فەرهاد کەریم
له فڕین و هه‌ڵوه‌رین خۆت داپۆشه،
که‌س خۆی له ونبوون نهدیتووەتەوه
برسییه‌تی و ته‌ڕبوون شێتییه.
به باران خواردنه‌وه ته‌ڕ ده‌بی و تێر نا
له گریانی پێکه‌نین دووربه،
با ژیان گه‌رمای نه‌بێ و ئاره‌ق نه‌کا
پژمین دانیشێ و کۆخین ژان نه‌کا
په‌نجه‌کانت به‌شی خورانی بارانی مه‌رگ ناکا
ده‌ستت کورته بۆ شێلانی هه‌وری ژیان
ژیان پڕه له شه‌پۆڵ، ژانی پێکه‌نین ده‌بات
زستانی گه‌رم به‌ڕێوه‌یه/ هاوینی سارد
ژیان هه‌میشه سه‌وز نییه/ زه‌رده ڕه‌نگ
با ژیان به رووتی به ڕێدا نه‌ڕوا/ ژیانپۆش به و رژانی کۆکه‌وه
سه‌فه‌ری مردن کورتتره/ پڕه له به‌ردی گه‌رم و هه‌ناسه‌ی سارد
خۆڵه‌مێشی شه‌ڕ، ڕه‌قێتی ژیان ناخورێت
جوین باشه بۆ ددان/ بۆ زمان خراپ
ژیان له ئاوکه، با بخووسێتهوه بۆ ماچ
با ده‌ڕوا و مردن…
مردن هه‌میشه به خهندهوە، رۆژباش له ژیان ده‌کا
ڕوو مه‌ده مردن/ ده‌نگ له ناو زمان داپۆشه/ ته‌ڕ به گوتن
ژیان دڵۆپه ده‌کا،
درووینه‌وه‌ی ئاوی ده‌وێ/ درووینه‌وه‌ی خاک و ئاسمان
سه‌رمای ده‌بێ له ده‌ره‌وه/ پژمین گه‌مارۆی ده‌دا/ ژیان ده‌خاته سه‌ر
فیشه‌کی سارد سه‌ری گه‌رم به‌فر…
ده‌ست به پێکه‌نینه‌وه بگره، بازاڕی گریان گه‌رم/ با پێکه‌نین نه‌مرێ و گریان…
فرمێسکی ناخ/ لاشه‌ی کاغه‌ز/ ته‌ڕ شه‌کر
شه‌وی لم سارد/ ڕۆژی ئاو گه‌رم
خه‌نده‌ی مردن/ هه‌ناسه‌ی دوور/ به‌ردی شه‌رمن
به‌ردم دوواند/
به‌ردبوون کۆنابێته‌وه
مردنێکی شیرین بدۆزه‌وه، به به‌له‌مێک له ڕه‌نگی ئاو
مرۆڤی ئاو/ مرۆڤی لم
بیابانی خود ژێر لم ده‌بینێ، به لم خۆی ده‌شوا
من نا
ژێرههوهی لم نابینم،
له خه‌م
لم
ئاو
مردنێکی خاوێن ده‌دۆزمه‌وه،
به به‌له‌مێک له ڕه‌نگی ئاو دوور له ڕه‌قی ژیان
دوو جار به ده‌وری زه‌وی دەسووڕێمهوه له شه‌ڕ و جه‌نگ ته‌ڕ
ژیان ته‌ڕبوونه، له مردن ته‌ڕبوون نابینرێ
مردنم دوواند/ مردنم دۆڕاند
پڕ مردن بووم/ رابردوو له خۆتکهوه/ به‌یانی…
ژیان بگه‌یێنمه شوێنێک له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی دوور له تۆ
ژیان بمرێت هه‌ساره‌کان پر زبڵ ده‌بن
زه‌وی پاکبوونه‌وه‌ی ده‌وێ/ دوو چاو جوانی/ هه‌ناسه‌ی خاوێن ئاو
منداڵییم ل ێڕژا/ نیشتمانێکم دۆزیوه‌ته‌وه ئێوه‌ی لێ نییه…
به‌ردی شل/ به‌ردی په‌یت/ به‌ردی وشک/ تهڕبهرد
به‌ردی پیرۆز/ به‌ردی نه‌فره‌ت/ بهدبهرد
به‌رد گیراوه‌ته‌وه
به‌رد ده‌ڕوا/ به‌رد دێ
به‌رد ده‌شکێ
شکان ئاو خواردنه‌وه‌یه
نه‌رم بیت/ ڕه‌ق
په‌یت/ شل
وشک/ ته‌ڕ
وشه‌م دڕا/ پیتم خورا
رسته‌م نه‌بوو به ژێ
شکان که‌وته ڕێ
ڕێی ئاو/ ڕێی لم.
پۆستی پێشوو
پۆستی داهاتوو