بەدفەڕییەکانی بەختەوەری

0 113

ئومێد قەرەنی

هەنووکە بەختەوەری کەمێک لەولاتر ڕۆنیشت:
ڕێوشوێنە ترسناکەکانی خۆی خستە ڕوو
ئاکارە ئەفسوونییەکانی… ڕەزمی ترپەی دڵی
ڕامان و ڕوانینەکانی خڕیانی هەڵڕشت…
لێ یەک واژەشی لە بارەی تاوان و بەدفەڕییەکانی نەگوت!

ئۆرفێاس لە ئادیسێکی دیکەدا

من هیچ ناکەم
تەنیا هەڵبەستان دەنووسم
تاقە بیرکردنەوە و تێهزرینم
هەر ئەوەیە کە ئێستا چ بنووسم!
ئەوها دەردەکەوێ تاقە ویست و ئامانج بێ
کە کوو و کەنگێ
خۆ وێرانکەم… لەنێوچم!
من هیچ ناکەم
تەنێ هەڵبەستان دەنووسم.

خوشکم ڕاست دەکات
تاقە ئامرازی لەنێوبردنمە!

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاو ناکرێتەوە.