه که له روانگه‌ی ره‌خنه‌ی فه‌ڕه‌نسییه‌وه ده‌قی کورد ده‌خوێنێته‌وه، ده‌بێ شاره‌زاییه‌کی که‌م تا زۆری له‌و زمانه‌وه هه‌بێ.
جێگه‌ی سه‌رنجه، بۆ نموونه له سوێددا ئه‌وانه‌ی که له گۆڤاره تیۆرییه هونه‌ریی و ئه‌ده‌بییه‌کاندا ره‌خنه‌گرن، زۆرینه‌یان ئاستی خوێندنیان له ماجسته‌ر که‌متر نییه. هه‌ر بۆیه ئاسان نییه که نووسینی ره‌خنه‌گرێک له‌سه‌ر تیۆرییه‌ک یان چه‌مکێکی ره‌خنه‌سازیی بڵاوبکه‌نه‌وه، که له‌و بواره‌دا پسپۆڕ نییه. به‌ڵام له بواری رهخنهسایی کوردییدا، ره‌خنه‌گر ئه‌وه‌یه که به زمانی عاره‌بیی و فارسی چه‌ند وتارێکی، بۆ نموونه، له‌سه‌ر چه‌مکێکی ره‌خنه‌یی فه‌ره‌نسی خوێندۆته‌وه، دوای ئه‌وه هه‌وڵده‌دا ئه‌و مۆدیله له‌سه‌ر ده‌قێکی کوردیش پیاده بکات. ده‌کرێ هه‌ندێک له‌و ره‌خنه‌گرانه هه‌وڵی باشیان دابێ، بۆیه نابێ ئه‌و هه‌وڵانه فه‌رامۆش بکه‌ین. لێ ناساندنی ئه‌و ره‌خنه‌گره، وه‌ک ده‌مڕاستی ره‌خنه‌ی کوردیی، بۆ نموونه، کردنیان به دادوه‌ریی لێکۆڵینه‌وه و بڕیارده‌ری ده‌قی “باش” و “خراپ” له “فیستیڤال” و ئه‌و چاڵاکییه مینا ئاهه‌نگ/پرسهنامانهی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستاندا، پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌کردن هه‌یه. چونکه ئه‌و ئه‌رکه، وه‌ک هه‌ر ئه‌رکێکی دیکه‌ی له‌و ته‌رزه، کارامه‌یی زانستیی، رۆشنبیرییه‌کی رسکاو، ئاکاری بێلایه‌نیی، ویژدان و… هتد گه‌ره‌که. هاوکاتیش ئه‌و ره‌خنه‌گره، به‌و زمانه فارسییه‌ی که له رێگای “فه‌رهه‌نگی عمید یان منجد الطلاب”، به هۆی شه‌یدا بوون به ده‌نگی “داریۆش یان کازم ساهیر” و خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌کانی “فروغ و سپێهری”یه‌وه فێری بووه، ناتوانێ به وردی ئه‌و چه‌مک و تیۆرییه ره‌خنه‌ییه بیانیانه تێ‌بگا و راڤه بکات.
به‌مجۆره هه‌روه‌ک پێتشتر، زۆرینه‌ی ره‌خنه‌گره‌کانی حه‌فتا و هه‌شتاکان له روانگه‌ی “ریالیزمی سۆسیالیستی”ه‌وه، “پاڵه‌وان و ترسنۆک”، “شۆڕگێڕ و خائین” و…، هه‌موو ده‌قێکی ئه‌ده‌بیی و هونه‌ری، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌قانه په‌یوه‌ندیشیان به‌و خه‌سڵه‌تانه‌ش نه‌بووایه، هه‌ڵده‌سه‌نگاند. دواجار هه‌تا بلۆکی سۆڤییه‌ت ئاوا نه‌بوو، ئه‌و ره‌خنه‌گره له‌و “رایالیزمی سۆسیالیستی”یه ماڵئاوایی نه‌کرد. مخابن گشت ئه‌و به‌زمانه‌ش به رێگای شاره‌زاییه‌کی کرچ و کاڵ له زمانی عاره‌بیی و فارسییه‌وه وه‌رده‌گرین، ئه‌وجا دێین به منه‌ته‌وه ده‌قی ئه‌ده‌بیان پێوه له قه‌پان ده‌ده‌ین. دواجاریش وه‌ک پرۆسه‌یه‌ک هه‌میشه نه‌وه‌کانی دوای خۆمان به‌و دیارده رۆشنبیرییه نیوهچڵانانهوه گۆش ده‌که‌ین.
ئه‌و دیارده‌ش یه‌کێکه له‌و هۆکرده سه‌ره‌کیانه‌ی که وایکردووه، ره‌خنه‌ی کوردی له ئاستی پێڕبازییدا، قه‌تیس بمێنێت. هه‌ر بۆیه ئێستا ده‌بینین، که کۆمه‌ڵێک له‌و تاقمه ره‌خنه‌گر و شاعیره، وه‌کی پێڕێکی قومارباز یان “سێکت”گه‌لێک له به‌شی “ئه‌ده‌ب و هونه‌ر” یان به‌شی “رۆشنبیریی” رۆژنامه حیزبیی و “سه‌ربه‌خۆ”یه‌کاندا، یان له گۆڤاره ده‌ڤه‌ریی و شاره‌کاندا کۆببنه‌وه و رۆژانه خه‌ریکی پیاهه‌ڵدان، وێناکردنی “داهێنان”ی بێوێنه‌ی یه‌کتر بن یان بێ به‌هاکردنی پێڕه دژه‌که‌ی خۆیان بن. جێگه‌ی سه‌رنجه، که په‌یوه‌ندییه پێڕگرییهکانی ئه‌و ره‌خنه‌گر و ئه‌دیبه لێکجوودایانه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا دابڕاو قه‌تیسماون. له ئاکامی ئه‌وه‌شدا له هه‌ر یه‌ک له‌و شارانه و ناو ئه‌و شارانه‌شدا، هه‌ر کۆمه‌ڵه شاعیر، چیرۆک‌نووس و رۆماننووسێک وه‌ک یه‌کتر بنووسن. لێره‌وه ئه‌وانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو سێ شاره‌ن، له گوند و شارۆچکه‌کاندا ده‌ژین، یان له کوردستاندا نین ناچارن له خه‌می ئه‌وه‌دا بن که چۆن یه‌کێک له‌و پێڕانه، یان بڵاوکراوه رۆشنبیرییه مینا قومارخانانه پێکیان بکه‌ن، ببنه هاوپێڕیان، تاکوو جارێک ده‌قێکیان بۆ بڵاوبکه‌نه‌وه، بانگهێشتی “فیستیڤال”ێک بکرێن، “خه‌ڵات”ێکیان به‌رکه‌وێ. به‌مجۆره ئه‌گه‌ر نووسه‌رێکی لاته‌ریک، یان “نه‌ناسراو” خولیای ئه‌و پێڕبازیی و وابهستهبوونهی به‌و ناوه‌نده رۆشنبیریانه‌ی نه‌بوو، ئیتر نه که‌س کتێبێکی بۆ چاپ ده‌کا، نه بانگهێتشتی به‌زمی “فیستیڤال”ه‌لان ده‌کرێ. به کورتی خوێنتاڵ ده‌کرێ و دواجاریش یان ده‌بێ واز له نووسین بێنێ، یانیش له چاوه‌ڕوانی گۆدۆی ره‌خنه‌گر و بڵاوکراوه‌کاندا بژی.
جێگه‌ی سه‌رنجه، هه‌ر پێڕه‌و به یاری خۆی هه‌ڵده‌ڵێ، هه‌ر پێڕه و به شێوازێکی نووسینه‌وه ئاوێزانه: تاقمێک له‌وانه سه‌رگه‌رمن به “مۆبایله شیعر”، ئه‌ویتر مه‌سته به نووسینی شیعری “ئاشقانه-سکسی”، (که بێبه‌رین له چێژ و به‌هاکه‌شی)، یه‌کێکی تر، که گوایه دوا نوێگه‌ره، به شیعر و رۆمانی “فه‌نتازیا” و “حیکاتاندنی زمان” سه‌رگه‌رمه… هتد. لێره‌وه ئه‌گه‌ر تۆی خوێنه‌ر و نووسه‌ر هاوڕێ و وابه‌سته‌ی ئه‌و پێڕگرییهی ئه‌ده‌یب و ره‌خنه‌گرانه نه‌بیت، ئیتر، وه‌ک چۆن له بواری ئیشکردندا ئه‌گه‌ر “واسیته”یه‌کی باشت له ئاستی حیزبییدا نه‌بێ، که‌س و کارت ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بێ، نه‌ک هه‌ر هه‌وڵده‌ده‌ن له لاپه‌ڕه “رۆشنبیریی” و “فیستیڤال”ه‌کانیان په‌راوێزت بکه‌ن، به‌ڵکو بێزیشت له کرده‌ی نووسین و رۆشنبیرییش ببێه‌وه. له‌و روانگه‌یه‌وه، بواری رۆشنبیرییش، وه‌ک ئه‌و بواره حیزبێنراوهکانی کوردستان: “ئیش و کار”، “ته‌قاویت”، “شه‌هیدانه”، “زه‌ویی و خانوو وه‌رگرتن” و… هتد، به مۆده‌ی بهرتیلخۆریی، واسیتهکاریی، واتا پێڕبازییهوه ته‌نراوه‌ته‌وه. که‌واته ئه‌گه‌ر تۆی نووسه‌ر و شاعیر بێکه‌س بیت، هاوپێڕی ئه‌و ره‌خنه‌گر و نووسه‌ره باڵاده‌ستانه‌ی بواری رۆشنیبریی نه‌بیت، ئیتر هاووڵاتییه‌کی سه‌ر به‌و زمانه نیت، هه‌ر خزمه‌تێکت کردبێ، ده‌یان کتێبیشت بۆ کوردی وه‌رگێڕا بێ و داتهێنابێ، ئه‌گه‌ر کتێبێکی فه‌لسه‌فی وه‌ک “کۆمار”ه‌که‌ی پلاتۆ یان “وه‌رزێک له دۆژ”ه‌که‌ی ئارتۆر ریمبۆش بنووسی، فه‌رامۆش ده‌کرێی.
کێشه‌ش له‌وه‌دایه، که ئه‌و ره‌خنه‌گره وه‌رزشکاره به وشه وسهرمهسته به چهمکبازییه، هاوکاتیش ئاکار ئێلیی و زمان خهسێنه، پێچه‌وانه‌ی ره‌خنه‌گره نهریتگر و رووخێنه‌ره‌که، له بری ئه‌وه‌ی به زمانێکی راسته‌وخۆ و خه‌مڵیوو و بوێرانه‌وه کتێبه‌کانی پێڕهکهییمان بۆ بناسێنێ، که زۆر جار ئه‌و جۆره ره‌خنانه، سه‌رۆکی به‌شی رۆژنامه “رۆشنبیریی”یه‌کان به رادانیان داون، که‌چی سه‌ره‌تا به پێشه‌یه‌کی فرهگۆ و وڕێنه ئاسا ده‌ستپێده‌کا و وێجا به زمانێکی له‌چکدار و فهلسهفێنراو دێته سه‌ر ده‌قه‌که. دواجار که خوێنه‌ر به ناچاری ته‌واو ده‌بێ، نازانێ له کوێوه بچێته ناو ده‌قه‌که‌وه، له ده‌قه‌که تێ‌بگا و له کام کون و ده‌رگای ئه‌و زمانه ره‌خنه‌ییه قۆقزهشهوه ده‌رباز بێ. بۆیه زۆر جار خوێنه‌ر که ئه‌و “ره‌خنه”، “خوێندنه‌وه” کۆکتێلانه ده‌خوێنێته‌وه، هه‌ستده‌کا که ره‌خنه‌گر کۆمه‌ڵێ ده‌سته‌واژه و قسه نمایش ده‌کا که که‌م و زۆر په‌یوه‌ندی به ده‌قه‌که‌وه نییه، هه‌ر یه‌که و به ئاوازێک هه‌ڵده‌په‌ڕن. به دیوێکی دیکه‌شه‌وه، به جۆرێک به‌سه‌ر ئه‌و کتێبه و نووسه‌ره هاوڕێیه‌که‌یدا هه‌ڵده‌ڵێ، که مرۆ نه‌توانێ ئه‌و ره‌خنه‌یه به ره‌خنه ناس بکات. هه‌روه‌ک رووه پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌و ره‌خنه‌یه، کووشته‌ی هه‌مان ره‌وتاره.
هه‌ر بۆیه له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌های ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌گریش له کن ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتیانی خاکیدا، نه‌ک هه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی نییه، به‌ڵکو به سووکیش سه‌یر ده‌کرێ.
به کورتی، هه‌روه‌ک ئێمه له وتاری “مه‌سعوود محه‌مه‌د؛ ئێستێتیکای شوازاندنی هزرێکی خۆکرد” ئاماژه‌مان پێ‌کردبوو، که دۆخی رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بیشمان، وه‌ک دۆخی سیاسیی و بهرپرسیارانمان، کووشته‌ی پێڕبازیی و به هه‌ڕمێنکردنی به‌های بهرتیلخۆریی، قۆرخکردنی بواری رۆشنبیرییه؛ داهێنانی گه‌نده‌ڵییه.
ئاشکرایه که ئه‌و ره‌خنه‌گر و ئه‌دیبه یه‌کتر ته‌واو که‌ره، که وه‌ک پێڕگهراییهک، هه‌موو بواره‌کانی رۆشنبیرییان قۆرخ کردووه. ئه‌وانه‌ش، وه‌ک پیشه‌ی به‌رپرسه حیزبییه‌کان، به که‌یفی خۆیان سامانی هاووڵاتیان به لێشاو بۆ چه‌ند باره چاپکردنه‌وه‌ی کتێبه مردۆخهکانیان تاڵان کردووه. هه‌روه‌ک ساڵانه به گۆتره له‌سه‌ر حیسابی ژیانی ئازاراوی دانیشتوانی که‌رکووک، ده‌ڤه‌ره به عارهبکراوهکان و جه‌سته‌ی شه‌که‌تی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالکراوه‌کانی گه‌رمیان، پاره بۆ داوه‌تکردنی ده‌یان نووسه‌ره عاره‌ب و فارس به فیڕۆ ده‌ده‌ن، تاکوو دوای “فیستیڤاله”کانیانه‌وه، وه‌ک چه‌شنه سواڵکردنێک، ناچاریان بکه‌ن به چه‌ند نووسه‌رێکی پیرۆزێنراوی حیزبه‌کانیان یان هاوپێڕه‌کانیان هه‌ڵبڵێن.
مایه‌ی سه‌رنجه، له‌و ماوه‌یه‌دا ره‌خنه‌یه‌کی جینگز ئاکارم له‌سه‌ر نووسینی چه‌ند قسه‌ی نووسه‌رێکی عاره‌ب خوێنده‌وه، که وه‌ک پێشه‌کییه‌ک بۆ شاعیرێکی کوردی نووسیووه. به کورتی ئه‌و نووسه‌ره ده‌خوازێ پێمان بڵێ، که ئه‌و شاعیره عه‌ره‌به بێئاگایه له شیعره باشه‌کانی کوردی، بۆیه ئه‌و شاعیره کورده “ناگرینگ”هی پهسنداوه. لێره‌وه مرۆ هه‌ست ده‌کا که ئه‌و ناڕه‌حه‌تیی و جینگزییهی “ره‌خنه‌گر” له‌و شاعیره کورده‌ی که‌و ئه‌و شاعیره عه‌ره‌به له‌سه‌ری نووسیوه، له‌به‌ر ئه‌وه نییه که شیعره‌کانی “باش” نییه، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که خۆشی ناوێ؛ هاوپێڕ نین. له کاتێکدا ئه‌و شاعیر و ره‌خنه‌گره عه‌ره‌به ساڵانه بۆ “فیستیڤال”ه‌کان بانگ ده‌کرێ و شیعر و ده‌قه ره‌خنه‌ییه‌کانی کراون به کوردیی و چاپیشکراون، ئه‌مه‌ش تاکوو رۆژێک دڵی نه‌رم بێ و له‌سه‌ر ئه‌و شاعیره ئه‌دیبه “مازن”انه بنووسێ، که نموونه‌ی ئه‌و ره‌خنه‌گره تووڕه‌یه‌ی که باسمان کرد، به داهێنه‌ری “راسته‌قینه”ی شیعری کوردیان ده‌زانێت.
له‌وه‌ش بترازێین، خه‌می سه‌ره‌کی سه‌رنووسه‌رانی ئه‌و رۆژنامه و گۆڤاره ئه‌ده‌بیانه خودی گه‌شه‌دان به ئه‌ده‌بی کوردیی و ناساندنی رۆشنبیریی کوردی نییه به زمانی بیانییه‌وه، به‌ڵکو خه‌می گه‌وره‌کردن و پیرۆزاندنی چه‌ند شاعیر و ئه‌و به‌رپرسه حیزبیانه‌ن که بوونه‌ته “پسپۆڕ”ی بواری فه‌لسه‌فیی، ئه‌ده‌بی، تیۆریی، سیاسیی و جڤاکییه‌کان. هه‌ر بۆیه بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ وه‌رگێڕان و ناساندنی خۆیان و وه‌رگێڕانی هاوپێڕه‌کانیان ته‌رخان کردووه، که گوایه به وه‌رگێڕانی ئه‌و ده‌قانه‌وه، ئه‌ده‌بی کوردی ده‌بێه جیهانی! هاوکاتیش ئه‌و بڵاوکراوه “رۆشنبیریی”یانه، که وه‌ک په‌راوێزێکی ئه‌و چه‌ند شاعیر و”تاکه داهێنه‌ر”انه، باسی ئه‌م نووسه‌ر و ئه‌و شاعیرانه دیکه ده‌که‌ن، ته‌نیا بۆ پڕکردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانه، یان ته‌نیا دروشمبازیی و پۆشینی ده‌مامکی سه‌ربه‌خۆیی و چه‌واشه‌کارییه. به واتایه‌کی دیکه: به ئاپۆڕهکردنی پێڕگهرییه، ئه‌گینا له چه‌ند نووسه‌ری دیاکراو بترازێ، نووسه‌ری دیکه‌یان بۆ گرینگ نییه. که‌واته ره‌خنه‌گر و رهخنهلێگیراوهکان له وێنایه پێڕگهرییهکهیدا، وه‌ک وێنای پێڕگهریی له بواری حیزبییدا، به هه‌ڕمێنکردنی گهندهڵاندنی ژیانی رۆشنبیرییه، قووڵکردنه‌وه‌ی روحی لێکترازاندن، هه‌ستی خێڵکهیی و ده‌ڤه‌ر په‌رستییه؛ فه‌رامۆشکردنی ئه‌رکی هزرکردنه. له کاتێکدا ده‌بوو بواری رۆشنبیرییمان به پێچه‌وانه‌ی بواری سیاسیمان، له خه‌می ئه‌وه بێ که ئه‌و دۆخه گه‌نده‌ڵییه‌ی سیاسیی گه‌مارۆ بدا، که‌چی مخابن ده‌سه‌ڵاتی سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵیی توانی دیارده‌یه‌کی رۆشنبیریی له وێنه‌ی خۆی به‌رهه‌مبهێنێ و به‌مه‌ش زۆرینه‌ی نووسه‌ر به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه جڵه‌و بکات، تاکوو هه‌میشه ره‌وایه‌تی گه‌نده‌ڵی خۆی به رێگای ئه‌و نووسه‌رانه‌وه ده‌سته‌به‌ر بکات.
به‌هه‌مه حاڵ، ره‌خنه‌گری ئه‌مڕۆی کورد وا ده‌زانێ که ئه‌گه‌ر له‌و روانگانه‌ی که بوونه‌ته مۆده ره‌خنه له ده‌قێک نه‌گرێ، که‌واته نابێته نوێگه‌ر و مه‌علان. له کاتێکدا ره‌خنه‌گرێکی چاک و وردبین مه‌رج نییه ته‌نیا به‌و روانگه به ههڕمێنانهی ئه‌مڕۆوه نوێگه‌ر بێ، به‌ڵکو ده‌توانێ له روانگه‌ی خۆیه‌وه جوانترین ره‌خنه یان خوێندنه‌وه له‌سه‌ر ده‌قێک بنووسێ. به کورتی کێشه‌ی ره‌خنه‌گری کوردی دوێنێ و ئه‌مڕۆ به گشتی له‌سه‌ر “رێسێپت”، رێنمایی و قالبێکی حازربهدهستدا، ده‌ق بپێوێ. هه‌ر بۆیه، وه‌ک پێتشتر ئاماژه‌مان کردبوو، که ئه‌رکی ره‌خنه‌گر له حه‌فتا و ههتشتاکاندا، پیاهه‌ڵدان و گه‌وره‌کردنی چه‌ند نووسه‌ر و شاعیرێکی سه‌ر به رێبازی “ریالیزمی سۆسیالیستی” بوو. ئه‌و ره‌خنه‌گره چیڕۆکنووس و شاعیری کوردی ناچار ده‌کرد که هاوشێوه‌ی ئه‌وانه بنووسن. هاوکاتیش ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌قێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و قالبه مینا خشتبڕییه، “ریالیزمی سۆسیالیستی”یه نه‌بووایه، ئه‌وه به ده‌قێکی “بۆرژوازیی” و دژه “هه‌ژاران” له قالبدهدرا و له‌به‌ر چاوی خوێنه‌ردا خوێنتاڵ ده‌کرا. هاوکاتیش ره‌خنه‌گری ئه‌وکات ئیشی ئه‌وه بوو که قسه له‌سه‌ر “شێوه و نێوه‌ڕۆک”، “شۆڕگێڕیی و شۆڕشی کرێکاران”، “خه‌ونی سۆسیالیزم” و … بکات.
پاشان ره‌خنه‌گرانی دوای نه‌وه‌ده‌کان، که بریتین له خودی سیاسیی، شاعیر، رۆماننوس… ئێمه‌یان فێری مۆده‌یه‌کی دیکه کردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر تۆ بخوازی ببیته چیڕۆکنووس، رۆماننووس و شاعیرێکی به هه‌ڕمێن، ده‌بێ بۆ نموونه، وه‌ک گارسیا مارکیز، سه‌لمان روشدی، بۆرخیس، کافکا، ئه‌دۆنیس، سۆهراب سپێهری، فروغی فروخزاد و … بنووسی. بۆیه ئیتر زۆرینه‌ی رۆمان، چیڕۆک، شیعری ئه‌و قۆناغه‌ی ئێمه بریتین له کۆپیکردن و لاساییکردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رزه شاعیر و ئه‌دیبانه. ئه‌و شێوازه‌ش بریتییه له‌وه‌ی که ئه‌و ده‌قه ده‌بێ تژی بێ له “خه‌یاڵبازی”، “ئهفساندنی واقیع”، “زمانی شیعرییه‌ت”، “ئهشقبازی” و … جا ئه‌و مۆده‌یه‌ش، هه‌تا گه‌رده‌لوولێک له زمانی باڵاده‌ستانه‌وه مۆده‌یه‌کی دیکه‌مان بۆ نه‌هێنێ، بازاڕی گه‌رمه. به کورتی ره‌خنه‌گری ئێمه، وه‌ک مامۆستایهکانمان، خه‌ریکی ئه‌وه‌ن که نووسه‌ر له بچمی خۆیاندا بسازێنن.
لێره‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ساده‌تر ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وتاره خه‌مهێنه‌ره‌ی ره‌خنه‌گر و ره‌وشه داهێزراوه رۆشنبیرییه‌ی کورد تێبگه‌ین، ئاماژه به شاگردێکی عه‌نتیکه ئه‌و پێڕگهراییهی ره‌خنه‌گر و ئه‌دیبان ده‌که‌ین. جارێکیان یه‌کێک له‌و ئه‌ده‌بییه لاوانه‌ی که که شاگردی ئه‌و دیارده‌یه ناوبراوه‌یه و له وڵاتێکی رۆژئاواییشدا ده‌ژی، ده‌یویست به تۆبزی منی نیشمهنی سوێد رازی بکات، که شیعره‌کانی یه‌کێک له‌و ئه‌دیبانه‌ی که لای ئه‌و کورد “داهێنه‌ر”ی وای هه‌رگیز نه‌بووه و نابێ، ده‌قه‌کانیشی له “جیهانی”یش جیهانیترن، ئێستا شیعره‌کانی له “مه‌نهه‌جی خوێندن”ی خوێندگایهکانی سوێد ده‌خوێنرێن. ئه‌و ده‌گووت، مامۆستا و خوێندکارانی سوێد گوتوویانه که ئه‌و ئه‌دیبه کورده له “ئاستی خه‌ڵاتی نۆبل”دایه! گوتم کاکه به جۆرێک ئه‌و قسه جهڵهبیانه پێوه‌نێ که مرۆ، له جیاتی بێزکردنه‌وه له خۆت و نووسین، به‌زه‌یی به خۆت و نووسین بێته‌وه. هه‌ر چۆنێک بێ، کێشه له‌وه‌یه، که بێسووده تۆ ره‌خنه له‌و وه‌همه کووشنده‌ی ئه‌و ته‌رزه نووسه‌ر و خوێنه‌ره گۆتره بێژه و ده‌روێشه بگری، چونکه، وه‌ک پاشکۆیهکانی ئه‌و حیزبانه، به “ئیره‌یی”، “نه‌خوێنده‌وار”؛ قسه‌گه‌لێکی حازربه‌ده‌ست و حیکاتێنراو تۆمه‌تبار ده‌کرێی. بێ له گه‌مه، ئایا ئه‌وه نه‌گبه‌تی نییه، که ئه‌و ره‌خنه‌گره پێڕگهره سازاندوویه‌تی؟ ئاخۆ ئه‌و ته‌رزه شاگرده خودی ئه‌و نووسه‌ره‌ی که ده‌روێش ئاسا ئاوێزانییهتی، بێبه‌ها ناکا؟ گه‌لۆ ئه‌و په‌روه‌رده ئیفلیجه بهرههمهیێنهری بیرکردنه‌وه، ئاوه‌زی ره‌خنه‌ییه، یان به کۆیله‌کردنی ئاوه‌زی خوێنه‌ر؟ گوتمان ئه‌رکی ره‌خنه‌گر و نووسه‌ر هاندانی کۆخوێنهره که بیربکاته‌وه، خۆی سه‌روه‌ری بڕیاردان بێ، فێری بکات به‌رهه‌مهێن بێ. به‌مه‌ش کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ده‌سته‌به‌کردنی ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر و بزۆک رێبکات، نه‌ک چه‌قین نه‌گۆڕیی، کوتشتنی ئاوه‌زی ره‌خنه‌یی و دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی روحی پاشکۆیی و نه‌ریتی باوکسالاریی و پیرۆزکردنی تاکه‌که‌سه باڵاده‌سته‌کان.
له‌و روانگه‌یه‌وه باسکردنی نه‌ریتی فرچکدان و په‌روه‌رده‌کردنی خوێنه‌ر به سه‌ربه‌خۆیی و به‌های بیرکردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرتن نه‌ک ملکه‌چکردن له بواری خوێندگا و رۆشنبیرییدا، بابه‌تێکی به‌هاداره، لێ ئه‌مه ئه‌رکی ئه‌م وتاره نییه، به‌و ئومێده‌ی له داهاتوودا، به گوێره‌ی کات و توانا‌مان، ئه‌و بابه‌ته‌ش به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه.
لێره‌وه ره‌خنه‌گر ئه‌و که‌سه نییه که ده‌بێ له ره‌خنه‌که‌یدا وته‌گه‌لێک له‌م و له‌و نووسه‌ره بیانییه ناسراوانه نمایش بکات، به‌ڵکو ره‌خنه‌گر ده‌بێ هه‌ڵگری خه‌سڵه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئازادی، چێژی جوانناسییه‌کی به‌رهه‌مهێن بێ، هانی خوێنه‌ر بدا خۆی بهزرێ. به کورتی ره‌خنه‌گر ده‌بێ رۆشنگه‌رێکی مه‌یل ورووژێن و په‌رۆشخۆر بێ. ده‌بێ شاره‌زای کاره‌که‌ی خۆی بێ، ده‌بێ پسپۆڕ بێ، مه‌به‌ستیش له‌مه، ته‌نیا “ده‌رچووی زانکۆ” نییه. لێ مرۆ چۆن ده‌توانێ له پسپۆڕیش پسپۆڕتر بێ؟ به‌ڵێ، ئه‌و مرۆیه ده‌بێ له خاوه‌ن پیشه‌یه‌کی ته‌سکبین و باو، کاراتر و کارامه‌تر بێ. ئه‌وکاته توانستی ره‌خنه‌گر و داهێنه‌ر به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه، که توانی سنووره دیاریکراوه‌کانی ببه‌زێنێ. ره‌خنه‌گر ده‌بێ وه‌ک دۆکتۆرێکی خاوه‌ن ئێتیک و به ویژدان ئه‌و نه‌خۆشه سه‌خته‌ی که له‌به‌ر ده‌ستیدایه به قسه‌ی هێور و رێزدار بیلاوێنتهوه. به هه‌مان شێوه‌ش نووسه‌ر که به گشتی که‌سێکی هه‌ستداره، بۆیه ده‌بێ ره‌خنه‌گر ئه‌وه‌ش له زه‌ین بگرێ. ره‌خنه‌گر ده‌بێ جوانناسانه، نه‌ک به پیاهه‌ڵدانێکی تامسارد یان دژایه‌تییه‌کی خوێنتاڵهوه، ده‌قێک هه‌ڵسه‌نگێنێ. به‌مجۆره، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گر به شێوه‌یه‌کی هیدڵیی (جدی)، دادپه‌ره‌وه‌ر و راستگۆیانه ره‌خنه‌که‌ی نووسی، ئه‌وکاته هه‌م نووسه‌ر و هه‌میش خوێنه‌ر سوودمه‌ند ده‌بێ.
له‌و روانگه‌یه‌وه ره‌خنه‌گری سه‌رڕاست، وه‌ک نووسه‌ر، خوڵیای هونه‌ری خۆیه‌تی و به رێگای ره‌خنه‌کانیه‌وه ده‌خوازێ بوونی خۆی ده‌رببڕێ. ره‌خنه‌گر پێویست ناکا له ره‌خنه‌کانیدا به زارقهڵهباڵغیکردن له چه‌مکه‌کان، قسه‌ی له قوتووکراوهوه خۆێنی خۆی تاڵ بکات و خوێنه‌ر بێهووده بکات. دیاره بوونی ره‌خنه‌گرێکی ئیدیالی له زمانی کوردیییدا، تشتێکی ئاسان نییه. وه‌لێ له‌و دۆخه‌دا ده‌بێ به‌وه‌نده دڵخۆش بین که ده‌مناده‌م ره‌خنه‌یه‌کی باش، ئه‌و ره‌خنه‌ی که هه‌ڵگری گه‌مه‌ی جوانناسییه‌کی خه‌مڵیوو و رۆچوونێکی کارایه به‌ناو ده‌قدا، بخوێنینه‌وه. ئه‌و ره‌خنه‌گره هه‌ست و ویژدان فه‌رامۆش ناکا، که ئه‌و له‌به‌رانبه‌ر خوێنه‌ردا به‌رپرسیاره که دادپه‌روه‌ر و به ئه‌مه‌ک بێ، تاکوو خوێنه‌ر بڕوای پێ بکات. به‌مجۆره ره‌خنه‌گر ده‌بێته ئه‌و به‌رپرسیاره دڵسۆزه‌ی که له ئه‌رکه ئه‌ده‌بییه‌که‌یدا بهرتیلخۆریی و گه‌نده‌ڵی ره‌تده‌کاته‌وه. لێره‌وه ده‌بێ ئیمه‌ی خوێنه‌ریش هانی گه‌شه‌کردنی ئه‌و چه‌شنه ره‌خنه‌گره بده‌ین. تاکوو بواری ئه‌ده‌بیشمان، وه‌ک بواری سیاسی، دانههێزرێ، به گه‌نده‌ڵی ئه‌و نه‌وه‌یه گۆش نه‌کا.
به دیوێکی دیکه‌ش، هۆشیاری له‌وه‌دایه که خه‌ڵکی گشتیی خۆی فێر ئه‌وه بکات، دوور له ناساندنه باش یان خراپه‌کانی ئه‌و ره‌خنه‌گره خاوه‌ن “رێسێپت”، قالبه ئازادانه کتێبی باش بخوێنێته‌وه.
لێ دواجار، ئاخۆ ئه‌وه قه‌ده‌ری نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری کورده، که هه‌تا هاتایێ پاشکۆی ئه‌و مۆده ئه‌ده‌بیی و ره‌خنه‌ییانه بێ، که له به دره‌نگه‌وه له عاره‌بیی و فارسییه‌وه ئاوه‌ز و ژیانمان ده‌ته‌ننه‌وه؟ ئه‌رێ ئه‌وه قه‌ده‌ری کورده، بواری رۆشنبیریشمان، وه‌ک بواری سیاسی، پتشت له کۆمه‌ڵگا و ئایینده‌وه خه‌ریکی قۆرخکردنی سه‌کۆیه رۆشنبیریی، ره‌خنه‌ی بهرتیلخۆریی، دوژێن و پیاههڵدهریی؛ گهندهڵاندنی ژیانی زمان بێ؟