بۆ (ن)
بڵند باجەلان
تاریكه،
باڵنده‌كان له‌نێو قه‌فه‌سه‌كان سه‌یری یه‌كتری ده‌كه‌ن و بیری بینینی تۆ ده‌كه‌ن كاتێ له‌جیاتی دان، دڵی منیان بۆ ڕوو ده‌كه‌ی.
تۆ پێت گوتم: با ده‌رگاكه هه‌میشه كراوه بێت،
با
بارانی دووریت، خوێنی سپیی نێو جانتا شینه‌كه‌م بێت.
نیگا و هه‌سته‌كان بخه‌ینه نێو گۆزه‌كانی به‌ر هه‌تاو، گه‌ڕان به شوێن دۆزینه‌وه‌ی تۆدا.
كاتێ دێم بۆ دیده‌نیت،
باران له ماڵ نییه،
تۆ دێیته‌وه و بارانم خۆشده‌وێ،
ده‌چمه‌وه بۆ هه‌نارستانی شار و ده‌گریم.
دڵم ده‌به‌خشم به سه‌ده‌فی ده‌ریا. حه‌ز به گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌م به‌ره‌و ئه‌و ژووره‌ی، هه‌میشه كاتژمێره‌كه‌ی نێوی له‌سه‌ر یانزه و نیوی شكسته!
به بیانووی كه‌یف كردن
ده‌پرسم: شاتوو واتای چی؟
ده‌ڕۆم،
ئه‌و باڵنده‌یه ده‌بم،
پرسیاری تۆی له شووشه‌ی شكاو و فرمێسكی نێو پیاڵه كۆنه‌كان ده‌كرد.
ده‌ستی به هه‌نارم بهێنم به دیواره سارد و سڕه‌كانی شار. نیوه‌ی كات تێده‌په‌ڕێ و من هێشتا چاوم له گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆیه، بێیت و یه‌ك به یه‌كی ده‌رگاكانی دڵم بكه‌یته‌وه و هه‌موو په‌نجه‌ره‌كانی ژووره‌كه‌م دابخه‌ی و پێم بڵێی: باران هه‌میشه ته‌نیایه.
به‌رد بگرین له شووشه‌ی خانووه چۆڵه‌كان
یان
دڵی باخچه پڕ بكه‌ین له خۆشه‌ویستیی ته‌نیایی؟
تۆ پێت گوتم: با ده‌رگا هه‌میشه سروودی فڕین به‌ره‌و شه‌قامه سووره‌كانی نه‌گه‌ڕانه‌وه بڵێته‌وه. له‌نێو ئاره‌زووی تاساوی چه‌رچه‌فه خوێناوییه‌كان و كراسه شكاوه‌كان و په‌نجه‌ره دڕاوه‌كان، خوێن ببێته شه‌رابی هه‌ڵبژارده‌ی باران كه ده‌یخواته‌وه و به‌شی بارانه‌كانی نێو دڵی منیشی لێ ده‌دا.
خوێنی سپیی ئاوێنه‌كه، بارانی سووری نێو جانتاكه‌ی دوورییت.
كه‌سێك له قاتی سێیه‌می ئاپارتمانه زه‌رده‌كه‌ی ژیانه‌وه، خۆی هه‌ڵدا خواره‌وه و مرد. كه‌سێك له سپێده‌یه‌كی شین‌دا، به كرسێكی شین و خه‌ونێكی شین و شینی چۆله‌كه شینه‌كانی به‌رده‌می هه‌ناسه شینه‌كانی ڕه‌نگی شین، مرد بۆ له‌چكه شینه‌كه‌ت كه هه‌میشه شینی من بوو بۆ كراسه شینه‌كانم كه به‌خشیمن به شه‌قامه شینه‌كانی مانه‌وه،
مانه‌وه‌ی
تۆ
له ماڵی شینی مندا.
له‌دانیشتنی دوواوه‌ی پاسه‌كان
به‌ره‌و دانیشتنی پێشی پێشه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری : م
ر
د
ن.
جگه له خۆمان، كه‌س گوێ به فڕینی چۆله‌كه نادا
له
خاكی
ئافاته بێكۆتاكانی خۆشه‌ویستی.
ناوی تۆم لای كتێبه ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ی سێودا هێناو بۆنی هه‌نجیر داگیری كردم وه‌ك چۆن دوژمن داگیری كردین.
تۆ هێشتا په‌نجه‌ره‌كه‌ت خۆشده‌وێ
من هێشتا سه‌یری ئه‌و باڵندانه ده‌كه‌م،
له‌جیاتی دان، دڵی خۆمیان بۆ ڕوو ده‌كه‌م.