تەنیایی لە سێبەری کێلێک دادەنێم

0 87

ئەحمەد مستەفا زەکی

بیری تەنیایی دەکەم ناگەمەوە وێ
کێلێکی ناڕێکم بۆ دانێن
چۆلاییم بۆ بکەنە ژوانگە
بمخەنە ناو تابوتی تاریکی
زەوی بە کەڵکی من نایێ
تەنیایی بکەنە کتێب و پەلک پەلکم بۆ پۆست بکەن
ژیان زەغرەفەیەکی جاڵجاڵۆکەییە
بە ژنێک بڵێن،
ژیاننامەی تارییکم بۆ بنوسێتەوە
کۆترێکی مێباز لێرەیە دەیەوێ بگەڕێتەوە دارستان
ما کۆترەکان نایەڵن، دەنوکی دەتراشن
ژنێکم لەناو تابلۆیەکی ڕەش دانا،
مەمکی خۆی دەشوا
من لێرە دەمێنمەوە.

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاو ناکرێتەوە.